کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم دوو مەسعودە!

Tuesday, 28/05/2013, 12:00


دوو مه‌سعودن(1)
يه‌كێكيان كوڕى مه‌لايه‌
ئه‌وى دى بۆخۆى مه‌لايه‌

هه‌ردوكيان بۆ
ميلله‌ت و نيشمان
پڕن له‌ ئێش و
ده‌رد و ژان
**
مه‌لامه‌سعود
باوه‌كوشته‌ى
گيتار و عود
په‌روازى لێ بووه‌
به‌مه‌راق

فه‌توا ئه‌دا و
خه‌ڵك ئه‌كا
به‌بێ ئه‌خلاق
**
ئه‌ويتريان كوڕى مه‌لا
عاشقى نه‌وت و
پله‌ و گه‌ڵا(2)
شه‌يدا وبرسى
بومانه‌وه‌ى
له‌سه‌ر كورسى

هه‌زار فێل و ساخته‌ى
لايه‌
**
ديموكراسى وبيرى ئازاد
لاى خه‌ياڵ و
تۆز و بايه‌

باش بزانن!
تا ئه‌وانه‌ ده‌مڕاست و
هه‌رزه‌گۆ بن(3)

چاوساغى من و
تۆ بن

ژين ومردنمان
وه‌ك يه‌كه‌

قرِيان نه‌كه‌ين
له‌هه‌رچوارلاوه‌ زۆر ئه‌بن
وه‌ك تۆڵه‌كه‌

جا ئه‌و ده‌مه‌ش
ئازادى و ئاشتى و يه‌كسانى
ده‌بێته‌
خه‌ونى چۆله‌كه‌

1- دوو مه‌سعود - مه‌به‌ست مه‌سعود بارزانى و ئه‌و مه‌لا مه‌سعوده‌يه‌ كه‌ له‌خوتبه‌يه‌كدا ئه‌و كچه‌ گۆرانى بێژه‌ (په‌رواز)كه‌له‌به‌رنامه‌ى ئه‌ره‌ب ئايدلى كه‌نالێ به‌شداره‌ له‌گه‌لَ هه‌وادارانى به‌بێ ئه‌خلاق ناوبردmbc
2- گه‌ڵا=  مه‌به‌ست دۆلاره‌
3- هه‌رزه‌گۆ= به‌ماناى ناماقوڵى دێت،برِوانه‌(هه‌ڵبه‌ستى په‌شيمان)ى مامۆستا گۆران به‌و مانايه‌ ده‌ري برِيوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە