کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ میله‌تی كورد قسه‌ی خۆی بكات

Wednesday, 12/05/2010, 12:00



ئه‌مه‌وێ سه‌ره‌تا پرسه‌ وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ئازادی ، به‌رگرێكه‌ری دیموكراسی ، په‌پوله‌ێك له‌ په‌پوله‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م كاكه‌ سه‌رده‌شت عوسمان رابگه‌ینێم.
شتێكی شاراوه‌ نیه‌ كه‌ كاتێك ده‌سته‌ڵاتداران هه‌بوونیان ده‌كه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌ به‌ ئامێری جۆراوجور هه‌وڵی ترس و تۆقاندن و هتد ده‌ده‌ن.
تیرور كردنی رۆژنامونووس سه‌رده‌شت له‌ ناو جه‌رگه‌ی هه‌وڵیری پایته‌خت به‌ رۆژی روون راستیه‌كی هاشاهه‌ڵنه‌گرمان پێ ئه‌ڵی كه‌ ده‌سته‌كی زۆر به‌هێز له‌ پشت ئه‌م تیرۆركردنه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ده‌سته‌ كێه‌ وه‌ ئامانجی له‌م تیروركردنه‌ چی بوو.

لیره‌ چه‌ند پرسیارێك دێنه‌ پێشه‌وه‌ كه‌ جێگای سه‌رنج راكیشانه‌.
یه‌كه‌م / شه‌هید سه‌رده‌شت هیچ كێشه‌ێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو
دووه‌م/ دوژمنانی سه‌رده‌شت له‌ ناوو چ بازنه‌ێكدا ئه‌م كاره دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌یان كردووه‌

هه‌موومان ئه‌زانین كه‌ پارتی له‌ هه‌ولیر باڵا ده‌سته‌ وه‌ كه‌س ناتوانێ به‌ بێ ئاگاداری پارتی كاره‌كی له‌م جۆره‌ بكا. جێگای گوومان نیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ پیلانێكی دارێژراوه‌ وه‌ مه‌سێجێكی پێه‌ بوو هه‌موو رۆژنامه‌نووسان وه‌ هێزی ئوپۆزسیونیش. ئه‌وێش ئه‌ویه‌ كه‌ به‌زاندنی هیلی سور زۆر گران راده‌وه‌ستیت له‌ سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌ به‌ره‌ی موعارزه‌نه‌.

هاتنی مه‌سرور بارزانی بۆ كۆلیژی ئاداب به‌شی ئینگلیزی كه‌ له‌م دانیشتنه‌دا سه‌رده‌شتی شه‌هیدی لێ بوو به‌رنامه‌و پلانێكی دارێژراوی مه‌سرورمان بوو ئاشكرا ده‌كات. هاتنی مه‌سرور بۆ زانكوو وه‌ ئه‌و مه‌ساجانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵی دابوون زۆر به‌جدی وه‌رگیران له‌ لایان كاكه‌ سه‌رده‌شت به‌ڵام هه‌م كه‌ریم سنجاری وه‌ هه‌م به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر دارێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م تاوانه‌ دژه‌ مرۆڤیه‌نه‌. به‌ڵام له‌ پشت كه‌ریم سنجاری كیه‌؟ كه‌ هه‌مووی لیكده‌ده‌یته‌ووه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ له‌ لایان مه‌سعود بارزانی خۆی ده‌رجووه‌ وه‌ پراكتیزه‌كردنیشی له‌لایان كه‌ریم سنجاری وه‌ خالق ته‌لعه‌ت وه‌ عسمه‌ت ئه‌رگوشی ئاسایشی هه‌ولیر جێبه‌جی كراوه‌.
ئیستاش سه‌رقاڵی ئه‌وه‌نه‌ كه‌ چوون رایی گشتی چه‌واشه‌ بكه‌ن. باشترین ڕێگاش دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌ێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ ئیستا سه‌رقالین. ده‌بینین دوای چه‌ند رۆژێك كه‌ ده‌بیستن له‌ دامووده‌زگاكانیان كه‌ رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت به‌هۆی كێشه‌یكێ كۆمه‌ڵایه‌تی شه‌هید كراوه‌. وا ده‌زانن كه‌ ئێمه‌ی كورد چۆله‌كه‌ین كه‌ لیان باوه‌ر ده‌كه‌ینوو ئارێشه‌كه‌ كۆتای پێ دێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ نازانن كه‌ نه‌وه‌ی نوێ گه‌له‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ ئازا وه‌ هۆشیاه‌ر كه‌ ناچنه‌ ژێر باری ئه‌م فلیمانه‌ كه‌ مه‌سعودی تیروریست خۆی ده‌رهینه‌رێتی.
هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست كه‌ بیر له‌ دوروست بوونی كۆمه‌ڵگایكێ دیموكرات بكاته‌وه‌ ئه‌بێ هه‌ڵوێستێكی تووند وه‌ربگی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه‌ی پاراستن. دڵنیام كه‌ جێلێكی نوێ له‌ ناو ناخی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ سه‌ری هه‌ڵداووه‌ كه‌ ڕێگایان زۆر دیار و ڕۆنه‌ وه‌ ئاسوی ئاینده‌یان گه‌شه‌.

له‌گه‌ڵ ڕێزم بوو رۆحی په‌پوله‌ی به‌هه‌شت كاكه‌ سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، دلنیا به‌ خوێنت به‌ فیرۆ ناروا
به‌هێوای كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات
سه‌رشوری بوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودی تیروریست

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە