ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌وه‌ی ویستیان به‌ده‌ستیان هێنا. ئیدی كاریان به‌داعش نه‌ما
Monday, 04/08/2014, 12:00
1598 بینراوە
كام خوێندنه‌وه؟ بۆ چ دۆخێك
هه‌رله‌سه‌ره‌تای ئه‌م جه‌نگه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه. بۆ ناوخاكی عیراق ده‌ستی پێكرد. هه‌ریه‌كه له لای خۆیه‌وه هه‌روه‌ك پرسهكانیتر له سه‌رئاستی تاك و میدیاش زۆرترین لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه. له ئه‌نجامی ئه‌م خوێندنهوانهشدا كه‌مترین كه‌س و كه‌مترین لێكدانه‌وه قاڵبێكی ڕاستی گرتوه،
پلانی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه داڕێژراوه به هاوكاری به‌ریتانیا و ئه‌مریكا. له ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێ به‌جێ یان كرد. به‌مه‌به‌ستی به چنگ خستنی چه‌ند خاڵێك. هه‌رچه‌نده زۆر به‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕۆژئاواییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاگاداری سه‌رجه‌می سیناریۆكهش نین كه كه‌ی كۆتایی پێ دێت و له كوێدا ده‌وه‌ستێت. به‌ڵام وه‌ك كاری هه‌میشه‌یان ته‌نها ئامڕازێكی جێ به جێكهری كاره‌كه‌ن،
ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌م دۆخه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت. چه‌ندین پیلانی جێگۆڕكێی تێدایه كه هه‌رجاره و له شوێنێكدا گیربخۆن بیرله جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی دواتری بكه‌نه‌وه. جێ گۆڕكێ به خاڵه‌كانی ده‌كه‌ن،
خاڵی یه‌كه‌م. به‌مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی تهنگهژهیهكیتری شه‌ڕه كه به به‌رده‌وامی له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك دیاریه‌كی ده‌ستی سه‌رمایه‌ی جیهانی وڵاتانی كاپیتالیست بۆمان ده‌نێرن. بۆئه‌وه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به به‌رده‌وامی له جه‌نگدابێت و بیر له هیچیترنهكاتهوه،
خاڵی دووه‌م. تێكدان یان لاوازكردنی كه‌مه‌رشكێنی ئه‌و هیلالی شیعیهیه كه ئێران له‌هه‌وڵی بههێزكردنیایهتی و خاوه‌ندارێتی لێده‌كات. كه بێ گومان له عیراقدا تاڕاده‌یه‌كی زۆر شیعه‌یان ترساند و بێده‌نگیان كردن،
خاڵی سێ یه‌م. ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره سیاسیه‌ی عیراقه كه ئێران كۆنترۆڵی كردبو بهملكهچكردنی بۆ داواكاریه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی،
خاڵی چواره‌م. بچوككردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به هاوپه‌یمانی ئه‌مریكاش له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. وه‌ك (سعودیه. توركیا. قه‌ته‌ر. میسر. مه‌غریب. جه‌زائیر. عیراق. ئه‌رده‌ن)هتد.. هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌م وڵاتانه هه‌ریه‌كه به جۆرێك له‌هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی پلانهكهدان. به دۆستی هه‌ره له‌پێشی ئه‌مریكاش ده‌ژمێردرێن. به‌ڵام زۆر جار بونهتههۆكاری په‌كخستنی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا. به‌جۆرێك ئه‌م وڵاتانه له كۆتایدا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌بن به چه‌ند به‌چكه وڵاتێك و به بچوكی و بێ توانایی ده‌مێننه‌وه. كه توانای رێگری كردنی هیچ پلانێكی ئه‌مریكایان نه‌بێت،
جێگه‌ی كورد له‌م پلانه‌دا چی یه؟
ئه‌وه‌ی به‌لای زۆرێك له چاودێرانه‌وه جێگه‌ی پرسیاره. تاڕاده‌یه‌ك جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانییشه ئه‌وه‌یه. ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كورد له پلانێكی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری پێ بكه‌ن و پرس‌و ڕای پێبكرێت. كه‌ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی(پارتی دیموكراتی كوردستان)وه كوردیان كردۆته شه‌ریكی ئه‌م پلانه. هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه ڕوون بو كه له باشوری كوردستاندا هێزه‌كانی پارتی یه‌ك دوو جارێك شه‌ڕێكی سوكیان كرد له‌گه‌ل داعش. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕه‌كه بۆیه‌وه هیزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بون،
ئه‌وه‌ی كه ڕۆژئاواییه‌كان بۆ كورد و سونهكانیان دانابو به‌رامبه‌ربه عیراق. ئه‌ویشیان به‌ده‌ست هێنا. له ملكه‌چكردنی حكومه‌تی عیراقی ڕوونتربڵێین به ڕازیبونی شیعه‌كان بۆ داواكاریه‌كانی پارتی و سونه‌كان كه ئه‌م دوو هێزه به به‌رده‌وامی له به‌ره‌ی ئه‌مریكا و ڕۆژئاوادابونه له دوای ڕووخاندنی حكومه‌تی عیراقیه‌وه. كهداواكاریهكانیش بریتین له هه‌ركه‌سه ناوچه‌ی خۆی خۆی بی پارێزێت. واته وه‌ك ڕابردوو هێزی شیعه ناتوانێت له ناوچه سونیه‌كان بمێنێته‌وه. بۆهه‌رێمی كوردستانیش. له به‌رامبه‌ر وازهێنانی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی. حكومه‌تی عیراقی ڕازی بوه. به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم بۆماوه‌ی پێنچ ساڵ. ناردنی بودجه‌ی پێویست به‌شێوه‌یه‌ك باس له گۆڕینی یاساكه‌ی ده‌كه‌ن له له سهداحهڤدهوهبۆ له سهداسی. له زوترین كاتدا جێبه‌جێكردنی ماده‌ی سه‌د و چل. موچه‌ی پێشهمهرگهش بخرێته سه‌ر هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی. ئهمهجگهلهچهندین ڕێكه‌وتنی تر كه هه‌ر به نهێنی له به‌ینی خۆیاندا ده‌مێنێته‌وه كه‌س ئاگادارنیه. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و به‌غدادیش وه‌ك باس ده‌كرێت. ئێران گرنتی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یه. كه له‌تاران له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزرانیدا كردویانه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ كورد و عیراقیه‌كان ڕوون بۆیه‌وه ئه‌وه‌بو. كه هه‌رێم و به‌غداد هیچیان ناتوانن بێ یه‌كتر بڕۆن به‌ڕێگادا. كه هێزه‌كانی عیراق ناتوانن به‌بێ پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕووی داعش ببنه‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانن به‌بێ عیراق ئیداره‌ی گه‌لی كوردبكهن. له‌ڕووی داراییه‌وه،
له‌داوی هێنانه‌دی خواسته‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئیدی داعش. له عیراقدا هیچ كارێكیتری نه‌ماوه و به هه‌موویان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. له‌نزیك ترین كاتیش‌دا داعش له عیراقدا نامێنێت و ده‌چێته وڵاتێكی‌تر بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانی ئه‌مریكا،