کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆكارى دەست لەكاركێشانەوەم لە KNN

Thursday, 30/05/2013, 12:00



من هونەر ئەحمەد كە لە كەیئێن ئێنKNN لەكەركوك كارى پەیامنێرى و پێشكەش كردنى بەرنامەى دیدارى تایبەت و ڕێپۆرتاج دەكەم ,لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێز و خۆشەویستیم بۆ بەشێك لە هاوڕێ و هاوكارانم لە كەیئێن بەڵام وەكو هەڵوێستێك و قبوڵنەكردنى ئەو كەم و كوڕیانەى لە كەئێن ئێن بەدى دەكرێت بڕیارمدا دەست لەكاربكێشمەوە , تائێستاش بڕیارم نەداوە لەچى كەناڵێكى میدیارى كار بكەم بەڵام لە دواى 15 , 6 ئەو بڕیارە دەدەم چونكە كەركوك پێویستى پێمانە لەهەر شوێنێكى دیكەش كار بكەم ڕاگەیاندن كارێكى سەربەخۆم و پەیوەندیم بەهیچ لاسەنێكى سیاسیەوە نیە لە كەیئێن ئێنیش بەو ڕیتمە كارم كردوە . ئەگەرچى هۆكارەكان زۆرن بەڵام لەچەند خاڵێكدا كورتى دەكەمەوە .
1- گرنگى نەدانى كەیئێن ئێنKNN بەكەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان چڕكردنەوەى كارەكانى كەیئێن ئێن لەناوچەى سلێمانى بەجۆرێكى لەئێستادا ئەو كەناڵە سلێمان چێتى پێوە دیارە گرنگى دانى بەهەولێریش لە ئێستادا جگە لە خۆئامادە كردن بۆ هەڵبژاردن هیچى تر نیە .
2- قۆرخ كردنى كەیئێن ئێنKNN لەلایەن چەند كەسێكە كەپێیان وایە جگە لەخۆیان كەسیتر لە كارى میدیایى سەردەرناكات هەر ئەم جۆرە غرورەش بوو كەیئێن ئێنى بەئەمڕۆ گەیاند .
3- لەكاتێكدا كەیئێن ئێنKNN باس لە ئازادى دەكات بەڵام ئەو كەسانەى كەناڵەكە بەڕێوە دەبەن بەتەواوى ئازادى ڕەخنە گرتن و ڕادەربڕینیان بەرتەست كردۆتەوە , لەماوەى ڕابردودا لەڕێگەى نوسینەوە چەندجارێك ڕەخنەم ئاراستەى جۆرى كاركردنى ئەو كەناڵەو گرنگى نەدان بە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان گرت بەڵام لەلایەن چەند كەسێكەوە بەتوندى وەڵام درامەوە و بەتایبەتیش لەلایەن هۆشیار عەبدوالله بەڕێوبەرى كەناڵەكە كە پێى ووتم (ئەگەر ڕەخنە لە كەیئێن ئێن دەگرى بڕۆ دەرەوەى كەیئێن ئێن ڕەخنە بگرە) هەربۆیە پێشم باشە ئەو وەسیەتەى بەجێ بێنم
4- بێمنەتانە كاركردنى بەڕێوەبەرانى :- لەكاتێكدا ئێمە خۆمان كردبوە قەڵغان لەكاتى تەقینەوە و كردەوە توندو تیژیەكاندا گوێمان بەڕۆحى خۆمان نەدەدا تەنها لەپێناو گواستنەوە و ڕوماڵكردنى ڕوداوەكان بۆ كەیئێن ئێن لەپێش كەناڵەكانى دیكەوە بەڵام لەلایەن چەند كەسێكەوە لەكات و ساتى ڕوداوەكات تەلەفۆنمان بۆ دەكرا دواى وەرگرتنى ئەو زانیاریانەى دەستمان كەوتبوو بەجۆرێك لە جۆرەكان گاڵتەیان بەخوێنى كەركوكیەكان دەركرد دوو نمونە باس دەكەم كە دەتوانم ناوی ئەو دووكەسە بهێنم بەڵام نامەوێت كەسایەتیان بشكێم بۆیە ئەو كارەناكەم .
جارى یەكەمیان لەتەقینەوە گەروەكەى پێش بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى گشتى كەركوك كە 250 قوربانى لێكەوتەوە كەسێك لەناوەندى هەواڵەوە تەلەفۆنى بۆ كردم لەوكاتەدا من جگە لەكارى پیشەیى خۆم سەرقاڵى گواستنەوەى شەهید و بریندارەكان بووم پێم وت من ناتوانم ئێستا قسە بكەم جەنابى هەروەكو گاڵتەجاڕیەك و سوكایەتى كردنێك بەخوێنى كەركوكیەكان ووتى (ئەوە چیە كاك هونە ئەڵێن پورە فاتمیش پێوە بووە) !!!!!!!!!!!
جارى دوەمیان لەتەقینەوەى حوسەینیەك كە هاوڵاتیانى شیعەى كردبوە ئامانج لەو تەقینەوەیەدا چەندین منداڵى بێتاوان پێوەبوو بوون بەهەمان شێوە لەناوەندى هەواڵەوە تەلەفۆنیان كرد پێیان وتم چەند كوژراو بریندارى لێكەوتوەتەوە منیش داتاكانم پێدان ئەویش ووتى (دەى باشە خوازیادى كات) من دەپرسم ئایە ئەمە لەئەخلاقیەتى ڕۆژنامەنووسە .
دەیان هۆكارى دیكەش هەیە بەڵام ئەوانى دیكە هەڵدەگرم و كاتى خۆى دێت پێویست ناكات ئێستا هیچى تر بڵێم تەنها ئەوە نەبێت دەڵێم ئەگەر بزوتنەوەى گۆڕان زوو فریاى كەیئێن ئێن نەكەوێت ئەوە كەیئێن ئێن لەداهاتوودا جگە لەكەناڵێكى لۆكاڵى هیچى تر نابێت بەردەوامیش كارمەند لەوكەناڵە واز دەهێنێت كە ڕەنگە لەمن زیاتر هۆكاریان هەبێت بەڵام لەبەر هەندێ هۆكار نەیاتوانى بێت ڕاستیەكان بخەنەڕوو .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە