سلێمانی، هەولێر، کرمانشان، سنە، قامیشلی: مەهێڵن ئاماد پایتەختی کوردستانەکەمان بە تەنها خوێنی لەبەر بڕوات !
Monday, 16/07/2012, 12:00
چ شەرمەزاریەک بوو کاتێک مەسعود و نێچیر هاوخەمی کوژراوانی سەرباز و جەندەرمەی تورک بوون!
چ شەرمەزاریەکە کاتێک مەسعود و تاڵەبانی ڕوو لە گەریلاکان دەکەن و دەڵێن چەکەکانتان دانێن و خەباتی دیمکراسی بکەن لە تورکیادا.!
بەر لە 20 سال لەکتێبی (فرۆشتنی کوردستان و گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو)، چاوپێکەوتنێکی تاڵەبانیم خوێندەوە کە لە گەڵ (هوڕیەت گازێدە)ی تورکیدا لە ئەستەمبوڵ ئەنجامی دابوو، دەڵێ بریا وەک خوا بە کوردی خوڵقاندوم لەم تورکیا دیمکراسییەدا لە دایک بومایە .
تا ڕۆژنامەنووسەکە ڕووتی دەکاتەوە بە پرسیار، ئەمڕۆ دیمکراسیهکەی تورکیا کورتی هێنا و ئەوەتانێ وەک واشنتۆن پۆست نوسیوێتی کە دەڵێ (کوردان عەرشی تورکیایان هەژاند) کەچی مێدیای باشور بەتایبەتی مێدیای دەسەڵاتداران دەڵێ هیچ نەبووە، کوردستانی نوێ دەڵێ ڕێپێوانەکەی ئاماد توندو تیژی لێکەوتەوە.
گرفتی کوردستانی ئێمە لەوەدایە کە ڕووداوێک لەبەشێکی ووڵاتەکەمان ڕوو دەدات ، بەشەکانی تر تەنها سەیر دەکەن، یان بێدەنگ دەبن، گەرچی کۆچ و ڕەو گرتنی ئۆجەلان ئەو سنور و بەشانەی شکاند، ئەم دوو ڕووداوە کوردی هەموو بەشە داگیرکراوەکانی هێنایە سەر شەقامەکان.
پێرێ یەک ملیۆن مرۆڤی شەرەفمەند و جەوامێر لەڕێپێوانێکدا لەپایتەختی کوردستانی گەورەدا لەشەقامەکان وەربوون ، تورکان وەک پیشەی هەموو جارێکیان بە ئاگر و ئاسن و گازی فرمێسک ڕێژ بەرسیڤی گەلی ئێمەیان دایەوە، چەندە جوامێری دەبوو ئیستا خەڵکی باشور هەرچی کۆمپانیای تورکی هەیە دەریان کردایە و ئاوڕیان لە هەموو ئەو کاڵایانە بەردایە کە لەتورکیاوە هێنراوەتە باشوری ووڵات، چەندە جۆش و خرۆشێکی شۆڕشگێڕانەی دەبوو ئیستا سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کرماشان و سنە و سەقز لەخەمی پایتەختەکەیان بهاتنایەتە وەڵام و تفیان لەڕووی دەسەڵاتداران بکردایە .
کاتێک مرۆڤ لەپەرلەمانتارە کوردەکان دەڕوانێت کاتێک لە بایدەمیر ووردەبیتەوە دەزانی خۆری ئازادی چەندە نزیکە لێمانەوە دەزانیت بەر لەوەی سادانە بمرین نیشتمانی کوردستانیش بەئازادی دەبینین.
ئەوەی نایەوێت کوردستان ئازاد بێت، ئەو بنەماڵە خائینانهی بارزانی و تاڵەبانییە کە هەموو شتێک دەکەن بۆ مانەوەی خۆیان و خزمەتی داگیرکەران، ئاخر چ شەرمەزاریەکە ئیستا زیاتر لە 800 کۆمپانیای فاشلی تورکی لە باشوردایە، دەسەڵاتی خۆسەپێن لە باشوردا ، شارەکانیان پڕ کردوە لە میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئێرانی و ڕۆژانە زانیاری لە سەر گەریلاکانی پەژاک و پەکەکە بۆ دوژمنان دەنێرن و هەراجی نیشتمانیان کردۆتە پیشە و گوێ بەهیچ قیەم و بەهایەک نادەن، ئەوەتانێ بەئاشکرا بوونەتە گەورەترین پاڵپشتی ئابوری تورکان، ئەوەتانێ بەلێشاو خەڵک سەفەری ئەستەمبوڵ و ئەزمیر دەکات، کە ئەوە گەورەترین شەرمەزارییە نهک بۆ دهسهڵات، بهڵکو بۆ خهڵکی کوردیش له باشوور، ئەم دەسەڵاتە هێندە خائینە ئەوەتانێ لە هەولێری ژێر دەستی پارتی و بنەماڵەدا، چەندین گەڕەک بۆ فەلاکانی بەغداد کراوەتەوە، ئەوەتانێ عەرەبە شۆڤێنێکان بەئاشکرا دەڵێن (شمال خۆشە بەلام کوردی زۆر لێیە).
گەلەکەم خۆری ئازادی سەرەتاتکێمان لێ دەکات، باکور کلیلی ئازادی کوردستانی مەزنە، ئەمڕۆ بانەهێڵن ئامەد بەتەنها خوێنی لەبەر بڕوات، هەرچیمان پێ دەکرێ با بیکەین، هەر هیچ نەبێت با ئەو کەلوپەلانە نەکڕین، کە بازرگانە خۆفرۆشەکان لە تورکیاوە دەیهێنن با هەوڵ بدەین ئاگر لەو کۆمپانیایانە بەردەین کە هی تورکانە، ئەی هاوار چ گەلێک لەدنیادا خزمەتی داگیر کەرانی خۆیدا بووه جگه له ئێمهی کورد؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست