کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە یادی 152 یەمین ساڵڕۆژی جیهانی ژناندا، ئەو ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرین

Monday, 09/03/2009, 12:00

2401 بینراوە


سەرەتا جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ژنانی جیهان بەگشتی و ژنانی کورد بەتایبەتی دەکەین ، هیوادارین یادی 8 ی مارسی ئەم ساڵ ، هەلێك بێت بۆزیاتر وشیار بوونەوەو یەکگرتنتان ، بۆئەوەی زیاتر داکۆکی لە مافە ڕەواکانتان بکەن ، چونکە تەنیا خۆتان دەتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی داوا ڕەواکانی خۆتان بن . چیتر ڕێگە مەدەن پیاوان دەست لەکارەکانتان وەربدات و خۆتان بسەلمێنن .
بۆئەوەی خوێنەرانی کوردستانپۆست ، بەتایبەتی ژنانی کوردستان ، بەمێژوی خەباتی ژنانی جیهان و چۆنیەتی دروست بوونی ڕۆژی جیهانی ژنان نامۆ نەبن ، بەکورتی باس لە مێژوی سەرهەڵدان و چالاکییەکانی ژنان دەکەین .
ڕۆژی 8 ی مارس گرنگترین ڕۆژی ئاهەنگی جیهانی ژنانە لە ڕووی ئابوری ، ڕامیاری و دەسکەوتە کۆمەڵایەتییەکانەوە . ئەو ڕۆژە وەك ڕووداوێکی دەستی پێکرد ، بەڵام ئێستا لایەنە ڕامیارییەکەی لەدەستداوەو بووەتە هەلێکی ئاسان بۆ پیاوان ، کە خۆشەویستی خۆیان لەو ڕۆژەدا بۆ ژنان دەردەبڕن و لەدەوریان کۆدەبنەوە ، هەروەکو ڕۆژی دایك و ڕۆژی ڤاڵەنتاین (جەژنی پیرۆز) کەتێکەڵ بوون .
مێژوی لەدایکبوونی ئەو ڕۆژە دەگەڕیتەوە بۆ ڕۆژی 8 ی مارسی ساڵی 1857 ، کاتێك ژنانی کرێکار لە کارگەی پارچە دروستکردن وجلوبەرگ دوورین ، لەشاری نیۆیۆرکی ئەمەریکی ، ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزاییان دەربڕی دژی خراپی هەلومەرجی کار ، کەمی کرێ و زۆری کاتی کارکردن . بەڵام خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی توندو تیژی و بڵاوەپێکردن بوون لەلایەن پۆلیسەوە . ئەو ژنانە دوای دوو ساڵ لە هەمان مانگدا ، یەکەم یەکێتی کرێکارانی خۆیانیان ڕاگەیاند . زۆربەی ساڵ لەهەمان ڕۆژدا (8 ی مارس) ، ناڕەزایی دەردەبڕراو توندوتیژیشی لێدەکەوتەوە ، تا ساڵی 1907 لە شاری نیۆیۆرك لە یادی پەنجا ساڵەی 8 ی مارسدا ، ژنان دەستیان دایە خۆپیشاندان بۆ مسۆگەرکردنی هەقی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان .ئەوەی شایانی باسە دەنگی ناڕەزایی 8 ی مارسی ساڵی 1908 بوو کە نزیکەی 000 15 ژن لە شاری نیۆیۆرك ، ڕێپێوانێکیان ئەنجام دا و داوای کەمکردنەوەی کاتی کارکردن ،کرێی زیاد و هەقی دەنگدانیان کرد .
لە 23 ی شوباتی 1909 دا ژنان خۆپیشاندانێکیان کرد لە ژێر ناونیشانی هەقی یەکسانی ژنان بەرامبەر پیاو ، کە لەسەرەتادا 000 2 ژن بەشدار بوو ، پاشان ژمارەیان لە 000 20 تێپەڕی . لەو خۆپیشاندانەدا پێشنیاری ئەوەیان کرد کە هەموو ساڵێك لەدوا یەکششەمەی مانگە شوباتدا ، سەراسەری وڵاتی ئەمەریکا بەبۆنەی ڕۆژی ژنان ، خۆپیشاندان بکات .
لەساڵی 1910 دا یەکەم کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنان لە شاری کۆپنهاگنی ئەڵمانی کرا ، کە لەلایەن گرنگترین ژنە سۆشیالیستی ئەڵمانی خاتوو کلارا زیتکین بەڕێوە دەچوو . لە 19 ی مارسی 1911 دا زیتر لە ملیۆنێك ژن بەشداری خۆپیشاندانیان لە نەمسا ، دانمارك ، ئەڵمانیا و سویسرا کرد . لە هەمان ساڵدا کارگەی بلوزی ژنان لە شاری نیۆیۆرك سوتێنراو زیاتر لە 140 کرێکاری کوشت .لە 8 ی مارسی 1913 دا ، ژنان لەسەرتاسەری ئەوروپادا کۆنوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ پاراستنی ئاشتی . ژنانی شۆڕشگێڕ لەدژی جەنگی جیهانی یەکەم ، لە ساڵی 1914 دا کە ئەوروپا سەنتەری بوو ، دەنگی ناڕەزاییان دەڕبڕی ، هەروەها لە هەمان ڕۆژی ساڵی 1915 و 1916 دا .
لە 8 ی مارسی 1917 دا خۆپیشاندانی ژنانی کرێکار لە شاری پترۆگرادی ڕووسیا کرا . قەبارەو ئاستی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕووسیا ، سەلماندی کە بوویە یەکەم هەنگاوی شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 ە . دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسی ، ئەلێکزاندرا کۆڵۆنتای کە لە بۆلشەویکەکاندا باوەڕی تەواوی بە یەکسانی ژن و پیاو لەڕووی سیاسی و ئابورییەوە هەبوو ، توانی لینین ڕازی بکات کە ئەو ڕۆژە بکرێتە پشویەکی فەرمی لە یەکێتی شورەویدا ، بەڵام ئەو ڕۆژە کاری تێدا دەکرا تا ساڵی 1965 . لە 8 ی مارسی 1965 دا ، دەوڵەتی ڕووسیا بریاریدا کە 8 ی مارس بکاتە پشوی فەرمی و کاری تێدا نەکرێت .
لە 8 ی ماسی 1921 دا دووەم کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنان لە مۆسکۆ گیرا . لەو کۆنفرانسەدا ڕۆژی 8 ی مارس بەڕۆژی جیهانی ژنان پەسەند کرا .
لە ساڵی 1940 دا لە وڵاتانی ئاسیا ، ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتینی ، ژنان بۆوەدەستهێنانی مافەکانیان ، ڕێپێوانیان کرد .
لە ئەمەریکاو ئەوروپا ژنان دژی سنور دانان بۆیان ، پیاو سالاری ، کۆتوبەندەکانی کڵێسا خەباتیان کردو هەوڵی وەدەستهێنانی هەقی جیابوونەوە ، هەقی لەباربردنی منداڵ ، بیمەی بێکاری ، قەدەغەکردنی ئازاری سێکس و کەمکردنەوەی کاتی کاریان دا . لە 8 ی مارسی 1949 دا ژنانی زانکۆی بەرکلی لە ئەمەریکا ، دژی هێرشی ئەمەرریکا بۆ ڤێتنام ، خۆپیشاندانیان کرد .
لە ساڵی 1975 دا ، ڕۆژی 8 ی مارس ، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەفەرمی بە روژی جیهانی ژنان ڕاگەیەنرا .
ڕۆژی ژنان لە شارستانییەتی نوێدا ؛
لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ، ڕۆژی 8 ی مارس پشوی فەرمییەو پیاوان هەمیشە لە یادی ئەو ڕۆژەدا ، دیاری پێشکەش بە هاوسەر ، دایك ، کچ و هاوڕیکانیان دەکەن . لەهەندێ وڵات گوڵ و شیرینی پێشکەش بە ژنان دەکەن .لە هەندێ وڵاتی تردا ، خاوەن کارەکان دیاری دەدەنە ژنان یان قوتابی قتابخانەکان دیاری دەدەنە مامۆستا ژنەکان . لە پورتوگال و ڕۆمانیا لە شەوی 8 ی مارسدا ، بە تەنیا ژنان بە شێوەی گروپ - گروپ ئاهەنگ دەگێڕن و نانی ئێوارە پێکەوە دەخۆن .
بەڵام بەداخەوە ، لەدوای شەڕی یەکەمی جیهانی و دروستبوونی وڵاتی عێراق ، هەموو حکومەتە دیکتاتۆرە یەك لە دوای یەکەکانی عێراق ، بە حکومەتی بەناو هەرێمی کوردستانیشەوە ، جگە لەماڵوێرانی ، بێهاوسەرکردن ، سوکایەتی ، تیرۆرکردن و هەمیشە بەشمەینەتی ، هیچ دیارییەکیان پێنەبووە . تەنانەت لە ساباتی ئیدارەی مافیای دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانیدا ، لە سەردەمی سەددامی دیکتاتۆر زیاتر ژن دەکوژرێت و سوکایەتی پێدەکرێت . گەورەترین ڕێز لێنانی ئەوان بۆ ژنانی کورد ، بڕیاری دوو ژنە بوو کە لەلایەن خەواڵووە نەزانەکانی پەڕلەمانەوە ، چەند مانگیك لەمەو بەر پەسەند کرا . بۆیە بۆ یادێکی وا ، وتارێك یان بەسەرکردنەوەیەکی دەزگا چەواشەکارەکانی دوو بنەماڵە ، هیچ لەکۆت و زنجیرەکانتا ناکاتەوەو برینەکانتان ساڕێژ ناکات .
کوردستانپۆست هیوادارە ژنانی کورد هێندە وشیار ببنەوە ، تا ئەو ڕادەیەی ڕێکخراوی سەربەخۆی ئازادی خۆتان دروست بکەن و خەبات بکەن بۆ مافەکانتان . هێزو توانای لەبننەهاتووی ئێوە ، لە یەکگرتن و کۆبوونەوەتانە لە ڕێکخراوی سەبەخۆی خۆتان . چاکی لێهەڵکەن و ببنە نوێنەری داوا ڕەواکانی خۆتان ، چیتر ڕێگە بە پیاوان مەدەن بەرنامەتان بۆ دانێ ، چیتر ڕێگە بە پیاوان مەدەن یاری بە چارەنوستان بکات ، جیتر ڕێگە بە پیاوان مەدەن بتانکەنە سوتەمەنی بۆ ڕەواندنەوەی ئارەزوی دەرونی نەخۆشی خۆیان . دژی ژن کوشتن ،دژی خەتەنەکردنی کچان ، دژی ژن بە ژن ، دژی بڕیاری دوو ژنەی پەڕلەمانی مافیاکان ، دژی گەورە بە بچووك ، دژی سێ بە گایی و دژی بە ژۆر هاوسەرگیریتان خەبات بکەن ، بێدەنگ مەبن ، هاوپشتی یەکتر بن ، ڕاپەڕین و ڕێپێوان بکەن . چاوەڕێی هەنگاوێکی باش لە ئیدارەی بێئابڕووەکان مەکەن ، زۆریان بۆ بهێنن و بیانخەنە ژێر فشارەوە .
لەگەڵ دووبارە بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی 8 ی مارس ، پیرۆزبایی لەهاوسەرەکانمان دەکەین و ستایشیان دەکەین . چونکە سەرەڕای سەرقاڵیمان بەکاری ژیانەوە ، لەکاتی ئەوانیشمان تەرخان کردووە بۆ کاری کوردستانپۆست

ئه‌م سه‌روتاره‌ کاک (هاوار هه‌ورامی) به‌ ناوی ستاڤی کوردستانپۆسته‌وه‌ نووسیوبی‌، ته‌نها بۆ منی ناردبوو ، منیش له‌ شوێنی کارکردنه‌که‌مه‌و دوور بووم، نه‌متوانی ئیمه‌یله‌که‌ بکه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ کاتی خۆیدا بڵاونه‌کرایه‌وه‌، به‌ داوای لێبووردن‌، له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م، وا به‌ بێ ده‌ستکاری و به‌ په‌له‌ بڵاوکرده‌وه‌. (که‌مال)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)