بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


بۆچى نەورۆزى داهاتوو بەرزانى دەوڵەتى كوردى رادەگەیەنیت ؟

Tuesday, 27/12/2011, 12:00







لەكوێریان برسى چیت دەوێ ؟ وتى دوو چاوى ساغ ئیمەى كوردیش كە چەندین ساڵە لەژێر زڵم و ستەمى چەند وڵاتێكى زل هێزدا لەبەر بەژەوەندییەكانى خۆیان دابەش و و پارچەى پاچە كراین تاوەكو نەتوانین جارێكى تر خەونى بەدەوڵەت بوون بەدى بهێنین .

لەدواى روخانى ڕژێمى بەعسەوە سات بەسات چاوەرى ئەوە بوین لەبرى پاسپۆرتى عێراقی ببینە خاوەنى پاسپۆرتى كوردى و چاوانمان بەئالاى كوردستان هەڵبێت و ببینە خاوەنى وڵاتى خۆمان بەڵام تاكو ئێستا هیچ سەركردەیەكى كوردى بەفەرمى لەسەرزارى خۆیەوە باسى لەم خەونە نەكردوە و بەڵكو بەردەوام دەڵێن كوردستان بەشێكە لە عێراقى فیدراڵى دروست بونى دەوڵەتى كوردیش بە خەونى شاعیرانە لە قەڵەم دەدەن .

بەڵام ئەوەى جێگەى قسە لەسەر كردنە ئەم پرسى بەدەوڵەت بوونى كوردستان ناوبەناو دەخرێتە ژێر تیشكى رۆژنامە و سایتەكانى عێراق و هەندێ وڵاتى دیكەى عەرەبى لەئێستاشدا ئەم پرسە دوبارە بوەوە بەمانشیتى هەندیك لە رۆژنامە و سایتە عەرەبیەكان بەتایبەتى ڕۆژنامەو سایتە عێراقیەكان
ڕۆژنامەى (مراقب العراقى)لەژمارە (432)ى 14ى ئەم مانگەدا بەمانشێتێكى گەورە لە لاپەرەیەكیدا نوسیویەتى (نەورۆزى داهاتوو بارزانى دەوڵەتى كوردى ڕادەگەیەنێت ووڵاتانى كەنداویش پشتگیرى دەكەن بۆ بێ هێز كردنى شیعە) لە دێژەى هەواڵەكەدا هاتوە كە بەرزانى پرسى بەهۆشیار زیبارى وەزیرى دەرەوەى عێراق كردوە سەبارەت بەم پرسە زیباریش بەرزانى دڵنیا كردۆتەوە كە گوایە فەرەنسا و بریتانیا بەشێكیش لە سیاسیەكانى ئەمریكا پشتگیری كورد دەكەن ئەمە جگە لە هەندێ وڵاتى دیگەى عەرەبى بۆ كز كردنى شیعە لە عێراق بەپێى ئەو هەواڵە .

لێرەدا دەمەوێت دور لە لێكدانەوەى هەواڵەكە بۆ خوێنەر ئەوە بخەمە ڕوو و بپرسم بۆچى ئەم هەواڵە لەماوەى ئەم دوو هەفتەیەى ڕابردودا گەرم كراو ڕاگەیاندنەكانى پێ سەرقال كرا . ئەمە جارى دوەمە ئەم هەواڵە گەرم بكرێت جارى پێشو تر لە ناوەراستى مانكى (3)دا دواى روداوەكانى 17 ى شوبات و لەكاتى خۆپیشاندانەكانى سلیمانى زیاتر باسى لیوە كرا بەڵام ئەم هەواڵە زۆرى نەخایاند سارد بووە وە ئیستاش لە دواى روداوەكانى زاخۆ ئەم هەواڵە لەلایەن هەندیك بەرپرسى پارتتیەوە بە لیدوانى (سەرچاوەیەك) لەپارتى دیموكراتى كوردستانەوە هەواڵەكانیان خستۆتە نێو میدیا عەرەبیەكان هەڵبەتە دوو مەبەستى سەرەكى هەیە لە دروست كردنى ئەم هەواڵانە هەروەكو سیناریۆكان كە دروست كران:

1- بۆئەوى كە خەڵكى كوردستان بێدەنگ بكرێن و ئۆپۆزسیۆن تۆمەتبار بكرێت بەوەى كە ئەوە بارزانیە لە هەوڵى بەدەوڵەت بوونى كوردستاندایە و ئەوەش ئۆپۆزسیۆنە كە دەیەویت ئارامى كوردستان تیك بدات و ئەو خەونەى كورد لەبار بەرن هەروەك بینیمان دواى دوومانگ لە خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات ئۆپۆزسیۆن ناچار كرا كە پەنا بۆ گفتوگۆ بەرێت چونكە دەسەلاتى پارتى لاف و گزافى ئەوەیان لێ دەدا كە گوایە بەرزانى سەرقالى راگەیاندنى دەوڵەتى كوردیە بۆیە پێویستە ناومالى كورد یەك بخرێت , تائیستاش نە دەوڵەتى كوردى ڕاگەیەنرا نە گفتوگۆكان ئەنجامیا هەبوو .

2-چەواشە كردنى ڕاگەیاندنە عەرەبیەكان تاوەكو سەرقاڵى هەواڵى لەم جۆرە بن و هەوڵنەدەن ئەو هەموو گەندەڵى و نا عەدالەتیەى لە كوردستاندا هەیە بكریتە بابەتى راگەیاننەكانیان هەروەكو سەركردەیەكى باڵاى بارتى ووتى ئەو رابۆرتەى لە جەزیرە پێشكەش كرا لەسەر روداوەكانى زاخۆ زۆرمان پێ ناخۆش بوو .
هەر ئەم وتەیە دەرى دەخات كە ئەم بابەتە لەم سات و كاتەدا جگە لەوەى سیناریۆیەكى ترى دەسەلاتە درۆیەكى شاخداریشە چونكە تاوەكو ئیستا سیاسیەكانى كورد هەڵبەت مەبەستم ئەوانەیە كە لە دەسەڵاتدان زەمینەیەكى ئەوتۆیان فەراهەم نەكردوە بۆئەوەى پشتگیرى زۆرترین وڵات بەدەست بهێنن بۆ بەدەوڵەت بونى كوردستان هۆكارەكەشى ئەو هەموو گەندەڵى و سیاسەتە سەقەتەى حیزبى دەسەڵاتە كە حكومەتى لە نێو جەستەى حیزبدا تواندوەتەوە بەرواڵەت خاوەن حكومەتین بەئاشكراش خاوەنى دوو ئیدارەین .
بۆیە من دڵنیام ئەم بابەتە تەنها چەند هەفتەیەكى تر دەخایەنیت تا ئەكاتەى كێشەى ئۆپۆسزیۆن و حكومەت چارەسەر بكرێت كە زۆر مەحاڵە چونكە دەسەڵات لە هەریمى كوردستان مراوغە بەكات دەكات و ئیرادەى چاك سازى نیە ,من برواناكەم كوردیك هەبیت لە سەرانسەرى جیهان حەزنەكات كوردستان ببیتە خاوەنى وڵاتى خۆى و سنورى دیارى كراوى هەبێت ئەمە خەونى هەموو كوردیكە بەڵام هیچ كەس قبول ناكات كە گالتە بەعەقلى بكریت و ئەم پرسە ناو بەناو بەكار بهێنرێت بۆ خۆ قورتار كردن و خۆ دزینەوە لە چاكسازى و دابین كردنى ئازادى
لەكۆتایدا دەڵیم پربەدڵ ئاواتمە نەك نەورۆز بەڵكو سبەینێ ببینە خاوەنى وڵاتى خۆمان بەلام پێم وایە دواى چەند هەفتەیەكى تر و چارەسەر كردنى چەند كیشەیەك كە لەنێو خۆى بارتیدا هەیە كرنگ ترینیا پێكهینانى حكومەتى نوێ و سەندنەوەى حكومەت لە یەكێتى و كێشەى لەگەڵ یەكگرتودا دواى هەمووو ئەمانە پرسى بەدەوڵت بوونى كوردستان لاى ئەوانیش دەبێتە خەونى شاعیرانە .ئەگەر ئەو كێشانەش یەكلایى نەكرانەوە ئەوكات پارتى هەوڵى فراوانكردنى ئەم سناریۆیە دەدات و پێدەچێت كاتەكەى لە نەورۆزەو دریژ بكاتەوە تا ئەوكاتەى كیشەكانى چارەسەردەكات .ئەوكات باسى دەولەتى كوردى وەكو كەركوكى ئیستا لەبیر دەكریت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە