کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر له‌ تازه‌ترین سه‌رشۆڕی و خیانه‌تکاریدا..

Wednesday, 04/03/2009, 12:00


نێچیر وه‌ک که‌سێکی بی مۆرال و بی ئینتیما بۆ کوردستان و خه‌لکه‌که‌ی هه‌میشه‌ له پێشی ێیشه‌وه‌ی‌ نه‌فه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌ و‌ ناوه‌ ناوه‌ به‌ هه‌واڵیک خۆی ده‌کاته‌ نێو پانۆرامای قیزه‌وه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ره‌شتر و لێخن ده‌کات.
دوو که‌سی به‌ویژدان له‌ کوردستان نادۆزیته‌وه‌ که‌ ناکۆک بن له‌سه‌ر تاڵانچییه‌تی نێچیر ، هه‌مووی کۆکن له‌سه‌ر که‌سێتی مافیایی و دز و تاڵانچییه‌تی.دیسان تێکرا خه‌لکه‌ وڵاتپارێز و به‌ ویژدانه‌کان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نێچیر "به‌مانای ووشه‌"خاوه‌ن که‌سێتی ته‌سلیمکار و خۆفرۆشه‌  بۆ داگیرکاران ‌ ، دیاره‌ هه‌مووشی له‌ پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیه‌تی ، ده‌یانجار له‌ ده‌رگای مالیکی و شه‌هرستانی داوه‌ و خۆی ده‌خیلکردوون به‌لام وه‌ڵامی نێگه‌تیڤی ده‌ستکه‌وتووه‌ ، که‌سیتی نێچیر ده‌کرێت بووترێت زۆر زه‌لیلتره‌ له‌ سه‌رۆکجاشه‌کانی زه‌مانی به‌عس کاتیک کرنووشیان ده‌برد بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و هه‌میشه‌ له‌ به‌رده‌رگاکه‌ی که‌وتبوون.
نێچیر له‌   23 ی شوباتدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی ئاکشه‌می تورکی دیمانه‌یه‌کی سازداوه‌ و له‌وێدا بێ پیچ و په‌نا به‌ چه‌ند شیوازیک یه‌ک په‌یامی بۆ ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا ناردووه‌ و ده‌یه‌ویت پێیان بڵیت : که‌ ئێمه‌ له‌ هه‌لبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی تورکیا به‌تایبه‌تی له‌ باکوری کوردستان پشتیوانی ده‌وله‌تی تورکیا و AKP ده‌که‌ین ، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دڵسۆزییه‌ و جاشاتییه‌ی به‌ تورکان بداته‌ قه‌بوڵکردن ‌ به‌ شیوازی جیاجیا به‌ مه‌کری عه‌شایرانه‌ی سووک و ساده‌ هاتووه‌ ده‌لیت : من یه‌کیکم له‌ نیو ده‌سه‌ڵات که‌ زۆر به‌توندی حه‌ز به‌ هاریکاری ده‌وله‌تی تورکیا ده‌که‌م و  هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌لکو له‌ دژی تیرۆر زۆر شیلگیرانه‌  هاوکاری ناوه‌ندی "میت" له‌ هه‌ولێر ده‌که‌ین و چیان پیویست بێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان ئێمه‌ ئاماده‌ین! . نێچیر دیسان ده‌چه‌مێته‌وه‌‌ و سه‌رشۆڕده‌کات و ده‌ڵێت: من بۆ خۆم به‌ هه‌موو توانایه‌کم هانی هونه‌رمه‌ندانم داوه‌ و ده‌شیده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچن به‌رهه‌میان له‌ TRT6 پێشکێش بکه‌ن !.
جێگای سه‌رنجه‌ له‌ دیمانه‌که‌یدا نێچیر  ‌ ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی  ده‌ناسێنیت و ده‌لیت؛ به‌ "رۆژین" م ووتوه‌ ده‌بێ کاربکه‌یت له‌ TRT6  و هانمداوه‌ ، دریژه‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵیت:جوان حاجۆشم هانداوه‌ بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌. سه‌رچاوه‌ی نزیک له‌ باری هونه‌ری له‌ باکوری کوردستان و تورکیا "رۆژین" وه‌ک که‌سیکی بی مۆراڵ هونه‌ره‌که‌ی هه‌لده‌سه‌نگێنن و خاوه‌ن " دیسکۆیه‌کی" به‌ ناوبانگه‌ له‌ ئه‌ستانبۆڵ که‌ زیاتر له‌شفرۆشه‌کانی ئۆکڕان و جۆرجیایی پێشوازی لێده‌کات. هه‌قه‌ خه‌ڵکی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان به‌ناو سه‌رۆکی حکومه‌تێک له‌ گه‌ل خاوه‌ن بیرۆیه‌کی له‌شفرۆشی لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکات و هه‌لیبسه‌نگێنیت.
له‌ دوایین نووسینی برای هێژام دکتۆر چنگیانی باس له‌ مۆڕال له‌ نیو ده‌سه‌ڵاتی کوردیدا له‌ باشوری کوردستان ده‌کات ، ئه‌گه‌ر بێتو به‌ پیودانگی مۆڕاڵی جوانی و رێزگرتن له‌ مرۆڤ ، که‌سیتی نیچیر بخه‌ینه‌ به‌ر تاقی کردنه‌وه‌ ، له‌وسه‌ره‌وه‌ که‌سێتییه‌کی تا دوایی نزم و سووک ده‌رهاویشته‌ی ده‌بێت و سه‌روکاری ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رشۆر ده‌کات.
هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ ، نیچیر دیسان له‌ گه‌ل رۆژنامه‌نووسیکی دیکه‌ی تورکدا ووتبووی: ئێمه‌ ئه‌و که‌سه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ دڵسۆزه‌یین بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا که‌ 3600 چه‌کدارمان له‌ شه‌رکردن له‌ دژی PKK به‌ کوشتداوه‌ ، پیویسته‌ تورکیا ئه‌م کاره‌مان ببینیت!.
بۆ خویندنه‌وه‌ی دیمانه‌که‌ی نێجیر ، به‌تایبه‌تی تورکیزانان ده‌توانن کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن و ، ده‌شبێ سوپاسی کوردستانیونایتدیش بکه‌م که‌ ئه‌و به‌ سوپاسه‌وه‌ لینکه‌که‌ی بۆ ناردین:

http://www.aksam.com.tr/2009/03/04/index.html

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ، ده‌توانی به‌ به‌کارهێنانی ئه‌م لینکه‌ ده‌قی دیمانه‌که‌ له‌ تورکییه‌وه‌ بگۆریته‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی یا عاره‌بی:

http://translate.google.com/translate_t#

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە