کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەولەتى عەسکەرتاریەت

Thursday, 21/06/2012, 12:00


ئەوەى شارەزابێت ئەزانێت سیستەمى دەسەلات لە کوردستان بەرەوەو سیستەمێکى پۆلیسى و عەسکەرى هەنگاو دەنێت و شتێک بونى نى بە بەناوى مەدەنى بوون و وە هیچ هەنگاوێکیش نەنراوە بۆ بە مەدەنیبوونى دام و دەزگاکانى هەرێم ب ەلکو بە پێچەوانەوە هەولى جدى ئەدرێت سیستەمەکان و جومگەکانى دەسەلات بەرەو ئەمنیبوون توندوتۆل تر کراون و تەنانەت پشکى میلاکاتى سالانە بۆ دەزگا ئەمنیەکان زۆر تر کراون و زۆرترین موچەشیان بۆ براوەتەوە بەشێکى زۆرى کێشەکانیش بە هێزە ئەمنیەکان چارەسەر ئەکرێن و یەکلا ئەکرێنەوە ئەوەى جێى سەرنجە خودى ئەو دەزگا ئەمنیانە بە حزبى کراون .
پارتى و یەکێتى توانیویانە هێزە ئەمنیەکان کۆنترۆل بکەن و بە ئەمر و فەرمانى مەتبەغى سەرکرادیەتى پارتى و یەکیتى جولە بکەن و چالاکى بنوێنن تەنانەت هەول دەدرێت ئاراستەکانى دەسەلات بەرەو عەسکەرتاریەت هەنگاو بنێن بۆیە تایبەتمەندى زیاترى پێ ئەدرێت چونکە گومان لەوە دا نى یە کە پارتى و یەکێتى تاکە کارتیان لەبەردەست دابێت بۆ ئەوەى گرەوى مانەوەى خۆیان پێ بکەن ئەویش پارە و هێزە هەول دەدەن هەموو ئەو هەوڵانە شکست پێبێنن کە هەول بدەن ئەو دوو کارتە بە سیستەم و دامەزراوەى بکەن چونکە هەر کاتێک ئەو دووانە بە دامەزراوەى کران ئەوە پارتى و یەکێتى کۆتایان هاتوە ناتوانن تا سەر خەلک فریو بدەن .
پارتى و یەکێتى ئەوە باشئەزانن کە حوکمى عەسکەرى تا ماوەیەک ئەتوانێت دەنگى شەقام و نارەزاى خەلک کپ بکاتەوە بەلام ئەوەمان بیر نەچێت هێزى گەل هەموو شتێک یەک لا دەکاتەوە ،نمونەى ئەوەمان بینى کە لە تورکیا حوکمى عەسکەرتارى تاسەر نەیتوانى حوکم بکات و جومگەکانى دەسەلات دواجار کران بە مەدەنى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە