کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردستانپۆست له‌ راپۆرتێكدا، چۆنێتی رفاندن تيرۆركردنی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمانی ڕۆژنامه‌نوس به‌ زانياری نوێ يه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

Saturday, 05/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ راپۆرتێكی گرنگ
كوردستانپۆست ئەو‌ كه‌ناڵه‌ بوو، كه‌ يه‌كه‌مين هه‌واڵی ڕافاندن و تيرۆركردنی شه‌هيدی قه‌ڵه‌م ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانی له‌ ٤/٥/٢٠١٠ به‌ زۆرێك زانياری نهێنی و رەد‌كاريیه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌يامنێر و سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه‌ پێمان ده‌گه‌يشت، ڕۆژانه‌ زانياريه‌كانی له‌ دووتۆێی هه‌وڵ راپۆرتدا بلاوكرده‌وه‌.
ئه‌مرۆش له‌ يادی دوو ساڵ تێپه‌ڕبن به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ خوێناويه‌ی كه‌ ده‌زگای پاراستنی بنه‌مالَه‌ی بارزانی به‌ ڕيسوايی و شه‌رمه‌زاريیه‌كی مێژوويه‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس ئه‌نجاميان دا، به‌و پلانه‌ بۆگه‌نه‌يان ويستيان رێگربن له‌به‌رده‌م ئازادیيه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نووسانيشه‌وه‌.
له‌م راپۆرته‌دا، جارێكی ديكه‌ به‌ پێويستی ده‌زانين چۆنێتی ڕفاندن و تيرۆر كردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان بڵاوبكه‌ينه‌وه‌، به‌ چه‌ندين زانياری نوێوه‌ كه‌ تا ئێستا هيچ ده‌زگايه‌كی ڕاگه‌ياندن نه‌ یانزانیوە وپه‌يان پێ نەبردووه‌ ، ئه‌ۆرۆش ناوی ليستی تاوانكاران و خوێنرێژانی ئه‌و سيناريۆ شه‌رمه‌زاريه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر تارێكی خه‌و ئامێز گه‌نجيكی هه‌ولێریيان خڵتانی خوێن كرد.

قۆناغی يه‌كه‌م (پلان دانان)
ئێمه‌ له‌ كوردستانپۆست به ‌به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوين تا ئه‌و كه‌سه‌ش ئاشكرا بكه‌ين، كه‌ بارزانی بووه ‌و خوێندكاری هه‌مان كولێژی ئادابی، كاكه‌ سه‌رده‌شت عوسمان بووه‌، چه‌ند جارێكيش به‌ كامێرای مۆبايل وينه‌ی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگی گرتووه‌، ئەو نهێنيه‌ش له‌ رێگه‌ی يه‌كێك له‌ پاسه‌وانه‌كانی كۆلێژی ئادابه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌يشتبوو، كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و پاسه‌وانه‌ زێره‌ڤانيه‌ دڵسۆزه‌ ويژدانی ئاسوده‌ نه‌بووه‌ تا ئه‌و زانياريانه‌ دوای دووساڵ نه‌گه‌يه‌نێته‌ سايتی كوردستانپۆست، ئێمه‌ش وێرای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پيرۆزه ‌و كوردانه‌يه‌، ته‌واوی زانياريه‌كان بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه‌ به‌ پاراستنی سه‌رچاوه‌كه‌مانيشه‌وه‌.
ئه‌و پاسه‌وانه‌يه‌ ئه‌وه‌ی پێ راگه‌ياندين كه‌ (ساڵح موسا گه‌ردی) خوێندكارێكی بارزانی بووه‌ و له‌ هه‌مان كاتديشدا به‌رپرسيارییەتێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌ پاراستن هه‌بووه‌، به ‌به‌رده‌وام ئاگاداری پاسه‌وانه‌كانی كردووه‌، تاهه‌وڵ بده‌ن زياتر چاودێری سه‌رده‌شت عوسمان بكه‌ن، ئه‌وانيش كردويانه ‌و تا ئه‌وه‌ی (سالح موسا گه‌ردی) خۆی چه‌ند جارێك به‌ سه‌ياره‌كه‌ی خۆی چاودێری چون و هاتن و كاته‌كانی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووسی كردووه‌ له‌ به‌رده‌م كۆلێژه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌يانه‌وه‌ بۆ كۆليژ.
به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌و چاودێريكردنه‌ی (سالح گه‌ردی) پاش نووسينی ئه‌و وتاره‌ی سه‌رده‌شت هاته‌ له‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی بارزانی.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ سالح گه‌ردی له‌ دوای ئه‌و وتاره‌ هه‌ميشه‌ دوای هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ناو كۆلێژ ده‌هاته‌ ژوره‌وه‌.

قۆناغی دووه‌می (چاودێریكردن)
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ستی به‌ هه‌ڕه‌شكانی كردوه‌، به‌ شێوازی ديكه‌ له‌لايه‌ن پاراستن ده‌زگای به‌ ناو دژه‌ تيرۆره‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێری ورده‌وه‌،به‌م شێوه‌يه‌:
به‌يانيان دڵشاد يوسف گه‌رميانی به‌پرسياری دژه‌ تيرۆر له‌ هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌يه‌ك بۆ خۆی چاودێری كراوه‌ به‌ سه‌ياره‌يه‌كی مۆنيكای تروكمانان.
دواتريش ئاگاداری پۆليس كراوه‌ته‌وه‌ تا دوو هه‌فته‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌چنه‌ سنوری ئه‌و گه‌ڕەكه‌ و به‌رده‌م كۆلێژی ئاداب
دواتريش هه‌ريه‌كه‌ له‌ هێرشه‌ ڕه‌ش و دلشاد يوسف كه‌ دوو به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئاسايشی سه‌ربه‌ پاراستنن چاودێری ئەو دوو شوێنه‌يان كردووه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان دوو رۆژ پێش ڕفاندنی شه‌هيد سه‌رده‌شت دوو سه‌ياره‌ی وه‌نەو‌شه‌ی جام ڕه‌ش چونه‌ته‌ نزيك ماڵی شه‌هيد سه‌رده‌شت، كه‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌يان، چۆڵ و پانتايه‌كی به‌رفراوانه‌ وه‌ك كه‌لاوه‌يه‌ك تا نزيكه‌ی ١٠ خوله‌ك ماونه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی له‌و دوو سه‌ياره‌یەدا بوون، يه‌كێکیان كوری مه‌سعود بارزانی بووە، به‌ڵام نه‌زانراوه‌ كام له‌ كوڕه‌كانی بووه‌، وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئاسايشی گشتی باسي كردبوو، هه‌ريه‌كه‌ له‌ نه‌زهه‌ت حالی قاسم مزری و عيسمه‌ت ئه‌رگوشی و چيا بارزانی و له‌ نێو ئه‌و دوو سه‌ياره‌دابوون.
پاشانيش چوونه‌ته‌ به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌ی شه‌هيد سه‌رده‌شت له‌ دووره‌وه‌ سه‌رده‌شتيان بينيوه‌، له‌ رێگه‌ی ساڵح گه‌ردیيه‌وه‌.

له‌ رۆژی ٤ /٥ كه‌ كاتی دياريكراوی رفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان بووه‌، چوار سه‌ياره‌ی جۆراوجۆر دوان مۆنيكای توركمان دوان وه‌نه‌شه‌ی جام ڕه‌ش به‌ دوای يه‌كدابن، چاوەڕوانی گه‌يشتنی سه‌رده‌شتيان كردووه‌ بۆ كۆليژ به‌ گه‌يشتنی ده‌يرفێنن ، ئه‌وه‌ی زۆر به‌ ئيهمالی ئاسايی باسكراوه،‌ كه‌ عه‌ميدی كۆليژ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليس عه‌بدلخالق ته‌لعه‌ت زانياريان هه‌بووه،‌ كه‌ هه‌ڕەشه‌ی سه‌ر سه‌رده‌شت عوسمان له‌ لێواری مه‌رگدايه‌، چونكه‌ عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت پيش سه‌عاتێك ئاگادار كراوەته‌وه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك هه‌ر روودانێك روويدا نه‌يكه‌نه‌ هه‌ڵاو خاوه‌خاوه‌ ده‌كه‌ن تا دوو سه‌عات، ئه‌مه‌ش به‌ پێی وته‌ی يه‌كێك له‌ بێ ته‌له‌كانی ده‌ستی له‌ پۆليسی فرياكه‌وتن له‌ زاری نه‌قيب سه‌رهه‌نگه‌وه‌، كه‌ پێش وه‌خته‌ هه‌ستيان كردووه‌، كه‌ پاراستن تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات له‌و سنوره‌.
به‌ هه‌مانشێوه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كيش له‌ پۆليسی ئاماده‌ی هه‌ولێر له‌لايه‌ن مقه‌ده‌م عه‌بدولستار زێباریيه‌وه‌ ئه‌وه‌يان پێ راگه‌ياندراوه‌ کە بۆ دوو سه‌عات ئامێركانی بێ ته‌ل كارپێ نه‌كه‌ن بۆ هيچ رووداوێك هه‌نگاو نه‌نێن..ئه‌وه‌ی گومانی له‌لای كه‌س نه‌هێشتووتهوە‌، كه‌ به‌ريوه‌به‌رايه‌تی پۆليسی ئاماده‌ و فرياكه‌وتنیش هه‌ردووكيان به‌ ١٠٠ مه‌تر له‌و كۆليژه‌وه‌ دوورن!

قۆناغی سێیه‌م (فڕاندن)
دوای ڕفاندنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ره‌و سه‌ری ره‌شيان بردووه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی پاراستن كاتی خۆيشی ئه‌وه‌يان ئاشكراكردبو، كه‌ مه‌سرۆر بارزانی و وه‌يسی بارزانی هه‌ردوو كوره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی كه‌ سه‌رپه‌رشتياری پاراستن ده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك سوكايه‌تيان به‌ شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسمان كردووه‌ تا ئاستی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ جنێودان.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگای دژه‌ تيرۆر سه‌رده‌شت عوسمان به‌ زيندوی هێنراوه‌ته‌وه‌ ناو هه و‌لێر و به‌ ٣ سه‌ياره‌ی جام ره‌شی ڕه‌نگ ره‌ش به‌ره‌و موسڵ براوه‌ و پيش گه‌يشتنی له‌ نێوان به‌رته‌ڵه‌ و موسڵ لايانداوه‌ته ‌لای چه‌پی جاده‌كه‌ به‌ يه‌ك كيلۆ مه‌ترێك سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نووسيان تيرۆر كردوه‌ و جێان هيشتوه‌، بۆ رۆژی دواتر به‌يانیيه‌كه‌ی نوێنه‌ری ده‌زگای پاراستن له‌ لقی ١٤ی پارتی له‌ موسڵ ئاگاداری پۆليسی ئه‌و سنوره‌ی كردووه‌ و به‌ك هه‌واڵێكيش به‌ كه‌ناڵی سه‌ته‌لايتی كوردستانيان ڕاگه‌ياندوه‌، چونكه‌ تاكه‌ كه‌نالێكی بنه‌مالَه‌ی بارزانی كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ پاراستن هه‌واڵه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌يان كرده‌ راگه‌ياندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ تاكو بلێن ئيمه‌ يه‌كه‌مين كه‌ناڵ بوين، كه‌ په‌يامنێره‌كه‌مان پێیڕاگه‌ياندبووين، به‌ڵام راستيه‌كه‌ی پاراستنی موسڵ به‌ كه‌نالی سه‌ته‌لايتی كوردستانيان ڕاگه‌ياندبوو..!

ئه‌وانه‌ی راسته‌و خۆ ده‌ستيان له‌ رفاندن تيرۆر كردنه‌كه‌ی شه‌هيد سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌بوو به‌ پێی پله‌كانيان به‌م شێوه‌يه‌يه‌:
مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن.
نه‌زهه‌ت حالی پاراستنی پيرمام
قاسم مزری پاراستنی به‌رگری
عيسمه‌ت ئه‌رگوشی ئاسايشی گشتی
سالح موسا گه‌ردی پاراستنی پيرمام
دلشاد يوسف گه‌رميانی دژه‌ تيرۆر
بارزان قه‌ساب ئاسايشی هه‌ولێر
هيرشه‌ ره‌ش ئاسايشی هه‌و‌لێر
محمه‌د سه‌ليم مزۆری ئاسايشی گشتی
دەزگای پاراستنی موسڵ.

قۆناغی چاره‌م
پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خائين به‌ گه‌ل نيشتيمان، به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك كاريان بۆ دوو شت ده‌كرد:

یەکەم: له‌ رێگه‌ی چه‌ند سيخورێكی پاراستن له‌ نێو كه‌ناڵه‌كانی رأگه‌ياندن به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك كاريان بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد کە په‌رێزی بنه‌ماڵه‌ مه‌لا مسته‌فا بە خوێنی نيشان بده‌ن كه‌ دژی ئازادی نیيه‌ له‌سه‌ر راده‌ربرين كه‌سی نه‌كوشتووه ‌و كه‌سيش ناكوژێت چه‌ندين به‌رنامه‌يان له‌ كه‌ناڵه‌کانی كوردستان تيفی و زاگرۆسه‌وه‌ ڕێك خست به‌ڵام له‌ سيناريۆيه‌شياندا شكستيان هێنا.

دووه‌م: زۆر هه‌و‌ڵيان دا ئەو‌ تاوانه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی كۆسره‌ت ڕه‌سول، كه‌ گوايه‌ به‌ هۆی راپۆرتێك كه‌ له‌ ساماڵپۆست، كه‌ بلاكرابوویەوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌ماوه‌ی يه‌ك سه‌عات ئێمه‌ له‌ كوردستانپۆست له‌ رێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و سيناريۆيه‌مان ئاشكرا و ڕيسوا كرد كه‌ پاراستن ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌ به‌برياری مه‌سعود بارزانی سه‌رده‌شت عوسمانيان رفانده ‌و تيرۆريان كردووه‌.

نه‌فره‌ت له‌و ده‌سته‌ ره‌شانه‌ی كه‌ سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس و خوێندكاريان تیرۆر كرد
سڵاو له‌ شه‌هيدانی قه‌ڵەمی ئازادیی (سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌)

****************************************

***************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە