ژنان له دیدگای مارکسیزمه وه و، مه سه له ی ژنان به لاریدامه به ن ،له پیناو به رژه وه ندی ...!
Tuesday, 15/04/2014, 12:00
3179 بینراوە
(هیچ کات کۆمه لگا ئازاد نابیت ،تاژنان ئازاد نه بن) مارکس
ده روازه یه کی کورتی میژوویی.
میژووی خه باتی ژنان بۆ ماف و ئازادیه کان ،له دوای ئاوابوونی قوناغی
دایک سالاریه وه ده ست پیده کات و تازه مه نی ئیستا دریژه ی هه یه .له هه
رقوناغیکی میژووی دا بزووتنه وه ی ژنان هه لگری داخوازی و داواکاری
جیاوازبوون ،به پئ ئاستی هۆشیارن داخوازی و داواکاریه کانیان بردووه ته
پیشه وه .
له سه رده مه کۆنه کان و سه ده کانی ناوه راست ،تابه شۆرشی فه ره نسی ده
گات ،داخوازی ژنان بۆ خویندن و هه لبژاردنی مافی ئازادانه ی هاوسه رگیری
و خۆشه ویستی بووه و ،به رده وامیان داوه به ناره زایه تی و خه باتیان
بۆگه یشتن به ومافانه .
له دوای هه لگیرسانی شۆرشی فه ره نسی و به ژداری کارای ژنان ،داخوازیه
کانی بزووتنه وه ی ژنان ،به ره و هه لکشان هه نگاوینا و داواکاریه کانیان
له مافی خویندن ،گۆرا بۆبه ژداری کاری کۆمه ڵایه تی و به ژداری کاری
سیاسی و یه کسانی هه مه لایه نه ی ژن و پیا و .باڵاده ست بوونی داخوازی و
داواکاریه کانی ژنان زه روره تی ریکخراوبوونی هینایه ناوبزووتنه وه ی
ژنان و گه یشتن به وراستیه ی به بئ ریکخراو بوون و یه کگرتووبوونی ژنان
،ناتوانن داخوازیه کانیان بسه پینن و توندوتیژی و ده ستدریژی بۆسه ریان
به رده وام ده بیت .
بویه ژنان ده ستیان کرد به دروستکردنی ریکخراوی تایبه ت به ماف و ئازادیه
کانیان ،جگه له وه ی ژنان به ژداربوون ،له بزووتنه وه ی سیاسی و پیشکه و
تووخوازی دا.
سه رهه لدانی بزووتنه وه ی مارکسیزم و داکۆکی کاری راسته قینه ی مافه
کانی ژنان هانده ری سه ره کی بوو ژنان بینه ناوکاری سیاسی و له ویوه هه
ولی سه پاندنی مافه کانیان بده ن .
هه لگیرسانی شۆرشی کۆمۆنه ی پاریس ،سه ره تای هاتنه مه یدانی راسته قینه
ی ژنان بوو ،بۆبه شداری کاری سیاسی و ریکخراوه ی و داکۆکی له مافه کانیان
.
رابه رانی کۆمۆنه مارکس و ئه نگلس ،که بیرمه ند و داریژه ری فه لسه فه ی
مارکسیزم بوون ،له ته واوی تیزه کانیاندا ،لا یه نگرو داکۆکیکاری سه رسه
ختی خۆیان بۆژنان و مافه کانیان ده ربری و هانی ژنانیان دا بینه مه یدانی
خه بات و تیکۆشان بۆ ماف و ئازادیه کانیان و رزگاری کۆمه لگاشیان به سته
وه به رزگاری ژنانه وه .ئه وه ی مارکس و ئه نگلس و هاوریکانیانیان له
کۆمۆنه ی پاریس کردیان ،هه لوه شانه وه ی ته واوی ئه و یاساو به
ندومادانه بوو ،که ژنانی کۆیله ده کردو توندوتیژی و ده ستدریژی له دژیان
دریژه پیده دات و له به دلی ئه ویاساو به ندومادانه دا ده ستوری یه کسانی
هه مه لایه نه ی ژن و پیاویان چه سپاند ،هه رچه نده ته مه نی کۆمۆنه کورت
بوو ،به ڵام گوروتینیکی زیاتری به ژناندا بینه مه یدانی خه بات و
ریکخراوبوون بۆ سه پاندنی ماف و ئازادیه کانیان .
هه لبه ت هۆشیاربوونه وه ی ژنان به ماف و ئازادیه کان زیاتر واداری کردن
بۆبه شداری خه باتی مارکسیته کان و رزگاربوونی خۆیان به سته وه به سه رکه
وتنی شۆرشی سۆسیالستی .
له روانگه ی ئه و ده روازه کورته وه قسه له سه ر چه ند ئاستیکی ژنان و
مافه کانیان و ئازادیه کانیان ده که ین و هۆکاری به لاریدابردنی ژنان ،به
ناوی ئازادی و مافه وه.
تینه گه یشتن ،له ئازادی و فریودانی ژنان به ناوی ئازادی...
به دبه ختی ژنانی کۆمه لگا دواکه وتووه کان ،له وه دایه ،که ئاشنایه تی و
هۆشیاری ته واویان به ماف و ئازادیه کانیان نی یه و به وه همی ئازادی
فریوده خۆن .
به شیکی زۆری ژنانی کۆمه لگا دواکه وتووه کان ،له مانای ئازادی خۆشه
ویستی و هاوسه رگیری واتیگه یشتوون ،هۆکاری چه و سانه وه یا ن نیزامی
پیاو سالاری نی یه ،به لکو ئه وپباوه یه له گه لی ده ژی و به گۆرینی ئه و
پیاوه چه وساندنه وه له سه ری نامینیت ،بۆیه به شیک له ژنان گۆرینی پیاوه
کان ،یاخود خیانه ت کردن به چاره سه ری چه وساندنه وه ده زانن و هه ولی
ناسینی هۆکاری راسته قینه ی چه وسندنه وه و بیمافیه کان ناده ن ،به و
کاره ش ئه وژنانه دووچاری باری ئالۆزی ده روونی ده بن و هه ندیک جاریش به
هۆی ئه وکاره یانه وه له کۆمه لگا دواکه وتوو ئایینی و خیله کیه کاندا
،ژنه که ده کوژریت ،به هۆی شکاندنی شه ره فی خیزان و بنه ماله و خیانه
تکردن .
روانین ،بۆئازادی خۆشه ویستی و هاوسه رگیری له روانگه ی مارکسیزمه وه ،په
نابردن نی یه بۆ خیانه ت کردن ،به ناوی ئازادیه وه .
لینین زۆر به دروستی روانگه ی مارکسیزمی بۆپه یوه ندی هاوسه ری و خۆشه
ویستی روونکردوه ته وه ،کاتیک ئینسا ئارمان ،ئازادی خۆشه ویستی ،به
ئازادی په یوه ندی سیکسی ده شوپهینیت .لینین له وه لام به ئینسیا ئارمان
و ته واوی ئه وانه ی ئازادی خۆشه ویستی به ئازادی په یوه ندی سیکسی ده
زانن ،ده لیت ،ئه وجۆره په یوه ندیه به ره ڵایی سیکسی و سۆزانیه تی گشتی
یه و بیرکردنه وه و ئه ندیشه ی نیزامی سه رمایه داریه .نه ک بۆچوونی
مارکسیزم له باره ی ئازادی خۆشه ویستی و هاوسه رگیری .
هه لبه ت بزووتنه وه ی مارکسیزم دژی هه رجۆره سانسۆر و ده ستخستنه نیوو
په یوه ندیه تایبه تیه کانی ئینسانه کان ،به ڵام دژی به کارهینانی چه مکی
ئازادی خۆشه ویستی و هاوسه رگیریه بۆ سۆزانیه تی گشتی و کورتکردنه وه ی
ماف و ئازادیه کانی ژنان و رزگاربوونیان ،له چه وساندنه وه و توندوتیژی و
ده ستدریژی سیکسی ،بۆئازادی سیکسی به ماناگشتیه که ی ،ئه وه نه ک خزمه ت
به ژنان و مافه کانیان ناکات ،به لکو به ره و هه لدیرو بیمافی زیاتریان
ده بات .
به لاریدابردنی یه کسانی هه مه لایه نه ی ژن و پیاو.
نیزامی سه رمایه داری ،هه میشه له هه ولی به کاڵاکردنی ژنان دایه و
ئازادیه کانیان ده به ستیته وه ،به ئازادی پۆشینی جل وبه رگ و په یوه ندی
سیکسی به ربڵاو ،کردنه وه ی شوینه کانی له شفرۆشی و ،ریگه دان به ئازادی
له شفرۆشی و نمایشکردنی ،وه ک سه رحه م کاڵابازرگانیه کانی تر،ئه وکاره ش
،نه ک سۆکایه تی به که سیتی ژنان ،به لکو ریگاگرتنیشه له خه بات و ناره
زایه تیه کانی ژنان بۆئازادی هه مه لایه نه .ئه گه ر له خۆرئاواو
ووڵاتانی پیشکه وتوو ژنان کراونه ته ناوجامخانه وه و نمایش ده کرین
،بۆکریاره کانی جه سته وله ریکلامی بازرگانی به کاریان ده هینن ،ئه وه له
خۆرهه ڵات و ووڵاتانی دواکه وتوو ،له ژیر په رده وه ئه وکاره به ژنان ده
کریت ،له هه روو حاله ته که شدا ژنان قوربانین.
دنیای سه رمایه داری به هه موو ئایدیاکانی ناسیونالسیتی و ئایینی و
دیموکراسی و سۆسیال دیموکرات و هاوشیوه کانی یه وه ...به رامبه ر به یه
کسانی هه مه لایه نی نیوان ژن و پیاو کۆتایی هینان به سیستمی ره گه زی
،خاوه ن یه ک بۆچوونن و ده یانه ویت ژنان کۆیله ی ئاره زووه مانی پیاوبیت
و ،له و روانگه یه وه لیان ده روانن .
حاکمانی سه رمایه کاتیک ،پیویستیان به ده نگی ژنان ده بیت ده که ونه هه
لرشتنی دروشمی ره نگاو ره نگ ،له باره ی ماف و ئازادیه کانی ژنانه و
فریویان ده ده ن بۆبه شدارپیکردنیان ،له سیناریۆگالته جاریه کانیان و به
کارهینانیان ،وه ک له یبوک و راهینانیان به وه ی ده توانن به به
شداریکردنیا و له سیناریۆکانی هه لبژاردن ،بگه ن به مافه کانیان .له
کاتیکدا روون و ئاشکرایه سینا ریۆکانی گالته جاری هه لبژاردن ،له دنیای
سه رمایه داری دا ئامانجی گۆرینی ده مووچاوه کانه نه ک سیستمی نابه رابه
رو پرله چاوسانه وه .
په رله مانه کانی دنیای سه رمایه داری و دیموکراسیه ته که ی ئه و راستی
یه ی سه لمانده ،که ته نها به رگری کردنه ،له دنیای سه رمایه داری و
پاراستنی نیزامی چه وسینه رانه ی سه رمایه داری و فریودانی کۆمه لگای
مرۆفایه تی به کۆمه لیک مافی ساده و ساکار .نه ک ئازادبوونی ئینسانه کان
،له کویله یه تی و هه لوه شاندنه وه ی سیستمی چینایه تی.
به لاریدابردنی مافه کانی ژنان و به شداری به شیک له ژنان.
دنیای سه رمایه داری بۆمانه وه ی خۆی هه موو ریگاکانی گرتوه ته به رله
پیناوه ی مانه وه ی سیستمی چینایه تی ...له و پیناوه شدا چه ندین ئه
فکاری جۆراوجۆری به رهه م هیناوه بۆبه رگرتن به شۆرشی سۆسیالستی و کۆتایی
هینان به سیستمی چینایه تی .
تیۆریسۆنانی سه رمایه ،چه ندین فکری جۆراو جۆری له باره ی کۆتایی میژوو
،کۆتایی ئینسان و بلاو کردنه وه ی به حه تمی بوونی سیستمی سه رمایه داری
،وه ک باڵاترین خواستی ئینسانه کان ،هه موو ئه و فکروو بۆچونانه ی دنیایی
سه رمایه داری ،له ده وری خولگه ی فریودانی ئینسانه کان و ملکه چ
پیکردنیان و رازی بوونیان ،به نیزامی سه رمایه داری ومانه وه ی چه
وساندنه وه و توندوتیژی و جه نگی به رده وام ...له پیناوی که له که کردنی
سه رمایه و مه ژغول کردنی ئینسانه کان و گه رانیان به دوای نان و ئارامی
دا و بیرنه کردنه وه ،له گۆرینی ئه وسیتمه نا مروفانه یه .
له سایه ئه و هه لومه رجه دا ژنان ،دووچاری گه وره ترین چه وسانه وه بوون
.به هۆی جه نگه کان و برسی کردن و نه بوونی ئارامی وده ستدریژی بۆسه ریان
له کاتی جه نگه کاندا .سیمای دیاری نیزامی سه رمایه داریه .
به شیک له ژنان ،له نه بوونی هۆشیاری ته واو به ماف و ئازادیه کانیان
،بوونه ته به شیک ،له به لاریدابردنی مافه کانی ژنا ن و وه ک له یبوکیک
خزمه ت به دریژکردنه وه ی چه وساندنه وه ده ده ن له سه ریان .
به شداریکردنی ژنان ،له سیناریۆکانی گالته جاری هه لبژاردن و ته بلیغ
کردن بۆ سیناریۆکانی هه لبژاردن و به لین دان ،به وه همی ماف و ئازادیه
کانی ژنان ،هۆکارگه لیکن بۆ به لاریدابردنی ژنان و دورخستنه وه یان له خه
باتی راسته قینه بۆ به ده ستهینانی مافه کانیان .
به شیک له ژنان به ناوی فیمینسته رادیکاله کان ،که خۆیان به داکۆکی کاری
مافه کانی ژنان ده زانن ،که بۆچوونه کانیان ته نها خزمه تی سه رمایه داری
ده کات ،کاتیک ته فسیری چه وسانه وه ی ژنان به وه ده که ن ،که هۆکاره که
ی پیاوانه و دژی پیاوان و ره فزکردنی پیاوان کارده که ن ،جگه له خزمه
تکردن ،به مانه وه ی جه وسانه وه له سه ریان و له بیربردنه وه ی کیشه ی
سه رکی چه وسانه وه ی ژنان ،که نیزامی سه رمایه داری هۆکاری سه ره کی یه
تی و ژنان ،وه ک کۆیله ی سیکس و به کارهینانیان بۆریکلای می بازرگانی سه
یر ده کات و ئازادی په یوه ندی سیکسی و گۆرینی ده موچاوه کانی پیاوان
،جیگای ئازادی راسته قینه ی ژنان و یه کسانی و ئازادی هه لبژاردنی خۆشه
ویستی و هاوسه رگیری ده گریته وه .ژنانیک که ته به نای ئازادی سیکسی ده
که ن ،له جیگای ئازادی هاوسه رگیری و خۆشه ویستی ،هۆکاری به لاریدابردنی
مافه کانی ژنان و هۆکاری مانه وه ی چه وسانه وه ن به رامبه ریان .له لایه
کی تریشه وه به ستنه وه ی مافه کانی ژنان ،به ئازادی په یوه ندی سیکسی
موجه ره د،بانگه شه یه بۆ به لاریدابردنی ...جئ داخه هه ندیک له ژنان
خاوه نی ئه وروانگه یه ن بۆئازادی خۆشه ویستی .
لینین نزیک به سه د سال پیش ئیستا ،له وه ڵام به و روانگه یه .ده لیت
،ئازادی سیکس داخوازیه کی بۆرژوازیه .ئه وروانگه یه ریگاخۆشکه ره بۆ گشتی
کردنی سیکس و شکست هینان به ئازادی خۆشه ویستی .هه ربۆیه دوای سه رکه
وتنی شۆرشی ئۆکته و به یه کیک له کاره کانی شۆرش کردنه وه ی چه ندشوینیک
بوو ،بۆگه راندنه وه ی ئه وژنانه ی دووچاری له شفرۆشی بوون به ناوی
ژینوتیدل ،به مانای گه رانه وه بۆژیان و کۆتایی هینان به دیارده ی
فرۆشتنی جه سته ،له پیناوی ژیان دا.
به وکاره مارکسیسته کان هه نگاویکی نویان ناو توانیان ،به دیلیکی نوئ
وچاره سه ریکی نوئ ،بۆبه رگرتن به له شفرۆشی ژنان بنین و خواستی سه رمایه
داری بۆبه کاڵاکردنی ژنان و بینینیان وه ک تۆپه لیک سیکس بهینن.
به بوونی ئه وراستی یه میژوویه ی ،که ئه وه مارکسیسته کان بوون ،ئاڵاهه
لگرو داکوکی کاری راسته قنه ی مافه کانی ژنان و رزگارکردنیان ،له وه ی
ژنان ته نها کاریان تیرکردنی ئاره زووه کانی پیاوان و مندال خستنه وه و
کاری ناومال .
به لام به دوای شکستی شۆرشی ئه کته وبه رو،جاریکی تر ژنان که وتنه وه به
رهیرشی لئ سه نده وه ی مافه کانیان و فریودانیان ،به هه ندیک مافی سه ره
تایی ،که نه ک ژنانی ئازاد نه کردووه ،به لکو وه ک وه سیله ی تیرکردنی
ئاره زووه کان به کاریان ده هینن .
له عه قلیه تی نیزامی سه رمایه داریدا ،شتیک نی یه به ناوی مافه کانی
ژنان و یه کسانی ،ئه وه ی نیزامی سه رمایه داری به ژداری به ژنان ده کات
،له کاری سیاسی و کۆمه ڵایه تی و خۆهه لبژاردنیان و گه یشتن به پله
باڵاکانی به ریوه به ری فه رمانگه و وه زیروئه ندام په رله مان ،به
ومانایه نیه نیزامی سه رمایه داری و لیبرال دیموکرات ،له باوه ربوون به
یه کسانی هه مه لایه نه ی ژن و پیاو ،ریگه یان به ژنان داوه ،به ژداری ئه
ویه کانه بکه ن ،به لکو بۆبه لاریدابردنی مافه کانی ژنان و هه لوه شانه
وه سیستمی ره گه زی و یه کسانی هه مه لایه نه ی ژن و پیاوه .
روانینی نیزامی سه رمایه داری و دیموکراتیه ت،له ئه مه ریکای دلی سه
رمایه وه ،تاده گات به ئه وروپاو خۆرهه ڵات وکوردستان یه ک روانینه و دت
یانه ویت ژنان ،به مافی کاتی وبه ژداری کاتی فریوو بده ن ،تاژنان نه گه ن
به یه کسانی هه مه لایه نه ،که ماکسیسته کان زیاتر له سه ده و نیویکه
بانگه شه ی بۆده که ن وده یانه ویت سیستمی ره گه زی هه لوه شیننه و ژن
وپیاو یه کسان بن و هه رووکیان یه کسان بن ،له ته واوی رووه کانی ژیانه
وه ،هه موو ئه ومافانه ی پیاو هه یه تی به بئ جیاوازی ژنانیش هه یانبیت .
تائه و جیگایه ی ژنانیک ،له جوارچیوه ی بۆچوونی سه رمایه داریدا بمیننه
وه و پالپشتی مانه وه ی ئه و نیزامه بکه ن و ئازادی ژن ،به ئازادی سیکسی
لیک بده نه وه ،به دلنیایی ژنان و مافه کانیان ،به م ئاراسته یه ی ئیستا
ده روات و بستیک زه مین شک نابه یت ،ژنان دووچاری توندوتیژی و ده ستدریژی
سیکسی نه بنه وه ،به جیاوازی جۆرو بری چه وسانه وه و زۆری و که می ،له ده
وله تیکه وه بۆده وله تیکی تر .
به شداریکردنی ژنان ،له چوارچیوه ی نیزامی سه رمایه داری و پله وپایه ی
جۆراو جۆر نه ک نه یتوانیوه کۆتایی به توندوتیژی ژنان بهینیت ،به لکو هه
ندیک جار ئه وژنانه هۆکاری به رده وام بوونی چه وساندنه وه وبه
لاریدابردنی ژنان و بی ئومیدکردنیانه بۆگه یشتن به مافه کانیان و گه یشتن
به یه کسانی هه مه لایه نه ی ژن وپیاو.