کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌لا سامان، له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌زگای تیرۆریستی پاراستن، تیرۆرکرا

Friday, 19/08/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ نێو ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند که‌ به‌ هه‌مان سیناریۆی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌، مه‌لا سامان (مه‌لا سامان ئه‌نوه‌ر) پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى حاجى داود له‌ هه‌ولێر , رِۆژى 12-8-2011 دواى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌ماڵ ‌له‌ناو بازارِى گه‌وره‌ى شارى هه‌ولێر دیار نامێنێت ,دواتر ته‌رمی له‌له‌لایه‌ن رِاوچیه‌كى ماسییه‌وه‌ له‌ سه‌ر رِوبارى دیجله‌ دۆزرایه‌وه‌ .
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ ، به‌ هه‌مان شیوه‌ سه‌رده‌شت عوسمان (رۆژنامه‌نووس و خوێندکاری زانکۆ) به‌به‌رچاوی ئاسایشی زانکۆ ده‌ڕفێنرێت و دواتر له‌ موسڵ ته‌رمه‌که‌ی ده‌دۆزرێته‌وه‌.
مه‌لا سامانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی سەردەشت ده‌زگای پاراستن له‌ نێو بازاڕی هه‌ولێر ده‌ڕفێنێت و دواتر به‌ کوژراوی له‌ مه‌حمودیه‌ی خوار به‌غدا ده‌دۆزرێته‌وه‌.
ده‌زگای به‌دناوی پاراستن له‌ رێگای بریکاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق که‌ سه‌ر به‌ده‌زگای پاراستنه‌ ئاسانکاریی بۆ ئه‌و گروپه‌ تیرۆریسته‌ی پاراستنی کردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تیرۆرکردنه‌که‌.
گومان له‌وادا نه‌ماوه‌ ، کە ده‌زگای پاراستن بۆ تیرۆرکردن و تۆقاندنی خه‌ڵکی نارازیی سنوورێکی نییە، بۆیە ده‌کرێت بووترێت  دەزگای پاراستن کتومت وه‌ک ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ببینرێت .ده‌بێ بووترێت ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د هیچ سنوورێک بۆ تیرۆرکردن و تۆقاندن ناناسن ، هه‌ر مه‌ترسییه‌ک ئه‌گه‌ر بچووکیش بێت به‌ توندی به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌زگای  پاراستنیش به‌ تیرۆر و تۆقاندن ده‌ناسرێت و هیچ سنوورێک بۆ پێشێلکارییه‌کان له‌ دژی مرۆڤ دانانێت.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە