ڕه‌شه‌بای ئازادی به‌ڕێوه‌یه
Friday, 04/02/2011, 12:00
بۆمه‌به‌ستی هاوپێچه‌که‌ی به‌یانامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌خلاقی سیاسی به‌زاند و دۆڕاندی خۆی کرده ناو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه، عاقڵیه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه ڕه‌چاوده‌کرێت به‌هه‌ڵه‌داچونی و تێ نه‌گه‌یشتنی به‌یانامه پڕ مانا‌و به‌رژه‌وه‌نده ده‌وڵه‌ماندانه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان که ئه‌م ڕۆ له کوردستان و عێراقدا باسی لێوه‌ده‌که‌ن به‌یان نامه‌که خۆی کرده ڕێگاگرتنی هه‌مووئه‌و پلانانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌ساڵات دارانه‌وه داڕ‌ێژرابوو، بووه‌هۆی ژیانه‌وه‌ی هه‌موو داواکاریه‌کانی ڕابوردوی کوردستانیان. که تائه‌م ڕۆ ده‌سه‌ڵات داران هیچ داوایه‌کی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕانیان نه‌هێناوه‌ته ئه‌نجام دان هه‌رچه‌نده هه‌رداواکاری و بڕیارێك ده‌رکرابێ خواستی جه‌ماوه‌ره که بێته سه‌رچۆك له‌لایه‌ن ئه‌م بزوتنه‌وه ئازادی خوازه
به‌رله یه‌ك هه‌فته که به‌یانمامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوببێته‌وه له‌چه‌ند مڵپه‌ڕێکی ئازادی خوازانی ناوخۆی کوردستان بابه‌تێکیان بڵاوکرده‌وه که به‌م سه‌ردێڕه ده‌ستی پێ کردبوو..... له‌ئاینه‌یه‌کی نزیکدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش نیارێك ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات....سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی گه‌ر چاوێکیان به‌داواکاریه‌کانی ڕابوردوی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان بگێڕایاته‌وه ئه‌وا ده‌یان توانی له‌ناوه‌ڕۆکی به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باش تێ بگه‌ن که به‌دواداچونی چی ده‌کات و ئاوات و ئامانجی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ردایه یان نا، چونکا داواکاری و به‌یان نامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌تا بێت زیاتر به‌دوادا چونی داواکاری جه‌ماوه‌ردا ده‌ڕوات ، چونکه هه‌رداواکاریه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕانه‌وه‌ده‌ربچێت ئه‌وه داواکاری تاکه که‌سێك نیه بڕیاری له‌سه‌ردرابێت. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌پێی خواست و داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر کارده‌کات بۆ به‌دی هێنانی ئامانجه‌نیشتمانیه‌کانمان له‌ناوخۆی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه دروست بوه که ده‌گه‌ڕێ ته‌وه بۆ خه‌باتگێڕانی ده‌یان ساڵه‌ی تێکۆشه‌رانی کوردستان که‌تا ئه‌م ڕۆ ئاوات و ئامانجیان بونی ماف زه‌وت کردن نه‌بێت به‌سه‌ر هاوڵاتیانداو راو بۆچونه‌کان ئازادبن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وا به‌رچاوده‌کرێت که توانایه‌کی ترنیه له‌م باشتر بێت هه‌رتوانایه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌یه بابێته هاوشانی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان تاگۆڕانکاریه‌کان باشتر کاریان بۆبکرێت ، له‌وه‌ته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بونی هه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستی کردووه به به‌دوادا چونی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر توانیویه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا واجێی خۆی بکاته‌وه ، که هیچ هێزێکی گه‌نده‌ڵ کار ناتوانێت هه‌ره‌سی پێ بێنێت. ڕه‌شه‌بای ئازادی سه‌ری هه‌ڵ داوه بۆ بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌ست تێ وه‌ردانی حیزبی له‌ناو داموده‌زگای حکومه‌تیه‌کاندا. به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێك هاتووه له و جه‌ند دێڕه‌ی که نوسه‌ران له‌بابه‌تاکانیاندا دایان ڕشتووه . زۆرله ناحه‌زانی ئازادی خوازانی ناوخۆی کوردستان باس له‌وه ده‌که‌ن که، بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان که‌موکورتی زۆره ئه‌م چوڵاوه‌یه‌ی ئێستا هاتۆته ناومه‌یدان له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی ته‌مه‌نیدا توانی ویه‌تی زۆر‌و زیاتر له‌وده‌سه ڵاته‌ی ئێستاهه‌یه به‌ئازادی خۆی له‌ناو کۆمه‌ڵ دا نیشان بدات به‌کارکردنێك که تائێستا روی نه‌داوه له ته‌ئریخی کوردا سه‌رانی پارت و یه‌کیه‌تی به‌دوادا چونی مانا‌و پێناسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نازانن ، وایان بیرکردۆته‌وه که‌ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه شه‌ڕی کورسی و ده‌سه‌ڵات ده‌کات. یه‌کیه‌تی و پارتی شۆڕشی خوێناویان کردووه دژبه نه‌وه‌ی خۆیان و خاکی کوردستانیان ، شۆڕشی سپی ئه‌وشۆڕشیه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گرتویه‌ته‌به‌ر وه‌ده‌ست هه‌ڵ ناگرێت له‌داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر چونگه جه‌ماوه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی دامه‌زراندووه ، نه‌ك حیزب به‌پاره‌ی میله‌ت جه‌ماوه‌ر بۆخۆی دروست بکات ، ئێمه ئازادیمان ده‌وێت چه‌وسانه‌وه‌و خۆبه کۆیله قبوڵ ناکه‌ین ، سه‌رکوت کردنی کۆمه‌ڵی کوردی و ڕۆژنامه و خۆپیشان ده‌ران ئامانجی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی حکومه‌ته ناشه‌رعیکه‌تانه . سه‌رانی یه‌کیه‌تی و پارتی تکایه ڕێزله‌به‌یان نامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرن چونکه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌هێزوبازوی جه‌ماوه‌ر دروست بووه بزونه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان له‌ڕێچکه‌یه‌که‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه که باوه‌شی گرتۆته‌وه بۆ تاکی کورد پێك هێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان پێك هێنه‌ری بنه‌ماڵه‌نیه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان داهێنه‌ری سیسته‌مێکه که ڕێزله‌ئازادی بیروڕاده‌گرێت کاروچالاکیه‌کانی گۆڕان وه‌ك خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ئێوه‌ی مافیا و میلیشیای ناوخۆی کوردستان،سه‌رکوت کردن و ڕێگادانانی پلانه ناشه‌رعیکه‌تان نابێته هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی گۆڕان به‌یه‌نمه‌که‌ی بقۆزێته‌وه‌و ساردبێ له به‌دوادا چونی ناوه‌ڕۆکی به‌یان نامه‌که‌ی ، ئێوه‌ی نه‌شاره‌زا له‌بواری یاساداناندا هه‌ره‌ستان هێناوه ئه‌وئاقاره‌ی که گرتوتانه هه‌مان ئاقار نیه که کۆمه‌ڵانی کوردستان هه‌ڵیان بژاردووه، من وه‌کو نوسه‌رێك وه‌هه‌زارانی وه‌ك من داواتان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن سه‌رانی بنه‌ماڵه‌گه‌ریه‌تیه‌که‌ی پارتی و میلیشیا چالاکه‌که‌ی یه‌کیه‌تی ناوخۆی وڵات تازووه فریای خۆتان بکه‌ون، ڤێلا و کۆشك و ته‌لارو کۆمپانیاکانتان بفرۆشن، چی سه‌روه‌ت و سامانه که دزیوتانه ئه‌وداهاته‌ی که هی میله‌ته و به هی خۆتانی ده‌زانن بیپێچنه‌وه بڕۆن ڕاکه‌ن فریای ژیانێکی تر بکه‌ون و کوردستان به‌جێ بێڵن، بونتان دواکه‌وتویه له هه‌موڕویه‌که‌وه له‌ڕوی ڕۆشنبیری و چاپه‌مه‌نیه‌کان و گۆڤاره‌کان و له ته‌کنه‌لۆژیاو سیسته‌مه نوێ کانی سه‌رده‌م که‌بێ ئاگان له جۆنیه‌تی کارکردنی.
هه‌ر بیرتان له بنه‌ماڵه و ناوچه‌گه‌رێتی کردۆته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیداکارناکه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست