له یادی 21 ساڵه‌ی هێرۆشیمای سه‌رده‌مدا چی بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه؟
Wednesday, 18/03/2009, 12:00
له یادی 21 ساڵه‌ی کاره‌ساته کۆکوژییه‌که‌ی کیمیاییبارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مردا ، سه‌ری ڕێز بۆ قوربانییان دائه‌نه‌وێنین و ئه‌ڵێین ئێوه هه‌میشه له دڵ و ده‌رونماندا زیندوون و مێژوویه‌کی نوێتان بۆ گه‌له‌که‌تان دروستکرد.
هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدنه‌بووه ، هه‌ر وه‌ک که‌سانێک ئه‌و ناوه‌یان به‌سه‌ردا دابڕیوه! هه‌ڵه‌بجه بریندار بوو ، قوربانییه‌کی مه‌زن و زۆری دا ، به ده‌ستی فاشیسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانه‌وه توشی گه‌وره‌ترین کاره‌سات بوو له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تیدا ، به‌ڵام هه‌ر ماوه و تا گه‌لی کوردستان بمێنێت ، هه‌ڵه‌بجه‌ش هه‌ر به زیندوویی و سه‌ربه‌رزییه‌وه ئه‌مێنێت و ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه‌ش په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش ئه‌بێت به ناوچه‌وانی داگیرکه‌رانی کوردستان و دوژمنانی مرۆڤایه‌تییه‌وه.
له کاتێکدا که هه‌ڵه‌بجه بووه به نیشانه‌ی زوڵم و زۆرداریی له گه‌لی کوردستان و پێناسه‌کردنێکی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ کۆمه‌ڵکوژیی له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا و هۆیه‌ک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی و کۆکوژیی ، له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، نه‌ک هه‌ر گرنگیی ناده‌ن به هه‌ڵه‌بجه ، ته‌نانه‌ت زۆر جار هه‌ر وه‌ک ڕووداوێکی بچوکی ناوخۆیی سه‌یری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و کاره‌ساته مه‌زنه ئه‌که‌ن.
له‌دوای خۆپێشاندانه‌کانی جه‌ماوه‌ری بێزار و ناڕازیی دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ، تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران به ته‌واویی ئه‌و شاره‌یان له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌رکردووه و که‌مترین خزمه‌تگوزاریی و پرۆژه‌ی تیادا کراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ، جگه له‌وه‌ی که ئه‌بووایه له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه ، ههوڵیانبدایه که برینی جه‌سته‌ی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکه‌که‌ی ساڕێژبکهن ، ئه‌بووایه له هه‌مان کاتیش‌دا گرنگییان به‌و شاره بدایه که مه‌ڵبه‌ندی شاعیر و ئه‌دیبه مه‌زنه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی گه‌له‌که‌مانه و لانه‌ی عادیله خانم و سه‌ره‌تای به‌شێک له گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوردستانه ، جگه له‌وه‌ش که شارێکی مێژووییه و چه‌ندان شوێنه‌واری مێژوویی و که‌لتوریی و گه‌شتوگوزاری تیادایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ساتانه‌ش نه‌بێت ، دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه ، وه‌ک هاونیشتمانییانی کوردستان ، مافی ڕه‌وای خۆیانه که به‌شێک بن له گۆڕانکارییه‌کان و پێشکه‌وتن له بواره هه‌مه‌جۆره‌کاندا و پلانه‌کانی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ڕۆژێک له ڕۆژان پلانێکی هه‌بووبێت یان له‌مه‌ودوا بیبێت!
به‌م بۆنه‌یه‌وه و پاش 21 ساڵ له کاره‌ساته‌کان و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر و ئه‌نفالکراوه‌کان و شارۆچه‌که و ناوچه کیمیاییبارانکراوهکانی تری کوردستان و له‌پێناوی ڕێزلێنان له‌و قوربانییانه ، داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ین که:
- ته‌واوی تاوانبارانی ئه‌و کۆکوژییه بدرێن به دادگا ، تاوانباره خۆماڵییه‌کان به‌رله داگیرکه‌ران ، چونکه ئه‌وه کردارێکی ڕه‌وشتیی و مرۆڤایه‌تی نیه که ئه‌و جاش و خۆفرۆشانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له کۆکوژییهکاندا ، ئه‌مڕۆ موچه‌خۆر و پیاوی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیین و پۆز به‌سه‌ر که‌سوکاری قوربانییه‌کاندا لێئه‌ده‌ن و به سامان و به‌رهه‌می خوێنی ئه‌و قوربانییانه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بن.
- سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه و هه‌یه له ئازادکردنی تاوانباره‌کاندا ، هه‌ر که‌سێکن و له هه‌ر کوێیه‌کی ده‌سه‌ڵاتدان و گێڕانه‌وه‌ی تاوانباران له ڕێی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئینته‌رپوله‌وه ، بۆ دادگا.
- دادگاییکردنێکی دادپه‌روه‌رانه‌ی تاوانباران و دور له ده‌ستتێوه‌ردانی سیاسی ئه‌مێریکا ، سوننه ، شیعه‌کان و سه‌رانی کورده‌وه. له‌م ڕووه‌شه‌وه ڕایئه‌گه‌یه‌نین که ئازادکردنی تاوانبار تاریق یوحه‌نا عه‌زیز له‌و تاوانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، ته‌نیا گه‌مه‌یه‌کی سیاسییه و ئه‌بێت دادگا به بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه.
- دانانی کۆمیسیۆنێک له که‌سانی پسپۆر و بێلایه‌ن و فۆندێکی تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه و ناوچه کیمیاییبارانکراوهکانی کوردستان ، بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی پێویستییه‌کانی ئه‌و ناوچانه و بوژاندنه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان و جێبه‌جێکردنی پێشنیاره‌کانی کۆمیسیۆنه‌که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه و له ماوه‌یه‌کی دیارییکراودا.
- پاککردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که به‌ر چه‌کی کیمیایی که‌وتوون و به یارمه‌تی ڕێکخراوه پسپۆرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌و بواره‌دا و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووه‌کان ، له ڕووی شه‌هیدبوونی که‌سوکاریانه‌وه و له ڕووی زیانی ماڵیی و زهویوزاریانهوه.
- دابینکردنی یارمه‌تی پزیشکیی تایبه‌ت له بواری چه‌کی کیمیایی و بایۆلۆجییدا ، بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ر ئه‌و هێرشانه که‌وتوون و هێشتا له ژیاندان. هه‌روه‌ها هاندانی ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه پسپۆرییه‌کان و هه‌موارکردنی پێویستییه‌کانیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆره له‌سه‌ر کاریگه‌ریی ئه‌و چه‌که کیمیایی و بایۆلۆجییانه له‌سه‌ر نه‌وه‌کانی به‌رکه‌وتووان و چاره‌سه‌کردنیان و ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
- لابردن و سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که هۆکارن له پشتگوێخستنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ناوچانه‌دا.
- دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی و پێویستییه سه‌ره‌کییه ڕۆژانه‌ییه‌کانی دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ناوچانه.
- کردنه‌وه‌ی کارگه‌ی پیشه‌سازیی و کشتوکاڵیی هه‌مه‌جۆره و گواستنه‌وه‌ی چه‌ند داموده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه ، له‌پێناوی گه‌شه‌کردنی ئابوری و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کان له ناوچه‌که‌دا و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی خه‌ڵکه‌که.
- کردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌ک ، یان گواستنه‌وه‌ی کۆلێجێکی زانکۆیه‌ک بۆ هه‌ڵه‌بجه و گرنگییدان به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستیی و ڕۆشنبیریی له ناوچه‌که‌دا.
- دانان و کردنه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌مه‌جۆره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانییان و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره ده‌رونییه‌کانیان و به‌شدارییکردنیان له دروستکردنه‌وه‌ی شار و کۆمه‌ڵگه‌که‌یاندا.
ساڕێژبوونی برینی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مر ، کارێکی ئاسان نیه ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌یانتوانی و ئه‌بووایه هه‌ر له ڕۆژانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌و کارانه‌یان بکردایه. ئێستاش هه‌ر ئه‌توانن به‌شێک بن له‌و پروسێسه و به‌شداریی بکه‌ن له که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی که‌سوکاری قوربانییان. بێگومان ئه‌وه‌ش به‌وه ئه‌بێت که ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێکی ئه‌و بودجه‌یه‌ی کوردستان که وه‌ریئه‌گرن و که‌س نازانێت چی لێدێت ، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی دابنێن.
گومان له‌وه‌دا نیه که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و قوربانییانی چه‌کی کیمیایی ، به ڕاده‌ی هه‌موو خه‌باته هه‌مه‌جۆره‌کانی ده‌یان ساڵی ڕابوردووی گه‌له‌که‌مان ، کێشه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانی به گه‌لانی جیهان ناساند و له دنیادا که‌م که‌س هه‌یه که وێنه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و مناڵه‌که‌ی ئامێزی ، ویژدانی نهههژاندبێت.
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ته‌نیا شه‌وێک ، به بێده‌نگیی له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیاندا دابنیشن و سه‌یرێکی ئه‌و وێنانه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن؟
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه.
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان.
مردن و سه‌رشۆڕیی بۆ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌رستان.
پارتی چه‌پی کوردستان
15-03-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست