ڕونكردنەوەیەك له‌ گروپێكى كارمەندانى تەندروستى

Thursday, 25/11/2010, 12:00


بۆ :

بەڕێز/سەرۆكى حكومەت

بەڕێز/وەزیرى تەندروستى

بەڕێزان..دیارە ماوەیەكى زۆرە بەڕێزتان لە هەوڵى ئەوەدان كە دەسەڵاتى حزب لە كارو بارى حكومەت دور بخەنەوە بەرەو دەزگاى دامەزراوەیى ببرێت دیارە ئەمە خەونى هەموو كەسێك و موچە خۆرێكە تەنانەت سەندیكاكانیش بكرێنە ڕێكخراوێكى سەربەخۆ و یەك دەنگى و هەموو چین وتوێژەكان بە جیاوازى ڕاشەوە بگرێتە خۆى چونكە موڵكى هەموانە دیارە ئێوەى بەڕێزیش لاریتان لەمە نییە بۆ سەركەوتنى كارەكانى ئێوە بەڵام سەیر لەوەدایە ئەم هەوڵانەتان بەرەو شكست دەڕوات سەیر لەوەدایە وەزارەتى تەندروستى گەورەترین پشكى بەركەوتوە لە دەست تێوەردانى حزب وە لە هەموو وەزارەتەكانى تردا هەیە بەڕێژەى جیاواز بەڵام پەروەردە و تەندروستى ئەبێت دور بخرێتەوە لەم كارە چونكە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان هەیە بەژیانى ڕۆژانەو داهاتوى خەڵكەوە
بەڕێزان.. لەم ماوەیەدا دیاردەیەكى سەیر دروست بووە دەستەیەك دروست بووە بەناوى داكۆكى لە مافى فەرمانبەران لە پێشدا زۆر دڵ خۆش بووین پێى وتمان ئۆخەى ئەو سەندیكایانەى تر كە هەن وەك [فەرمانبەران ئابورى ناسان , ژمێریاران , تەكنیككاران] تا ئیستا ساڵانەمان لێ وەردەگرن بە بێ ئەوەى هیچمان بۆ بكەن تەنانەت سەندیكاى كار مەندانى تەندروستى مەگەر بۆ كاتى هەڵبژاردن ئێمەیان بیر بكەوێتەوە ئەویش بۆ كۆكردنەوەى چەند دەنگێكە و دواى وەلامان دەنێن زۆر حەزم كرد بزانم ئەم دڵسۆزانە كێن زۆر بەتاسەوە گەڕاین بۆیان خۆزگە هەر نەمان زانییایە كێن سەیر لەوەدایە ئەو دەستەیە لە كۆمەڵێك پلە دارى حزبى كە هەر یەكەیان سەر بە كۆمیتەیەكن و ئەندامى سەندیكاكانى ترن نازانین ئەمانە لە ڕێى كێوە مۆڵەتیان پێدراوە كێ كردونى بە نوێنەر مافى داونەتێ نوێنەریان لە سەرجەم شوێنەكانى سەر بە فەرمانگەى تەندروستى دابێن بە چ فەرمانێك كوا مۆڵتەكەیان ..؟ئایا ئەو سەندیكایانەى تر ئاگادارن لەمە..؟ئەى ئەوان ڕێگەیان داوە بە دەستەى تر لە وەزارەتەكانى تر ئەمە بكەن كێ ى لە پشتەوەیەو بۆ چ مەبەستێك یا دەیانەوێ پێگەى خۆیان بچەسپێنن چۆن دەبێ دوو ڕێكخراو لە یەك وەزارەتدا هەبێت و خەریكى چین ..؟ كە ئەمانە هەر یەكەیان ناونیشانێك و بڕوانامەیەكیان هەیە و دەرماڵە وەردەگرن وەزۆر سودمەند بوون لە ڕێى حزبەوە ئەمە بانێكەو دوو هەوا ئەتوانن خۆتان بپرسن زۆر سەیرە تەنانەت یەكێكیان بەڕێوەبەرە لە یەكێك لە مەڵبەندە تەندروستیەكان كە لە ڕێ ى حزبەوە دانراوە ,حزب سەپاندویەتى بەسەر فەرمانگەى تەندروستىدا .

بەرٍێزان ..ئەمانە خۆیان دەستەمۆى حزبن چۆن دەتوانن ببنە نوێنەرى فەرمانبەر و یان دەزانن دەست تێوەردانى حزب لە حكومەت بەرەو نەمان و كاڵ بونەوە دەچێت دەیانەوێت لە ڕێگەى ئەم دەستەیەوە خۆل بكەنە چاوى كارمەند و بەڕێزتان و لە خشتەتان ببەن بۆ ئەوەى زیاتر دەست بخەنە كاروبارەكانتان بۆ مەرامى خۆیان بەكارتان بهێنن و لە كۆتایدا داواكارین با ئیتر دەست تێوەردانى حزب ڕاستەخۆ یان لە ڕێى سەندیكاوە نەمێنێت با هەموو كەس بە پێ ى بڕوانامە و لێهاتوى خۆى هەقى خۆى بدرێتێ نەك لە بەر پلەى حزبى .

25/11/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە