کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆمامۆستا نیت ... تۆكەسێكى دەرون نەخۆشى (ئەو...تەنها منداڵێك بوو چۆن وێرات وەها بكەى ؟)

Saturday, 07/05/2011, 12:00








ڕوشاندنى كەرامەتى ئەومنداڵە لەلایەن (مامۆستا) كەیەوە توشى شۆكى كردم بەتایبەتى ئاكارى مرۆیى و ویژدانى و ئەخلاقیى ئەو (مامۆستا) یەیە كە بۆبەسەربردنى كاتێكى (خۆش) كەرامەتى منداڵێكى بچوك دەڕوشێنێت و لەنێو پۆلەكەى خۆیدا منداڵەكە ئازارئەدات و بیباكانە چێژلەئازارەكانى دەرونى ئەو منداڵە وەردەكرێت .
ئەوە چى عەنەتەریاتێكە كە لەنێو یەكێك لەپۆلى قوتابخانەیەكەدا قوتابى یەكى منداڵ توشى بارگرژییەكى دەرونى ناخۆش بكرێت و بە مۆبایل وێنەى بگیردرێت و بێباكەنە بڵاوبكرێتەوە ؟ بڵاوكردنەوەى ئەو گرتەیە لەسەر تۆڕى كۆمەڵایەیتى فیس بوك نەك هەرمن بەڵكو هەزارن كە سى ترى توشى شۆككرد و دونیایەك پرسیارى لەسەر ڕەوشى پەروەردەیى و فیركردن لادروستكردین , ئایا ئەمەیە سیستەمى پەروەردەى ئەورپى و پێرفێكتى حكومەتى هەرێم ؟ ئایابەم جۆرە مامۆستایانەو بەم جۆرە دڵ ڕەقیەوە نەوەكانمان پێدەگەیەنن و فیریان دەكەن ؟ ئایا ئەوە مامۆستابوو ئێمە بینیمان یان كەسێكى هەزیل و نەخۆش ؟
ئێمە مامۆستا وەها دەبینین كە ئەو وێنەى باوكى هەیە و وەك باوك منداڵەكان لەئامێز دەگرێت و بەپەرى دڵسۆزییەوە فێریان دەكات و دەیان كاتە مرۆڤێكى كامل بۆناو كایەجیاجیاكانى كۆمەڵگا , ئێمە مامۆستا وەك چرا تەماشادەكەین كە شوێنە تاریكەكانمان بۆڕۆشن دەكاتەوە , بەلام ئەو مامۆستایە لەدەروەى ئەو پێناسانەوەن , ئەوى مامۆستاى ناو (گرتە ڤدیۆ) یەكە جگەلە كەسێكى دەرون نەخۆش هیچى ترنیە و گوناهێكى گەرەیە پیى بوترێت مامۆستا, ئەو هەرچیبێت مامۆستانیە , هەرچیبێت پەروەردەكارنییە و خودى خۆیشى پێویستى بە مامۆستایەكە تافیرى بكات كەچۆن هەڵسوكەوت بكات و چۆن رێز لەئیرادەى قوتابی یەكى منداڵ بگرێت .
گرفتەكانى منداڵان ڕۆژانە لەزیادبوندان و خێزان و كۆمەڵگاو حكومەت و لایەنەپەیوەندى دارەكان خەمساردانە ئەو گرفتانە تێدەپەرێنن و ئاوڕیان لێناداتەوە ؟ چونكە كاتێك گەورەكان كێشەكانیان بۆدروست دەكەن بیر لە چارەسەركردنەكانى ناكەنەوە وەك كیشەكانى ترمان , هەررۆژەو بەشێوەیكى جیاوازتر گوبیستى ئەو چیرۆكانەدەبین كە منداڵان قوربانى و پاڵەوانەكانیانن وەك (دزین , بێ سەرپەرشتى , ڕفاندن , دەستدریژى سێكسى , بەسەربازكردن . نەخۆشكەوتن , بەكارهینانیان وەك سیخور , درۆزەكردن ..هتد) ئەمانە هەمو ئەو دیاردانان كە گەورەكان دروستى دەكەن و منداڵان باجەكەى دەدەن .
ئەگەر لە كیشەكانى منداڵاندا بەشیون رێگەچارەسەرەوبین دەتوانین بەشێك لەكێشەكانى كۆمەڵگەیش چارەسەر بكەین , كۆمەڵگا بەبى پەروەردەكردنێكى دروستى منداڵان، هەرگیز بەرو پیشەوەناچێت و لەكۆتایدا كۆمەڵگا پردەبێت لە كارەكتەرى نەخۆش و دورن گەرم و بەئاسانى كۆنترۆڵ ناكرێت ؟ چونكە ئەوە منداڵان لەئایندەدا كۆمەڵگا بەرێوەدەبەن .
لۆژیكەیە ئەگەر ورترقسە لەسەر پەروەردەكردنەكەبیكەنەوە و گریمانەیەك بۆئەوە دابنین , ئەگەر منداڵ توشى نەخۆشى نەبێت رێز لە لەش ساغیكانى خۆى ناگرێت , ئەگەر هەمو شتێك بۆحەزو ئارەزوەكانى ئەوبێت ئەوائەو كات كەسایەتى لاواز دەبێت و فێرنابیت كاربۆنەهیشتنى كێشەكانى خۆى بكات , ئەگەر مناڵ سەد دەرسەد چواردەوەركەى خاڵى بێت لە كێشەو پربێت لەخۆشیەكانى ژیان ئەوكات بەرگەى بچوكترین ناخۆشیەكانى ژیانى مندالى خۆى ناگرێت و لەگەرەبونیدا كۆنترۆلى یەك ساتى كێشەدار قبوڵ ناكات , بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا (منداڵ ناسكە وەك گوڵ , ئەگەر دەستى بۆببەت خێرا هەڵ دەوەرێت , ئەگەر بەتوندى بۆنى بكەى خیرا سیس دەبێت , خۆئەگەر بەباشیش خزمەتى نەكەى ئەوا لەناو دەچێت) كەواتە پەروەردەكردنى منداڵ یەكێكە لەهەركارە قورسەكان كە دەبێت گەوروەكان و خێزان و حكومەت پى هەستێـت و دەبێت بزانى چۆن پەروەردەى دەكات .
كۆمەڵگەى كوردى و لەناوێدا خێزان وەك دەزگایەكى پەروەردەى بچوك و شوێنى پارستنى منداڵ ئەركێكى ویژدانى و ئەخلاقى لەسەرە بۆ چاودێرى كردنى ئەو بونەوەربچوكەى كە پێى دەوترێت منداڵ , منداڵە لەبەرئەوەى لەڕوى جەستەى و دەرونیەوە و ڕۆحییەوەخاوەنى ئەو توانایەنین كە بەرگرى لەخۆیان بكەن و ململانى لەسەر مانەوەبكەن لەنێو ژیاندا و تەنانەت هۆكارى بونیشیان نازانن و پەى بەو پرسیارەش نابەن ئەگەر بلێن چۆن و بۆچى ئیمە لێرەین ؟ چونكە لەكۆتایدا ئەو تەنها منداڵێكەوە بەس .

******************************************

******************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە