کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


زانکۆی سەڵاحەین و ئەکادیمیەتی خوێندن (درێژەی ڕەخنە لە ووتاری بەختیار عەلی لە سەر کورد و فەلسەفە)

Friday, 01/03/2013, 12:00


چوونی خوێندکاربۆ زانکۆ یەکێکە لە قۆناغە گرنەکانی ژیانی مرۆڤ، دەتوانم بڵێم وەك قۆناغێکی وەرچەرخان لە سەر کەسایەتی مرۆڤ دادەنرێت. مرۆڤ زۆرگۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت، لە گشت ڕووەکانی گەشەسەندنی خۆیەوە، بەتایبەتیش خوێندن و زیادبوونی توانای لە تێگەشتنی نووسراوەکان و هەڵسەنگاندنیان. هەروە ها هەڵسەنگاندنی ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان، چ لە سەر ئاستی جیهان ، و چ لە نێو کۆمەڵگاکەی خۆیدا، لەڕووی ئەتیك(ئەخلاق)ی وئەدەبی و دەروونیشەوە گەشەسە ندنێکی زۆر ئاشکرا بە خۆیەوە دەبینێت.

دەتوانم بڵیم گشت خوێندکارێک کاتێك قۆناغەکانی زانکۆ تەواو دەکات، ئەگەرنەش توانێت ڕاستەوخۆ پیشەو کار بەدەست بهێنێت، هیچ لە توانای بەشداربوونی لە کلتورو ئەدەب وزانستی کۆمەڵگاکەی کەم ناکاتەوە، بەڵام ئەمە تەنها لە زانکۆ یەکی ڕاستە قینە دا ڕوودەدات.


جێ ی مە خابنە کە ڕۆڵەو خوێندکاری کورد لە زانکۆی سەڵاحەدین لەم ئێکسپریانسە بێبەشن، چوونکە ململانێ لاوەکیەکانی سیاسی وناوچە گەرێتی، باڵی ڕەشی خوی کێشاوە بە سەربواری خوێندندا، لەو زانکۆ یەدا، ئەم ململانێ یە تەنانەت کە وتۆتە نەنانەت نێو مامۆستا و خوێندکارانیش. ئە مە لە لایەك لە لایەکی تریشەوە ململانێ ی دەسەڵات و شەڕە کورسیەکەی ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان کارێکی کردۆتە سەر دەسەڵات دارانی هەرێم ، کە ئەم زانکۆیە پشتگوێ بخەن. هەربۆیە ئاستی زانستی و ئەکادیمەیەت تێیدا ،بە تەواوەتی پشتگوێ خراوە و ووردە ووردە ئەم زانکۆیە لەنزم بوونەوە دایە.


ئەم نزم بوونەوەی ئاستی خوێندن،لە هەڵوێستی ناوچە گەرێتی ئەم زانکۆ یە زیاتر دەگەرێتەوە بۆ ساڵە کانی کە جەنابی کۆسرەت ڕەسوڵ ، سەرۆکی حکومەت بوو لە هەولێر ، کاتێ بە بڕیارێکی دوور لە یاساو ڕەوشتی هیچ حکومەتێکی خاوەن یەك تۆز شەرەف، ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکارانی هەولێری ،لەم زانکۆ یەدا زیاد کرد .ئەویش لە ڕێگەی دەستکاری کردنی نمرەی خوێندکارانی ئامادەیی، واتە گەر خوێندکارێکی هەولێری بە شی ئەدەبی کۆی نمرەکانی ٨٤ بوایە دەیتوانی بچێتە کۆلێژی یاسا، بەڵام خوێندکارێکی ناووچەکانی دەی دەبوایە بۆ هەمان کۆلێژ ٨٦ و زیاتری هەبوایە، ئا ئەمە عەقڵیەتی حکومەتی هەرێم و زانکۆی سەڵاحەدین بووکە ئەوکات ، کە نە نها یەك زانکۆ هەبوو لە کوردستان.

ئەم هەنگاوە وەك سەرەتایەك بۆ دەست تێوەردان لە ڕەوشی خوێندن لەم زانکۆیە بووبە میراتی بۆ حکومەتە کانی دی یەك لە دوای یەکی دوو حیزبە سەرەکیەکە، بە تایبەتیش قارەمانەکانی ٣١ ئاب پاش دەسەڵاتگرتنیان بەسەر هەولێردا، لەڕیگای هەردوو دەزگای قوتابیان و پاراستنەوە کەوتنە ووێزەی خوێندکاران ومامۆستاکانی کۆلێژەکان و پاکسازی تیایاندا، ئەمەش دۆزێکی گوونجاوی بۆ

سەر هەڵدانی مامۆستا گەندەڵەکان ڕەخساند کە بە هیچ شێوەیەك نایانەوێت خۆیان ماندووبکەن لە گەڵ خوێندکاراندا، بە جۆرێك ئێستا لەزووربەی کۆلێژەکاندا مەنهەج و کتێبی مەنهەجیان لە چاپداوە!!

ئائەمە زانکۆ یە ؟یاخوود ئامادەییەکی گرانبەها!!

کۆمەڵێکی زۆر لە مامۆستاکانی کە هەستی نەتەوایەتی ودڵسۆزیان بۆ خوێندن و بەرژەوەندی خوێندکاران وای لێکردن ئەم هەنگاوەی زانکۆ بدەنە بەر ڕەخنە ، و ڕێنماییەکانی سەرۆك کۆلێژە کانیان پشتگوێ خستووە، خۆیان بوونەتە قوربانی کۆمەڵێکیان وە دەرنراون بۆ زانکۆی سلێمانی وهەندێکیش بۆ تاراوگە.


لەکۆتاییدا ئەمە مەبەستی منە لە زانکۆی سەلاحەدین و لەدەست دانی بەها ئەکادیمیەکەی، کاتێکیش نووسەرێکی وەك بە ختیارعەلی دەڵێت من سەرزەنشتی هیچ لایەك ناکەم لەم کێشەی دواییەی بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئادابدا. ئایە ئەمە هەستی نەتەوایەتی یە بەرێز؟ ئەمە دڵسۆزیتە بۆ گەلەکەت؟ ئەمە ڕێزی تۆیە لە خوێنەر و هەوادارانت کە کوردن و زووربە شیان هێندە ڕێزت لێ دەگرن ئامادە ییان تێدایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا سووکایەتی بە و کەسانەش بکەن کە ڕەخنە لە تۆ دەگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە