زۆربه ی سه‌یرانگاکانی کوردستان موڵكی شه‌خسییه

Thursday, 04/06/2009, 12:00


به داخ و که سه رێکی زۆره وه و به به رچاوی هه موو ئه و شه ره فمه نده کوردانه ی هێشتا ویژدان له ده روونیاندا زیندووه و کاری پێ ده که ن ئه وه ڕاده گه یه نم و ده بینین که بنه ماڵه ی مافیاو ئازادیکوژی هێرۆ و جه لال ئه وه نده چاو برسی و ته ماعن ته نانه ت ئه و شوێنانه ش که له له زه مه نی به عسی گۆڕبه گۆڕدا ئازاد بوون و موڵکی هه موو خه ڵک بوون ئێستا سه دان چڵکاوخۆری لێ دانراوه و ته لبه ند کراوه و که س ته نانه ت ناتوانێت نزیکیشیان بکه وێته وه و بوونه ته شوێنێکی موحه ڕه مه،دیاره هی وه ره سه یه وا ئێستا زیندوویان کردووه ته وه و به موڵکی خۆیانی ئه زانن،هه ر له به رزایی و شوێنه دڵگیره کانی دوکان و ده ربه ندیخان و ئه زمه ڕو ده باشان وقه ڵاچوالان و شارباژێڕه وه بیگره تا ئه گاته ڤێللاو کۆشکه فیرعه ونیه کانی سه ر هه ر گرد و ته پۆڵکه یه کی ئه م خاکه برینداره که ڕۆژێک له ڕۆژان شه ماڵێکی فێنیکی لێوه هاتبێت..ئه مه هه ر شتێک ده ر بخات ئه وه ئه گه یه نێت که ئه م بنه ماڵه مافیاو چاوچنۆکه مافی هه موو ته سه روفاتێک به خۆیان ڕه وا ئه بینن له سه ر خاک و هه موو ئه و مرۆڤانه ی له سه ریشی ده ژین،به ڵام سه یره که له وه دایه که ئایا ویژدان زیندووان و به شه ره فانی میلله ته که مان له کوێن سه باره ت ئه م هه موو ته ماع و ده ست درێژی و به هه ده ر دان و دزینی داهاتی هاوڵاتیان و شه لم کوێرم ناپارێزمه ی بنه ماڵه ی پڕ خیانه ت و کورد کوژی هێرۆ و جه لال،که هیچ پیرۆزییه ک نه ماوه ژێر پێیان نه خستبێت و هیچ جۆره زوڵم و ته عدایه ک نه ماوه که پێێ هه ڵنه ستابن،ته نانه ت کار گه یشتووه ته ئه وه ی که ئه و موچه ی ئه یده ن به کارمه ندانیش به منه ته وه بیده ن و به پاره ی گیرفانی خۆیانی بزانن بۆیه ئه یانه وی‌ وه کو کاتێکی فشار به کاری بێننو ته نانه ت وه زیفه و بایعیش بکه نه ده سکه وته کانی خۆیان و له هه رکه سێکی وه ربگرنه وه خۆیان به سه رپشک ئه زانن..به ڵام ئه وه ی له مێژوودا وانه مان لێ وه رگرتووه که هه ر سته مکارێک به م جۆره نه فامیه به سته م و مه حروم کردن هه ستابن ئه وا دره نگ بێت یان زوو ئه وا ئه که ونه ژێر هه ره سی نه ڕه ی شیرانه ی چه وساوه و شۆڕشگێڕانه وه و ئه بنه په ندی زه مانه بۆ هه موو مرۆڤایه تی،جگه له وه ی که لاپه ڕه کانی مێژوو له تۆماری لاپه ڕه زه ردو سه رم هێنه کانیدا تۆماریان ئه کات و هه ر نه وه یه ک له داهاتووشدا بیانخوێنێته وه کۆمه ڵێک نه فرینیان بۆ ئه نێرێت.به داخه وه که له م زه مه نی جیهانگه راییو پێشکه وتنه دا کوردستان ده نینین به ده می ئه م ڕێوی وگورگه برسیانه وه یه که ڕۆژ به گۆژ بیزاری خه ڵك له زیادبووندایه و ژیان زیاتر ڕه ش و ڕه شتر ئه بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە