عیسای په‌ژمان سه‌رو سه‌ودای بارزانی و ساواکی ئێران 1961 تا ئاشبه‌تاڵی 1975(به‌شی 2)
Sunday, 17/05/2009, 12:00
کێ له کاره‌ساتی ئاشبه‌تاڵ تاوانبارتره: عیسا پژمان یان بارزانیی؟ئاماده‌کردنی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره:
شۆڕشێک خاوه‌نی سه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه بێت، به‌فه‌رمان و داواکارییه‌کی شای ئێران، کۆتایی به شۆڕشێک بهێنێت و دوایی سه‌رکرده‌ی ئه‌و شۆڕشه ڕایبگه‌یه‌نێت بڵێ: کاری تۆ ته‌مام شد. ئیتر ده‌بێت تۆ چۆن پێناسه‌ی ئه‌و شۆڕشه و سه‌رکرده‌که‌ی بکه‌یت؟
ئاشبه‌تاڵێک له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتی گه‌لاندا وێنه‌ی نه‌بوه و نابێت.
به‌شی دووه‌م:
ساواک و میدیای زه‌ندی.
ساواک و جه‌میل ڕۆژبه‌یانی.
ساواک و موخابه‌راتی عێراقی.
ساواک و ئه‌شکه‌نجه‌دانی تێکۆشه‌رانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ساواک و موسادی ئیسرائیلی.
ساواک و شه‌هید کردنی قاسملو.
ساواک و سه‌ردانی یه‌که‌م گروپی ساواک بۆ لای بارزانی.
ناوی به‌شێك له‌و 52 شه‌هیده‌ی که بارزانی کردنیه دیاری بۆ ساواک و شا فه‌رمانی کوشتنی سپارد به سه‌رهه‌نگ تیمسال سه‌یدیان فه‌رماندی تیپی 64 ی ئورمێ، هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێکیان تیرۆر کران و تاکو ئێستاش گۆڕهکایشیان دیار نییه:
1. سڵێمانی موعینی (مهاباد).
2. خه‌لیل شه‌وباش (بانه).
3. حسێن چل کۆت (شنۆ).
4. عه‌لی گوێ ڕه‌ش (خانه).
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری کاروانێک له شه‌هیدانی کوردستانی ئێران له نووسینی که‌ریمی حیسامی بکه‌ن، که له‌ساڵی 1971 نووسیویه‌تی.
به‌شی دووه‌می چاوپێکه‌وتنه‌که‌مان، له لێدوانی خاتوو میدیای زه‌ندی (هاوسه‌ری پێشوی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک) ده‌ست پێده‌کات
میدیای زه‌ندی ده‌ڵێت: من ساواک دامی به هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ک، پاش ئه‌وه‌ی عیسا پژمان وه‌ک ئه‌فسه‌رێکی ساواک ده‌ست درێژی سێکسی ده‌کاته سه‌ر مێدیای زه‌نده‌یی، به‌وه ناچاری ده‌که‌ن، که شوو به حه‌سه‌ن زیره‌ک بکات. عیسا پژمان سه‌ره‌تا نکۆڵی له‌وه کرد که به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی به خاتوو میدیای زه‌ندییه‌وه هه‌بوو بێت، پاشان یه‌کێک له هاوکاره‌کانم پێی داگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که میدیای زه‌ندی له فڵانه چاوپێکه‌وتندا خۆی ددانی به‌وه‌دا ناوه و وا ده‌ڵێت. عیسای کۆنه ساواکیش به توڕه‌ییه‌وه ووتی نهم کردوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر فشاریشم بۆ دێنی، ئه‌وا به‌ڵێ ده‌ڵێم کردوومه، ئێستا چیم لێده‌که‌ی ده‌ته‌وێ هینهکه م له‌سه‌ر ئه‌وه ببڕی؟
عیسا پژمان ووتی: بۆ یه‌که‌مجار کاتێ تاڵه‌بانیم دیت، ئه‌و کاته ئه‌و له‌به‌غدا بوو، ئێمه‌ی وه‌ک سه‌فاره‌تی ئێران داوه‌ت کردبوو، منیش ئه‌و هه‌له‌م قۆسته‌وه، پێم ووت: کاتێک ئێوه نه‌توانن له‌گه‌ل حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غدا ڕێکبکه‌ون، ئایا هیچ چه‌ک تفاقێکتان هه‌یه له خۆتان به‌رگری پێبکه‌ن؟
تاڵه‌بانی له وه‌ڵامدا ووتی: نه‌خه‌یر ئێمه هیچ شتێکی ئه‌وتۆمان نییه!
ئه‌وسا من ووتم: زۆر ئاسانه من ده‌توانم هه‌موو شتێکتان بۆ دابین بکه‌م، له‌ڕیگای شاهه‌نشاوه. ئیتر ئه‌وه بوو من یه‌که‌م پهیوندییم دروست کرد.
شه‌وه سوره‌کانی عیسا و جه‌میل ڕۆژبه‌یانی:شه‌وانه جه‌میل ڕۆژبه‌یانی داوه‌تی ده‌کردم بۆ ماڵه‌که‌ی خۆی، چه‌ندین شه‌وی سوورمان پێکه‌وه به‌ڕێ ده‌کرد، زۆر جاریش ده‌مبیسته‌وه، که باسی منی ده‌کرد و باسی په‌یوه‌ندییه‌کانی من ده‌کرد له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمدا، ئه‌مه له کاتێکا، که خۆی ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ ده‌کردم و ئافره‌تی ده‌هێنا، جۆرجاریش ده‌بوو به کێشه له نێوانماندا.
پرسیار: چۆن موخابه‌راتی عێراقیی ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی تۆ نه‌بووه، له کاتێکا تۆ له به‌غدا بوویت و هه‌میشه له نیوان تاران و به‌غدا و بارزانی له کوردستانی عێراقدا هاتوچۆتان ده‌کرد و ده‌هاتن و ده‌چوون؟
له وه‌ڵاما ووتی: به‌ڵی موخابه‌رات به وردی چاودێری ده‌کردم، به‌ڵام نهم ده‌هێشت شتێکی ئاوا بده‌م به‌ده‌سته‌وه، بۆ نموونه چه‌ند جارێک به شوفێرهکهمیان ووتبوو، که ئێمه به‌دواتانه‌وه‌ین بۆ هه‌ر کوێیه‌ک ده‌چن، زۆرجاریش خۆم ماشینه‌کانی ئه‌وانم ده‌بینی، که به‌دوامه‌وه بوون، زۆر جار خۆم لێ وون ده‌کردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئاگادارم هه‌ڵبه‌ته ئاگایان له هه‌موو که‌ین و به‌ینێک بووه، چونکه من پێیه‌کم له به‌غدا و ئه‌وی تر له تاران و ئه‌وی تر له کوردستان بوو.
جارێکیان له تارانه‌وه ئاگادار کرامه‌وه، که به‌په‌له بگه‌ڕێمه‌وه بۆ کارێکی به په‌له، کاتێک گه‌ڕامه‌وه بینیم چه‌ند که‌سێك له موسادی ئیسڕائیلی چاوه‌ڕێیان ده‌کردم من بیانبه‌م بۆ لای بارزانی، سه‌ره‌تا ویستم ئه‌وه نه‌که‌م، ووتم چ زه‌روره‌تێکی هه‌یه، ئێمه په‌یوه‌ندی موساد و بارزانی دروست بکه‌ین؟ پاشان ئه‌مریان پێکردم، که ده‌بێت من وه‌ک سه‌ربازێک ئه‌و فه‌رمانه جێ به‌جێ بکه‌م، ئیتر به ناچاری موسادهکانم گه‌یانده لای بارزانی و دواتر خۆیان درێژه‌یان به‌م په‌یوه‌ندیه‌ی خۆیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ساواک ئاگای لێیان بێت.
بۆ چاودێریکردنی بارزانی، یه‌کێک له که‌سه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌م کرد به جاسوس بۆ ئه‌وه‌ی لهههڵسو که‌وتی بارزانی ئاگادارم بکه‌ته‌وه و منیش بیگه‌یه‌نم به‌سه‌روی خۆم.
یه‌که‌م ڕاپۆرتی هاوکاره‌که‌م باسی له په‌یوندی سێکسی بارزانی و مارگرێته بوو (ئه‌م باسه هه‌ڵده‌گرین بۆ به‌شی سێیه‌م).
عیسا بهژمان به‌هۆی زۆری ته‌مه‌ن، زۆرجار که شتێکمان لێ ده‌پرسی، ئه‌و وه‌ڵامی شتێ تری ده‌داینه‌وه، کاتێ پرسیاری قاسملومان لێکرد، یه‌کسه‌ر وووتی شه‌وێک پێش تیرۆرکردنه‌که‌ی، خۆیی و جه‌لال تاڵه‌بانی میوانی من بوون له پاریس، زۆر قسه و باسمان کرد، زۆریشم پێ ناخۆش بوو، که تیرۆر کرا، منیش پرسیم زۆر که‌س و ناوه‌ندی سیاسیی و ڕێکخراو هه‌ن، که خودی تاڵه‌بانی به به‌رپرسیار ده‌زانن له تیرۆرکردنی قاسملو، ئه‌و ملێکی بادا و هیچی نه‌ووت، که‌وته وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارێکی تر.
چاوه‌ڕێی به‌شی سێیه‌م بکه‌ن
سه‌رنج: له‌و نزیکانه‌دا ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که بن به ڤیدیۆ له سه‌ر یوتوب بڵاوده‌که‌ینه‌وه، ئیستا خه‌ریکی مۆنتاجکردن و ئامادهکرنیین.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a7297861
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست