جاش و كۆنه به‌عسی و ئه‌نفالچی داوای یاسایی له سه‌ر كۆنه پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانی دێرین تۆمار ده‌كه‌ن!
Thursday, 01/01/1970, 1:00
ده‌زگای شه‌هیدانیش له‌به‌رامبه‌ردا جاش و ئه‌نفال چیه‌كان به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر تۆمارده‌كات؟!
له‌م ڕۆژانه بۆ جاری دووه‌م هه‌واڵی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی سكاڵا تۆماركردنی
كۆنه‌جاش و كۆنه به‌عسیه‌كان دژ به پێشمه‌رگه‌ی كۆن و تێكۆشه‌رانی دێرینم به‌رچاو كه‌وت؟!
لێبوردنه بێ هیچ بنه‌ما یاسایی و مرۆیه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ساڵی ١٩٩١ ی بیرهێنامه‌وه!
ئه‌گه‌ر بكرابا مێژوو به‌ره‌و دوابگهڕێنینهوه ئه‌وا له‌پاڵ هه‌مان لێ بوردنا!
داوای لێبوردنێكی تریشمان بۆ پێشمه‌رگه دێرینه‌كان داوا ئه‌كرد، هه‌موو وه‌ك برا ئه‌مان ووت هیچمان له‌هیچ ئه‌وانه‌شی تیا چوون و گیانیان به‌خت كرد بۆ ئازادی و سه‌رفرازی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌تا هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌یه‌و له‌پاڵ لیستی هه‌مان جاش وكۆنه به‌عسی مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌رئه‌وه‌نده نه‌بێت ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه كوڕی هه‌ژارو ده‌ست ته‌نگی ئه‌م گه‌له بووه مووچه‌كه‌ی چه‌ند قات كه‌متره له بكوژه جاش و خۆفرۆشه‌كه‌ی به حوكمی ناسین و واسیته‌و ته‌زكیه‌ی حزبی ساخته‌و بێ ویژدانانه‌ی به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و به‌رتیل خۆر..
ئه‌وه ڕاسته‌یه‌كی تاڵ و حاشا هه‌ڵنه‌گره ده‌یان و سه‌دان جاش و كۆنه به‌عسی له‌ڕیزی لیستی شه‌هیدان مووچه وه‌ر ده‌گرن، خودی خاتوو چناری وه‌زیری ئه‌نفال شه‌هیدان ئه‌و ڕاستیه زۆه چاك ئه‌زانێت..
بۆیه‌كه‌م جار وه‌ك ده‌ست پێشكه‌ری ناوه‌ندی چاك له‌م باره‌وه زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌زگای شه‌هیدان كرد.
ئه‌وانیش هاتنه وه‌ڵام ، سه‌ره‌تا به نكوڵی كردن پاشانیش ناچار بوون بڵێن هه‌ندێك ناومان لابردوه به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناوی كه‌س بكه‌ن.
به‌نامه‌ی ڕه‌سمیش ناوه‌ندی چاكیان ئاگادار كرده‌وه، منیش وه‌ك ده‌ست پێشكهریهك هه‌م وه‌ك ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك و هه‌م وه‌ك برای دوو شه‌هیدی یه‌كیه‌تی نیشتیمانی كوردستان، به‌نامه‌یه‌ك داوام له‌ده‌زگای شه‌هیدانی سلێمانی كرد كه‌هه‌م ناوی برا شه‌هیده‌كانم له‌لیستی شه‌هیدان بسڕنه‌وه وه‌هه‌م مووچه‌كانیان ببڕن، له‌هه‌مان كاتیشا خوشكه‌كانم ئاگادار كرده‌وه كهنهچن بۆ مووچه وه‌رگرتن.
پاشان ده‌زگای شه‌هیدانی سلێمانی به‌ته‌له‌فۆن فاتمی خوشكمیان ئاگادار كردبۆوه له هه‌ڵوێستی من پێیان ڕاگه‌یاندبوو كه‌دیاره پێویستان به‌و پاره‌یه نیه زۆر چاكه ئه‌م پاره‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه سهرخهزێنهی ده‌وڵه‌ت، خوشكم پێی ووتبوون كه‌ئه‌وان هه‌مان هه‌ڵوێستی منیان هه‌یه‌و ئاماده نین ئه‌و مووچه‌یه وه‌ر بگرن،پاش ده‌رچونی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاكه‌وه ڕه‌خنه گرتن له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌زگای شه‌هیدان، به‌نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی ناوه‌ندی چاك ومنیان دایه‌وه كه‌ئه‌وان مووچه‌كان نابڕن داوا ده‌كه‌ن من سه‌ردانیان بكه‌م
له‌هه‌مان كاتیشا داوا ده‌كه‌ن وه‌فدێك له‌ئه‌ندامانی چاك كوردستان كۆمیته‌ی سلێمانی سه‌ردانیان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی باس و وه‌ڵام دانه‌وه بوو بۆمن ئه‌و نامه‌یه‌ی كه بۆمنیان نووسیوه كه‌له خواره‌وه وه‌ك هاوپێچ بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه، هێما به‌وه ده‌كه‌ن كه‌من گله‌ییم هه‌بێت وه‌ك شتی شه‌خسی ، نه‌ك وه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر بونی جاش و كۆنه به‌عسی، من له‌نامه‌ی دوومدا كه بۆ ده‌زگای شه‌هیدانی سلێمانیم نووسی به‌ئاشكرا ناوی جاشهكانم بۆ نووسین ، كهههتا بكوژانی براكه‌میان تێدابوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته له‌شكر كێشی توركیا له ئان و ساتا بوو حه‌زم نه‌كرد ئه‌و بابه‌ته زیاتر بوروژێنم.
له‌و ڕۆژه‌وه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ ، ئێمه وه‌ك كه‌سوو كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئاماده نین ئه‌و مووچه‌یه وه‌ربگرین ، بۆمه‌گه‌ر زه‌مانی مه‌حه‌مه‌دی مه‌هدیه گورگ و مه‌ڕ به‌یه‌كه‌وه ئاو بخواته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌زگای شه‌هیدان ڕاست ئه‌كه‌ن من ئاماده‌م سه‌ردانی سلێمانی بكه‌م به‌هاوكاری كۆمیته‌ی كوردستانی ناوه‌ندی چاك، تا لیستی شه‌هیدان و خۆفرۆشان له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه. وه‌من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ نان بڕین و مووچه بڕینی هیچ كه‌س و خێزانێك نیم ، به‌ڵام ئه‌توانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كهخهتمایلی حزبه‌كان بوون با خۆیان له بودجه‌ی زۆر‌و زوهندی خۆیان مووچه‌یان بۆ دابین بكه‌ن، یان وه‌ك خانه نشێنێكی ئاسایی مووچه وه‌ربگرن...نه‌ك مووچه‌ی مامه ڕیشه‌ی قاره‌مان كه‌متر بێ لهبكوژه خۆفرۆشه‌كه‌ی!!
له‌و كێشمه كێشمه‌ی ده‌زگای شه‌هیدان و من و ناوه‌ندی چاك دا به‌ڕێز
عومه‌ر موحه‌مه‌دی كۆنه ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بۆناردم كاك عومه‌ر هه‌م گله‌یی له‌من ئه‌كات هه‌م هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌چی ئه‌مڕۆ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر بۆ بازرگانی به ئه‌نفال دانیشتوه‌و..
گوێی لهكهسووكاری ئێسك و پروسكی دۆڵی جافایه‌تی نیه كهبهئاشكرا داوای دادگایی جاشه‌كانی به‌شدار له ئه‌نفال كردنی كه‌سوو كاریان ده‌كه‌ن.
http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=5600&cat=1
بۆ/ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوه‌كان
ب/ كاروباری شه‌هیدان
وه‌ڵامی ڕوون كرده‌نه‌وه‌ی ژماره١٦٠٧٢ بهروار ٢٢.١٠.٢٠٠٧
به‌ڕیزان من وه‌ك مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره كاتێ ناڕه‌زایم ده‌ربڕیوه،
له‌سه‌ر بوونی ناوی جاش و ئهنفجالچی و
داوام كردوه كه‌هه‌م ناوی شه‌هیده‌كان بسڕنه‌وه هه‌م مووچه‌كه‌یان ببڕن، مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوه گله‌ییم له‌و بڕه مووچه‌یه بووه كه خوشكه‌كانم وه‌ری ئه‌گرن. ئه‌وه هه‌ڵوێست نواندنێكی شه‌خسی خۆم بووه بۆ موزایه‌ده نه بووه، وه‌كاتێك له‌دوا بڕگه‌ی ڕوون كردنهوهكهتانا داوام لێ ئه‌كه‌ن گله‌یی و خوێنی شه‌هیده‌كانم تێكه‌ڵ نه‌كه‌م،
من دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه كه‌ده‌یان ناوی جاش له‌لیستی سههیدانا هه‌ن، به‌ڵام جارێ له‌به‌ر خاتری له‌شكر كێشی توركیا بۆ سه‌ر كوردستان ئێمه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان ڕاگرتووه.
جاشی تاوانبار.........ئێستا له كۆمه‌ڵه‌ی پشمه‌رگه دیرینه‌كانی قه‌ڵادزێ به پله‌ی c خانه نشین كرا‌و ه واته وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دانه‌بڕاو هه‌موو جاشایهتیوو خیانه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی به زیاده‌وه به خزمه‌ت بۆ حیساب كراوه، جگه له برایه‌كیشی به پله‌ی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر خانه نشین كراوه كه‌به جاشیه‌تی كوژراوه. خۆشم ئه‌وكاته گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان به‌ته‌له‌فۆن به به‌ڕێز محه‌مه‌دی وه‌تمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ٩م پشده‌ر ئاگادار كرده‌وه، ئه‌ویش له‌وه‌ڵاما ووتی ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ڕیفۆرمه‌وه پشتیوانی كراوه.
تاوانباری ناو براو زوربه‌ی قوربانیه‌كانی ده‌ستی عه‌باس بایز به‌به‌شداری ئه‌و بووه‌و ئێستاشی لهگهدابێت، سیخوڕی بۆ ئه‌كات ده‌یانجار هه‌وڵی داوه كه‌سوو كاری قوربانیان سارد بكاته‌وه له‌وه‌ی كه‌داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆنه جاشی ناو زڕاو تۆمار نه‌كه‌ن!
وه بۆدڵنیایتان جاشیكی تری عه‌باس بایز لای ئێوه تۆمار كراوه به ناوی
........، ڕاسته‌و خۆ له‌گرتنی نۆ پێشمه‌رگه به‌شداری كردوه ..
تێبینی.، ناوی ئهجاشانهم له‌و نامه تایبه‌تیه كه بۆده‌زگای شه‌هیدانی سلێمانی ناردوه به ته‌واوی نووسیوه..
نامه‌كه‌ی به‌ڕێز عومه‌ر محه‌مه‌د
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره هه‌قه خه‌ونی گه‌وره‌تری هه‌بێت
رێزلێنانێك بۆمستۆ نه‌ك تانه‌لێدان..
عومه‌رمحه‌مه‌د
ئه‌م چه‌ند دێره ته‌نها بۆبرای به‌رێزم مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌یه، چونكه ناخوازم، له‌سۆنگه‌ی مستۆوه وه‌كو ئه‌سكوێی ناوههمووكاسهكان خه‌ڵكانێك خۆههڵدهنه ناوكاسهی ئه‌م نوسینهشمهوه، نامه‌وێت ئهوكهوچكانه ببینم چ جای بێنه ناوكاسهم، نامه‌وێت كه‌وچكی خۆم له‌كاسه‌ی كه‌سانێك وه‌ربده‌م، كه هه‌رده‌م به‌مافی خۆیانی ده‌زانن كهوچكیان هه‌ڵده‌نه ههمووكاسهیهكهوه، چونكه خه‌ڵك به‌قه‌رزارباری خۆیان ده‌زانن، ئامانجی ئه‌م نوسینه كاكهلهو برالهیهكی خۆم‌و مستهفایهوبهس.
بهرێزمستهفای حه‌سه‌نه گه‌وره له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رێتی گشتی شههیدانو ئه‌نفالكراوانی سلێمانی كه‌وتنه به‌ریه‌ك، بێگومان مامه‌ڵه‌ی مسته‌فام به‌دڵنه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی كاری گه‌وره‌ترم له‌مسته‌فا ده‌كرد، ده‌خوازم ئه‌گه‌ر له‌به‌رخاتری نازناوی "گه‌وره" كه‌شی بێت هه‌تا بۆی ده‌لوێ له‌چه‌مكی گه‌وره‌یی وردبێتهوهودژی هه‌موو گرگنیهك ببێت.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره چه‌نده له‌سه‌رهه‌ق بێت مافی ئه‌وه‌ی نیه له‌بری برا شه‌هیده‌كانی بریاربداتولهلستی شه‌هیدان بیانهێنێتهدهرهوه، چونكه ئه‌گه‌ر وای كرد ئه‌وه مسته‌فایه بریار ده‌دات نه‌ك برا شه‌هیده‌كانی، چونكه ههرمستهفاش بووه ناوی له‌وێ تۆماركدوون!! ئهودهتوانێ موچه‌ی ئهوحكومهته ڕه‌تبكاته‌وه كهتاڵهمویهكی له‌نێوان جهلادوقوربانیدا نه‌هێشتۆته‌وه، له‌وه‌دا ته‌واو له‌گه‌ڵیدام نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو ده‌خوازم زۆربه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌ڵوێستیان ههبێو موچه‌كانیان ڕه‌تبكه‌نه‌وه هه‌تا ببنه فشارێك بۆ لابردنی ناوی هه‌موو خیانه‌تكاران، به‌ڵام پرسیارێكی جدی دێته پێشێ ئاخۆ خیانه‌تكار كێیهوشههید كێیه؟ له‌وڵاتێكدا كهجهلادو قوربانی به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه حزبایه‌تی دهكهنودهنگدهدهنوپێكهوه ده‌رۆن بۆپرسهو شایی؟ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی نادیموكراسی كورد، كه پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌لاد چه‌ند قات له‌قوربانی به‌رزتربكاته‌وه .
ئه‌وه‌ی مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وه‌ره داوای ده‌كات كه ناوی جاش‌و خیانه‌تكاران لهلستی شه‌هیداندا بێنێته‌ده‌ره‌وه داوایه‌كی زۆر ڕه‌وایه، به‌ڵام خورافهشه! هه‌قبوو ناوی جاشوكۆنه به‌عسیه‌كان لهناولستی شههیدانوقوربانیانی ئه‌نفالدا زۆرحهماڵبوایه، مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی ئه‌و شه‌هیدانه بوایهوحكومهتی كوردی له‌پێش مستهفاو رێكخراوه‌كاندا به‌ته‌نگیه‌وه بوایه‌و بهوشكۆمهندیه قایل بێت، كهخیانهتكاران له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان تێكه‌ڵ بهشههیدانوقوربانیانی ئه‌نفال نه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لۆژیكی حكومه‌تی كوردی پێچه‌وانه‌یه! داخۆ هه‌ڵویستی خهڵكوكهسوكاری قوربانیان‌و كۆمه‌ڵگای كوردی جگه له‌مل نه‌وی كردن‌و چاوپۆشین له‌ئاست ئه‌م غه‌دره له‌به‌های مرۆڤوشههیدو قوربانی چیتربووه؟ مسته‌فا چی له‌حكومه‌ت ده‌خوازێ؟ چه‌نده لۆژیكانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئهومهسهلهیهدا كردووه، ئه‌گه‌ر ناوی شه‌هیدو خیانه‌تكار، جه‌لادو قوربانی له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومه‌تدا پێكه‌وه‌و به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه دێن، نهدیاردهیهكی غه‌ریبه له‌م وڵاته‌دا نهتهنیاغهدرێكیشه لهشههیدوبههای شه‌هید بونی، به‌ڵكو غه‌درێكه له‌به‌های مرۆڤ بوونی ئهوانوههستوشعوری كه‌سوكاریشیان، به‌بروای من هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نیه كه حكومه‌تی كوردی خه‌مسارده‌و پێویسته كه‌سانی وه‌كو مسته‌فا وهگای بهێننه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه لۆژیكی حكومه‌تی كوردی بۆ بینینی جه‌لاد، هه‌مان ئهوچاوهیه كهفیداكارێكی پێده‌بینێ. له‌كوێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی جیاوازی له‌نیوان چهكدارێكو پیشمه‌رگه‌یه‌ك، پهیكهرتاشێكو به‌رد برێك، هونهرمهندێكو شایهرێك باخهوانێكوداربڕێك كردووه؟ ئه‌مه مه‌سه‌له نیه ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه چركه‌یه‌ك لهچركهساتهكان به‌دڵی ئه‌و بووهولهخزمهتی سیاسه‌تی ئه‌واندابووه.
له‌م وڵاته‌دا جارێ زیندووهكان رێزیان لێناگیرێ بۆیه داوای رێزگرتن لهمردوهكانمان به‌داوایه‌كی نالۆژیكی ده‌زانم..من ئه‌گه‌ر كوڕی شه‌هیدێك یان قوربانیه‌كی ئهنفالبمو له‌كه‌لاوه‌یه‌كدا بهكرێچێتی بژیم باگۆڕی باوكم بۆ بكه‌ن بهڤیهلا ؟! داخۆ به‌مه چ رێزێك لهئینسانیهتی خۆم گیراوه؟ تاباوكم لهگۆرهكهیدا ئاسوده بكات؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌موو شه‌هیدانیش لهلستێكی تایبه‌تدا ناونوس بكرێنه‌وه‌و به‌جیا موچه بۆكه‌سوكاریان ببرێته‌وه ئایا هیچ خه‌مێك له‌كۆڵ ئه‌و ژنه ده‌كاته‌وه كه‌له ئۆردوگای رزگاری بهرهزالهت ده‌ژی؟ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت رێز له‌شه‌هیدان بگیرێت ده‌بێت ژیانێكی ئینسانی بۆ زیندوه‌كان بخوازێت، چونكه كاتێك كۆمه‌ڵگه له‌هه‌لومه‌رجێكی نائینسانی‌دا ژیانی به‌رێوه بچێت هه‌موو شته‌كان به‌های خۆیان وون ده‌كه‌ن.
دڵنیام ئێستا خه‌ڵكێك هه‌ن بهدڵشكاویهكی زۆره‌وه ئاواته خوازن هه‌رچی زووه ژیانیان تهواوبێتو ئه‌م دنیا پرلهنایهكسانیه بهجێبێڵنوئهوانیش بچن بۆگۆرستان، ئه‌مه‌ش هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌نیه كهجاشوخیانهتكاران لهلستی ئه‌واندا دانراون، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كوردستانی دوای ده‌سه‌ڵاتی به‌عس مرۆڤ چه‌نده بهبێحورمهتی ده‌ژی.
باكه‌مێك به‌ولاوه‌تریش برۆینوبپرسین ئه‌وبه‌رپرسه‌ی ئه‌مرۆ هه‌موو میلله‌ت به‌قوربانی ته‌نده‌رێكی كۆمپانیاكه‌ی ده‌كات، سبه‌ی گیان لهدهستدهداودهبێته شه‌هید"بێشك شه‌هیدی سه‌ركرده‌ش" ئه‌ی بۆ ئه‌م جۆره شه‌هیدانه چ ده‌ڵێن ؟! سه‌یره خه‌ڵك واتێبگهیهنین شه‌هیدان ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ن كهلهشاخولهبهرهی حزبه‌كانی شاخدا گیان لهدهستدهدهنوخیانهتكارانیش ته‌نها جاش‌و به‌عسیه كوژراوه‌كانن.
نه‌خێر براله مه‌سه‌له‌كه وانیه من لهمستهفاو له‌وانه‌شی وه‌كو ئهوبیردهكهنهوه، ده‌پرسم ئه‌مه چ لۆژیكێكه تاوانباران ببینین له‌داموده‌زگا حكومیه‌كاندا؟ ئه‌نفالچیه‌كان ببینین به‌ئیمتیازی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزه‌وه، به‌سه‌ر ژیانوحاڵی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه پۆزلێدهدهن كه‌چی ئێمه بێین جارێ شه‌ڕی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بهناونوسكردنی جاشه‌كان سوكایه‌تی بهمردووهكانمان ده‌كات!؟ مه‌گه‌ر برسی كردنی خه‌ڵك‌و نادردنی ئاوی پیس بۆماڵانوبێكارهباییو بێمافی سوكاسیهتی نین بهخۆمانوبهمردووهكان؟ له‌راستیدا مرۆڤه زیندووهكان به‌ها ده‌ده‌ن به‌هه‌مووشتێك، زیندووهكان به‌های مردووه‌كانیش به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئهگهربێتومرۆڤدۆستانه ته‌ماشای ژیان بكه‌ین، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. ببوره مستۆ گیان ئه‌وه‌ی ئێستا سوكایه‌تیمان پێده‌كات گه‌لێك لهجاشو موسته‌شاره‌كان بێعارتره، ئه‌وه كۆلیراو ئه‌وه مه‌سئولی دڵرهقوئهوه ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و..هتد
من واتێده‌گه‌م شه‌هیده‌كان بۆ ئازادی زیندوه‌كانی دوای خۆیان گیان ده‌به‌خشن نه‌ك بۆئه‌وه‌ی زیندووهكان ببنه كۆیله‌ی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه ده‌مرن كهزیندوهكان به‌سه‌ربه‌رزی بژین..رێزگتن لهشههیدانوقوربانیان به‌كرده‌وه ده‌بێت، دهنابهعسیش ده‌یگوت شه‌هیدان له ئێمه شكۆمه‌ند ترن . ئهولۆژیكه مردووپهرستیه لهتێفكرینی به‌عس ده‌وه‌شێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئینسان له‌به‌های ئینسانیولهههمان كاتدا له‌به‌های ئازادی تێنه‌گات چۆن له‌واتای شكۆمه‌ندی تێده‌گات ؟! ده‌سه‌ڵاتێك رێز لهژیانو ئینسانیه‌تی زیندووهكان نه‌گرێت، چۆن داوای لێده‌كرێت رێز له"مردوو" شه‌هیده‌كان بگرێت؟!
گرنگه هه‌موومان لهوتێگهیشتنه به‌رزه‌ی "ئه‌ریك فرۆم"وه لهژیانومردن بڕوانین كه ده‌لێت:(ژیان چه‌ند گرنگه بۆمرۆڤ، به‌ڵام مردن له‌پێناوی ئازادی‌دا گرنگتره) داخۆ مسته‌فا بهزیندوومانهوهش ناوده‌نێت ژیان؟ بۆیه ناچارین بلێین : كه‌ی حورمه‌ت بۆ زیندووهكان گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه حورمه‌تی مردووه‌كانمان مسۆگه‌ره..
ئه‌مڕۆ نیازێكی خۆپه‌رستانه‌ی زیندووهكان له‌ئارادایه به‌ناوی شه‌هیدانه‌وه، ئه‌فسوس كێشه‌كه له‌سه‌ر به‌های شه‌هیدبوونی مرۆڤوبێ به‌هایی وجاشو خیانه‌تكاران نیه.. به‌ڵكو لهسهرموچهی شه‌هیده‌كانه..؟!! نه‌ك له‌سه‌ر به‌های شه‌هیدبونیان؟ ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و لۆژیكه‌یه كه‌ی ده‌سه‌ڵات لێی بقه‌ومێ وپێویستی بهخهڵكبێ شه‌هیده‌كان ده‌كاته‌وه به‌كارتی هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر وه‌لی ئه‌مجاره هاوكێشه‌كه ته‌واو پێچه‌وانه‌یه مسته‌فا ئاساكان ده‌یانه‌وێت شه‌هیده‌كان بكه‌نه‌وه به‌كارتی ئیحراج كردنی حكومه‌تی كوردی. كه‌چی بۆ نه‌گبه‌تی حكومه‌تی كوردی، ده‌مێكه ئیحراج بوونی ئیزنداوهوگوێ له‌ره‌خنه‌و قسه‌ی ئێمه‌ومانان ناگرێت. ئه‌و جۆره هه‌وڵانه چیدی به‌ده‌ردی حكومه‌ت ناخۆن به‌ڵكو فشارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ره‌كه.
گریمان خۆمان به‌قوربانی مردووه‌كان دهكهینوتا به‌هایه‌كی راسته‌قینه بۆ شه‌هیده‌كان بگێرینه‌وه.. باشه كێ ئه‌و به‌هایه بگێرێته‌وه؟ بهومیكانیزمهی مستۆ بههابۆ شه‌هیدان ده‌گه‌رێته‌وه؟ به‌چ ئالیه‌تێك ناوی جاشوباش لێك جودابكه‌ینه‌وه؟ به‌لۆژیكی مسته‌فا كێ جاشه‌و كێ باشه؟! ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفال هه‌موو جاشه‌كانی لهقایمهی شه‌هیدان لابرد چی ده‌بێت؟ زیندوه‌كان چ گۆڕانێك به‌سه‌ر ژیانیاندادێت؟. ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌هیدیان نه‌داوه‌و پێویستیشیان به ژیانه؟ باشه من ده‌پرسم گوناهم چیه باوكم گه‌نج بووهوفریای پێشمهرگایهتیودواجاریش شه‌هیدبوون نه‌كه‌وتووه؟ مادام شه‌هیدم نه‌داوه مافی ژیانێكی شایسته‌م نیه؟!
پێمخۆشه راستیه‌ك به‌كاك مسته‌فا بلێم: ئه‌وه وه‌زیری شههیدانوئهنفالكراوان هێشتا له‌هه‌مان پۆستدایه. جارێكیان پێمگووت: ئه‌گه‌رده‌ته‌وێت ئه‌م وه‌زاره‌ته ببێته جێگه متمانه‌ی خه‌ڵك، باشترین كاره ئه‌گه‌ر ناوی هه‌رچی جاشوخائینه جیابكهیتهوهو بینێریت بۆشوێنێكی تر،بالهشوێنێكی تر موچه وه‌رگرن! خۆ نابێت منداڵانی ئه‌وانیش بێبه‌ش بن له‌داهاتی كۆمه‌ڵگا؟ چونكه منداڵانی ئه‌وان چ گوناهێكیان له‌تاوانی باوانیاندانیه. بێگومان قسه‌كه‌می به‌هه‌ند گرتوپێی گوتم: بێمنهتبه ناوی هه‌ركه‌سێكت له‌لایه بمده‌رێ ، ناوی یهكدوو سه‌ره‌ك جاشی گه‌وره‌م هێنا كه‌دوای راپه‌رین له‌لای پارتی بوون، وه‌زیری شه‌هیدان گووتی: ناوی سیانی‌و زانیاری ته‌واوم بده‌رێ نه‌ك له‌قه‌ب، ئینجا گوتی: ئه‌وانه له‌وه‌زاره‌تی ئێمه موچه وه‌رناگرن. وه‌ریشی بگرن نازنم له‌كوێ وه‌ری ده‌گرن.
هه‌مان مه‌وزوعم له‌گه‌ڵ كاك عهبدولهریم هه‌له‌دنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی، هه‌روه‌ها كاك ساماڵ به‌رێوه‌به‌ری شه‌هید له‌سلێمانی كرده‌وه، ده‌ستیان درێژكردو ووتیان: بێنه ناومان بده‌رێ هه‌تا لێكۆلینه‌وه‌ی لهسهربكهینولایانبهرین. دوای به‌دواداچونی خۆشم بۆم ده‌ركه‌وت هه‌رزوو ناوی چه‌ند كه‌سێكیان لابردووه، ئه‌مه نه‌ك له‌ژێر فشاری مستۆدا به‌ڵكو له‌پێش یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوئیداره كه‌شه‌وه..ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وانه به‌ڵام هێشتا خۆشیان ناتوانن نكۆلی له‌وه بكه‌ن كه‌وا جاشوتاوانباران له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوانن، به‌قسه‌ی خۆیان بێمنه‌تیشن له‌وه‌ی هاوكارییانبكرێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست