با نه‌ورۆز-تیڤی وانه‌وه‌ربگرێت
Friday, 03/09/2010, 12:00
شه‌وی 31-08-2010 که‌ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی کاک فوئادی مسته‌فا سوڵتانی بوو ، که‌له31ی ئابی 1979دا له‌به‌رخۆدانێکی که‌م وێنه‌دا گیانی به‌خت کرد‌و بوویه‌هێمای به‌رخۆدان و شانازی ، واته31 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا ده‌رباز ده‌بوو .
هه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژدا واته‌له31ی ئابی 2010دا که‌ناڵی ئاسمانی نه‌ورۆز-تیڤی به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی پێشکه‌ش کرد بۆ زیاتر لێک نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کوردیه‌کان و هاوئاهه‌نگییان . پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که‌ش به‌ڕێز کاک هیوا گوڵ محه‌مه‌دی بوو . بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌بانگێشتی ته‌واوی پارت و لایه‌نه‌به‌ناو کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرابوو .
کاتێک مێزگرده‌که‌پێکهات ته‌نها 4 که‌س له‌ستۆدیۆکه‌دا ئاماده‌بوون و 3 که‌سیش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌به‌شداری به‌رنامه‌که‌بوون که‌یه‌کێکیان نوێنه‌ری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک بوو .
له‌گه‌ڵ ڕێزێکی هێجگار زۆرم بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌ئاماده‌بووه‌کان ، به‌ڵام جگه‌له‌پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و تا ڕاده‌یه‌ک سازمانی خه‌باتیش ئه‌وا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کوردستانیه‌کان ته‌نانه‌ت ناوی لایه‌نه‌کانی دیکه‌یان هه‌ر نه‌بیستبوو . به‌ڵام لێره‌دا باسه‌که‌له‌سه‌ر قه‌باره‌و گه‌وره‌یی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نییه‌چ ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون و چ ئه‌وانه‌ش که‌له‌به‌رنامه‌که‌نه‌بان بوون ، به‌ڵکو باسه‌که‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌ئایا نه‌ورۆز-تیڤی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ده‌کاته‌وانه‌یه‌ک بۆ دواڕۆژ ؟
له‌هه‌موو لایه‌کمان ئاشکرایه‌که‌جگه‌له‌و لایه‌نه‌به‌ڕێزانه‌ی که‌به‌شداری به‌رنامه‌که‌بوون ، 2 دیموکرات و 6 کۆمه‌ڵه‌و سه‌ره‌مقه‌سته‌که‌ی(سه‌ره‌قه‌یچیه‌که‌ی) شێخ مه‌سعودی نه‌قشبه‌ندیش ناویان هه‌یه.
له‌کاتێکدا له‌هیچ کوردێک شاراوه‌نییه‌که‌ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌به‌شدارییان نه‌کرد له‌م به‌رنامه‌یه‌دا که‌چی هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌له‌سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕکراودا ته‌نها یه‌ک ئاماژه‌ی ئیستخباراتێک به‌س بوو بۆ کۆکردنه‌وه‌یان .
هه‌ر خودی ئه‌م لایه‌نانه‌له‌کێبڕکێدا بوون که‌له‌گه‌ڵ پاسدارێکدا کۆبوونه‌وه‌ساز بکه‌ن و مافه‌کانی کوردانیش له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ده‌ستووری کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌ک بڕگه‌کانی 15 و 19 بچووک بکه‌نه‌وه‌که‌به‌بێ ویستی کوردان له‌ده‌ستوور ئاخنراوه‌و ته‌نانه‌ت به‌رپرسی یه‌کێک له‌م لایه‌نانه‌خۆشحاڵی خۆشی نیشاندابوو که‌له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دیدار ساز بکات .
http://www.peshmergekan.com/index_a.php?id=5730
پێده‌چێت هۆکاری به‌شداری نه‌کردنی ئه‌م لایه‌نانه‌له‌و به‌رنامه‌گرنگه‌دا په‌یوه‌ست بووبێت به‌وه‌ی که‌نه‌ورۆز-تیڤی هه‌مان ئه‌و هێڵه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌له‌به‌رچاو ده‌گرێت که‌پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک په‌یڕه‌وی لێده‌کات ، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌نه‌خوازن له‌پژاک نزیک ببنه‌وه. به‌مه‌رجێک هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌له‌ڕابردوودا له‌به‌رزترین ئاستدا له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسدارێکدا کۆبوونه‌وه‌ی نهێنیان ساز ده‌کرد و ئه‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ش جگه‌له‌له‌داونان و تیرۆرکردنیان ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه‌ی لێ شین نه‌ده‌بوو ، که‌نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م کرده‌وانه‌ش تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو و دکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی‌یه.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ناخوازن له‌پژاک نزیک ببنه‌وه‌هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ن که‌له‌ڕابردوودا ئامێزیان بۆ موجاهدینی خه‌لقی کوردکوژ ده‌کرده‌وه‌و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان ده‌خسته‌ئیختیاریانه‌وه‌ته‌نانه‌ت پاکانه‌شیان بۆیان ده‌کرد که‌موجاهدین هیچ کوردکوژییه‌کیان ئه‌نجام نه‌داوه‌له‌باشووری کوردستاندا .
http://iranmojahed.blogfa.com/post-16.aspx
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌پژاک به‌نامۆ ده‌زانن هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ن که‌له‌ڕابردوودا باشترین نه‌سڵی کوردیان ده‌خسته‌خزمه‌تی چه‌ند شۆڤێنیستێکی عه‌جه‌می وه‌کو مه‌نسوری حیکمه‌ته‌وه‌تاوه‌کو کوردستان بکه‌نه‌ده‌ریای خوێن بۆ ئازادیخوازان و شیرازه‌ی کوردان له‌یه‌کتری هه‌ڵوه‌شێنن .
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ناخوازن ناوی پژاک ببیستن هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ن که‌دژه‌کوردێکی له‌مه‌یدان به‌ده‌ری وه‌کو کوڕی شای گۆڕبه‌گۆڕیان به‌ڕێبه‌ری خۆیان قبووڵ ده‌کرد و هیچ باکێکیشیان به‌تێکدانی کۆماری کوردستان له‌مهاباد و ئیعدامکردنی پێشه‌وای نه‌مره‌وه‌نه‌بوو .
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ناخوازن ببنه‌هه‌وێنی لێک نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کوردیه‌کان هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ن که‌هانا بۆ دژه‌کورده‌کانی وه‌کو عه‌لی ڕه‌زا نه‌زمی ئه‌فشار و به‌نی سه‌در و نوریزاده‌ده‌به‌ن و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵیان له‌گه‌ڵدا ساز ده‌که‌ن .
ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌مێزگردی نه‌ورۆز-تیڤی به‌بڤه‌ده‌زانن هه‌ر خودی ئه‌و لایه‌نانه‌ن که‌له‌هه‌له‌که‌سه‌مای سازکردنی مێزگرددان له‌گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان و شاپه‌رسته‌کان و ته‌نانه‌ت کاتێکی زۆریش له‌به‌رنامه‌ته‌له‌ڤزیۆنیه‌کانیان هه‌ر بۆ ئه‌م شۆڤێنیستانه‌ته‌رخان ده‌که‌ن .
کاتێک کارمه‌نده‌تێکۆشه‌ره‌کانی نه‌ورۆز-تیڤی ئه‌م ڕاستیانه‌ده‌زانن و ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌م لایه‌نه‌ئۆردوگانشینانه‌شیان به‌چاوی خۆیان بینی ، ئیتر کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه‌که‌له‌م ئاماده‌نه‌بوونه وانه‌وه‌ربگرن ؟
پێویسته‌کارمه‌نده‌ماندو نه‌ناسه‌کانی نه‌ورۆز-تیڤی چیدیکه‌کاتی خۆیان به‌م ئۆردوگانشینانه‌وه‌نه‌کوژن و ئه‌و کاته‌ی بۆ ئه‌وانی ته‌رخان ده‌که‌ن زۆر باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بۆ شۆڕشگێڕان و زه‌حمه‌تکێشانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی ته‌رخان بکه‌ن ، چونکه‌ئه‌و لایه‌نانه‌ئه‌م پیشه‌یه‌یان به‌شیری وه‌رگرتووه‌و به‌پیری ناتوانن فه‌رامۆشی بکه‌ن .
له‌ڕاستیدا هۆگری سیاسی ئه‌وان پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌و خه‌و و خه‌یاڵیشیان به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتێکی هاوشێوه‌یه‌و هیچ بنه‌مایه‌کی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاری نه‌ته‌ویی له‌هه‌ڵسوکه‌وتیان دا به‌دی ناکرێت ، به‌ڵکو ئه‌و لایه‌نانه‌زیاتر له‌چاوه‌ڕوانی ڕووداوه‌کانی ڕۆژدان تاوه‌کو بارودۆخێکی هاوشێوه‌ی باشووری کوردستانیان بۆ بڕه‌خسێت و ئه‌وانیش سواری شه‌پۆلی ڕووداوه‌کان ببن .
له‌هه‌مان کاتدا هانابردنی پژاک بۆ سازکردنی به‌ره‌ی کوردستانی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نه‌ئۆردوگانشینانه‌نیشانه‌ی ڕێز و وڵاتپارێزییه، باڵام کاتێک ئه‌و لایه‌نانه‌ئاماده‌بن ده‌ست له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترین دوژمنی کورددا تێکه‌ڵ بکه‌ن و وه‌کو دوژمنیش له‌پژاک بنواڕن ئه‌وا پێویسته‌پژاکیش هانابردنه‌که‌ی بۆ گه‌ل بێت نه‌ک بۆ چه‌ند لایه‌نێکی ته‌واو له‌مه‌یدان به‌ده‌ر ، چونکه‌یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێگه‌ی گه‌له‌وه‌مه‌یسه‌ر ده‌بێت نه‌ک له‌ڕێگه‌ی چه‌ند لایه‌نێکی له‌مه‌یدان به‌ده‌ر .
http://www.rojhelat.info/index.php?option=com_content&view=article&id=496:pjakbangewazi&catid=38:featured
له‌کاتێکدا پژاک بوونی هه‌بێت له‌نێو گه‌لدا و هه‌ر له‌لوڕستانه‌وه‌تاوه‌کو سنووری ئه‌رمینیا له‌کار و چالاکیدا بێت و جه‌ماوه‌ریش به‌چاوێکی پڕ له‌هیواوه‌لێی بنواڕن ، ئیتر چ پێویست به‌وه‌ده‌کات که‌هانا بۆ چه‌ند لایه‌نێکی ئۆردوگانشین ببات که‌میله‌تیان داوه‌ته‌ده‌ست چاره‌نووس و بوونه‌ته‌فه‌رمانبه‌رێکی موچه‌خۆر له‌ئۆردوگاکانی هه‌ولێر و کۆیه‌و زڕگوێز و زڕگوێزه‌ڵه؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=a7048429
کاتێک ئه‌و لایه‌نه‌کلاسیکیانه‌حیزبی ته‌واوه‌تی بوون هیچ ڕۆڵێکیان به‌یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌دا ، ئیتر ئیمڕۆ که‌هه‌ر حیزبه‌و بوونه‌ته‌چه‌ند له‌ته‌حیزبێک چۆن هانا بۆ یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ن ؟
ئه‌م لایه‌نه‌ئۆردوگانشینانه‌جگه‌له‌بازاڕگه‌رمیان به‌ڕووداوه‌کانی ڕۆژه‌وه‌ئیتر چ کار و چالاکییه‌کی دیکه‌یان هه‌بووه‌که‌هێنده‌ده‌یانهێننه‌به‌ر باس و له‌نه‌بوونی سه‌ریه‌شه‌وه‌پریاسکه‌ده‌به‌ستن بۆ خۆتان ؟
هه‌موو بازاڕ گه‌رمی ئه‌م لایه‌نه‌ئۆردوگانشینانه‌بریتی بووه‌له‌خۆ هه‌ڵواسین به‌شه‌پۆلی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و فرمێسکی تیمساحیانه‌هه‌ڵڕشتن بۆ شه‌هیده‌پێشه‌نگه‌کانی پژاک(فه‌رزاد و فه‌رهاد و شیرین و عه‌لی) تاوه‌کو نانی ڕۆژی پێوه‌بخۆن .
کورد ده‌ڵێت :- له‌هه‌ر خه‌ساره‌و عه‌قڵێک .
ده‌بوو پارتێکی شۆڕشگێڕ و چالاکی وه‌کو پژاکیش وانه‌ی له‌کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی 2008ی شاری ماکۆ وه‌ربگرتایه‌که‌سه‌رتاسه‌ری شاره‌که‌بۆ هاوسۆزی نیشاندان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان‌دا ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و 23 شه‌هید و سه‌دان برینداریان له‌و پێناوه‌دا به‌خشی و زیاتر له700 که‌سیشیان له‌کونجی به‌ندیخانه‌قایم کران ، که‌چی هه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ئۆردوگانشینانه‌ئه‌م ڕووداوه‌یان ده‌به‌سته‌وه‌به‌نه‌بوونی سوته‌مه‌نی و که‌می نانه‌واخانه‌له‌شاره‌که‌دا .
یه‌کێک له‌هه‌ره‌تایبه‌تمه‌ندیه‌جوانه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پ‌ک‌ک له‌باکووردا بریتی بوو له‌پشتبه‌ستن به‌گه‌ل نه‌ک به‌هه‌ندێک لایه‌نی ساتوسه‌وداکه‌ری کلاسیکی ، که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌و هێزه‌شۆڕشگێڕه‌ی لێ به‌رهه‌م هات که‌له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان حسابی بۆ بکرێت و ڕۆژ له‌دوار ڕۆژیش زیاتر په‌ره‌بستێنێت و زیاتریش ببێته‌خۆشه‌ویستی گه‌ل .
پێویسته‌پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاکیش زیاتر پشت به‌گه‌ل ببه‌ستێت و کادری زیاتر بخاته‌نێو جه‌ماوه‌ره‌وه، نه‌ک هێنده‌بایه‌خ به‌چه‌ند لایه‌نێکی کلاسیکی بدات که‌هه‌م ئه‌وان وازیان له‌میلله‌ت هێناوه‌و هه‌م میلله‌تیش له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا ئه‌وانی له‌بیر چۆته‌وه .
له‌کۆتایدا داواکارم له‌نه‌ورۆز-تیڤی خۆشه‌ویست که‌هێنده‌کاتی خۆیان به‌و لایه‌نه‌کلاسیکیانه‌وه‌نه‌کوژن که‌جگه‌له‌بارگرانی و ده‌رده‌سه‌ری زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌یان بۆ گه‌ل نه‌هێناوه. بێگومان ئه‌م داواکارییه‌م به‌هیچ جۆرێک ئه‌و لایه‌نه‌به‌ڕێزانه‌ناگرێته‌وه‌که‌له‌مێزگرده‌که‌دا ئاماده‌بوون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست