کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەش بەرزانی بەسەرۆكی خۆمان نازانین

Tuesday, 24/04/2012, 12:00






بەرێز سەڵاحەددین دەمیرتاش سیاسەتمەدار وسەرۆكی شارەوانی دیاربەكر دەڵێت: ئێمە بەرزانی بەسەرۆكی خۆمان قەبووڵناكەین ئەگەرچی ئەمریكاو توركیا لەهەوڵی ئەوەدان بیكەن بەسەرۆكی هەمو كوردان.
وەك دیارە ئەمریكا دەستبەرداری سیاسەتە چەوت ونارَەواكانی نابێت كە چەندەها ساڵە بەكاریدەهێنێت دژی گەلان ودانانی دكتاتۆرێك بەسەریانەوە. ئەوەی هەموان دەیزانین ئەمریكا دۆستی كەس نییە وتەنها لەبەرژەوەندی خۆی كاردەكات. بۆئەوەی بەرمیلێكی نەوتی دەستكەوێت خوائەكا هەزاران لەناوبچن ئەوە غەم نییە. ئێمەی كوردیش بێدەنگی وخۆگێلكردنی ئەمریكامان بینی ئەو كاتەی سەدام چەكی كیمیاوی لەهەڵەبجەی شەهید, لەئەنفالدا بەكارهێنا,ئەو كاتەی بەهەزارەها كوردی ئەنفال كرد. ئەمریكا هەمیشە داردەستی بەهێز وگوێرَایەڵی دەوێت بۆبەدیهێنانی ئەجینداكانی. ئەمەش لەبارزانی بەدی دەكات لەم ناوچەیە.
بەرزانی نەكتەنها بەهێزە زۆر گوێرَایەڵیشە بۆخزمەتكردن وكاركردن بەگوێرەی ئەجیندەكانی ئەمریكا بەڵكو پەڵپ وداواكاری زۆریشی نییە تەنها مانەوە لەدەسەڵات نەبێت.
میللەتی كورد دەزانێت كە دەوڵەتی تورك چەند ناحەز ودژ بەكوردە, بەڵام بۆچی هەوڵدەدات بەرزانی بكات بەسەرۆكی هەمو كوردان لەكاتێدا خۆری لەئاوابووندایە؟ چونكە توركیاش باش مێژووی بەرزانی دەزانێت باش بەرزانی دەناسێت ودەزانێت چییە وچەندبایییە خزمەتەكانی پێشووش لەبەرچاودەگرن ولەسایەی ئەوەوە دەتوانن نەك تەنها بیرۆكەی دەوڵەتی كوردی لەناوبەرێت بەڵكو بیروباوەرَ ورَۆحی كوردایەتیش بمرێنێت.پەراوێزكردن ودوورخستنی كوردە دڵسۆزەكان, پشتبەستن ونزیككردنی خاین وئەنفالچییەكان, تاڵانكردنی ماڵوموڵكی میللەت, فەوزا وناعەدالەتی بایەخنەدان بەزمانی كوردی بەڵگەیەكی رَوون وبەهێزن بۆ دژایەتی, بۆكوشتن ونەهێشتنی بیری كوردایەتی.
توركیا خۆی دەوڵەتێكی گەورە وبەهێزە وچاش وداردەستێكی واشی هەبێت كارەكەی ئاسانتر دەكات. من لەو باوەرَەدام كە توركیا خاوەن ولەپشت ئەو رَایەیە وزۆر هەوڵی داوە وزیاتر ئەمریكای هێناوەتە سەر ئەو رَایە.
لەم رَۆژانەش بەرزانی لەگەڵ رەجەب ئەردۆغان لە توركیاوە داوا لە پەكەكە دەكەن چەكدابنێت, ئەم داوا نارَەوایە یەكێكە لە هەنگاو وكرداری نابەجێی سەرۆكی كوردستان بەڵام دوایی چیبكەن چییان بەسەردێت چەندساڵ حوكم دەكرێن كوردی توركیا چیبەسەر دێت ئەوەگرنگ نییە وشایانی باسكردن نییە. گرنگ ئاسوودە وئارامی توركیایە. نەك تەنها ئەمە, توركیا ئێستا بەرزانی بەكار دەهێنێت بۆ جێبەجێكردنی ئەجینداكانی لەعیراق وپاڵەپەستۆ خستنە سەر حكومەت وشیعەكان لەبەرژەوەندی قایمەی عیراقییە كەزۆربەیان بەعسی ودۆستی توركیا ودژ بەكورد ومافی كوردن. میللەتی كورد سەرۆكی وای هەبێت دوژمنی بۆ چییە؟ كەواتە توركیا بە رَاستی هەوڵی گەورەكردن وپێشچاوخستنی بەرزانییە. پێی دەڵێت كاكە تا چۆلەكەی بۆ بگرێت.
خەباتی دوور ودرێژ وسەختی میللەتی كورد بۆ ئازادی وسەربەرزی وسەربەستی بووە وبەهیچ شێوەیەك بەرانبەر پلانەكانی توركیا وسازشكردنەكانی بەرزانی ویاریكردنی بە ئاوات وئومێد وئایندەی بێدەنگ نابێَت. سەرۆكی كورد دەبێت دڵسۆزی میللەت بێت. بۆیە بەرزانی شایانی سەرۆكایەتی كورد وكوردستان نییە. بەرزانی بەتەزویر هاتووە سەرۆكی ئێمەش نییە ونامانەوێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە