کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردوفەلسەفە...! بڕیاری سەرۆکی زانکۆێ سەڵاحەدین

Monday, 11/02/2013, 12:00






ئەوکاتەێ کە کوردستان، لە ژێر پەلاماری تۆپ ۆتوێارەدا بو، دڵی کۆمەڵگاێ کوردەواری لەم دیو و لەودیوی کوردوستانی گشتی، ئەلەرزی. انفال و هیرۆشیمای کوردوستان و سەدان کارەساتی تر، ببوە باعیسی خەم و پەژارەێکی زۆر قوڵ لە ناو دڵی خەڵک و هەموئەو کەسانەێ کە بەجۆرێک دەرگیری کارەساتەکان بوون.
ئیعترازی ئێمە لەو سەردەمەدا، بەهەموجۆرێک، هەڵدەستاێەوەبۆ بەرگیری کردن لە کۆشتن و قەتڵی کۆمەڵانی خەڵک... دواێ ئەو هەمو سەخڵەتیەو پاشان شۆڕشی خەڵکان و سوتاندنی دەم و دەزگاێ ڕێبەری عێراق، گۆێ خەڵکانیترلە هەرلاێیکەوە بۆچۆنیەتی داهاتوی کوردوستان، قوت ببوەوە و چاوی هیواداری ئێمە لە کوردوستانی ئێران و ئەوانی تر، بڕابوە سەرچۆنیەتی وەزعیەتی کوردوشێوازی هەڵسوکەوتی داهاتو، لە بوارەکانی زانست و سیاسەت و کەلتوری و زۆر شتی تر...
بڕێک ئەیانگۆت، ئیترکوردوستان ڕزگاربوەو چی تر خۆێنی خەڵکی ناڕژێت. لە شیعرەکان و بەرهەمە هۆنەریەکاندا، ڕەنگدانەوەێ جۆرێک شایی و شانازییان، هەست پێ دەکراوئیزافەێان دەکرد؛ کاتی ئازادی و بەختەوەری کوردو کوردوستان گەێشتووە. هەر لەو سەردەمەدا لە شاری لەندەن، دەێان جار وتم: کاتی داوەری کردن و قەزاوەت نیە و زۆر زووە! هێشتاهەزاران ئەرکی جێ بە جێ نەکراو لە بەر پێ کۆمەڵگا سەریان هەڵداوەو، و چاوەڕوانی عیلاجن. هێشتابرینەکانی ئەو میللەتە، سارێژنەکراون! با بزانین دەسەڵاتدارانی نوێ، چ دەکەن؟ ئایاباکۆنین لە بەرانبەری مارکسدا، دروست فامی کردبوو؟ ئایا هێزی دەسەڵات و خۆشەویستی دەسەڵات کە ڕەفلێکسێکی زۆر بە ‌هێزە لە ناو مێشک و دەرونی تاکەکەسدا، خۆێ بە جۆرێکی دی، نادوێنیت و سەر هەڵنادات؟
بەڵێ هێشتا زۆر زو بوو، بۆ داوەریکردن. کە چی، کاتێکی زۆری نەخایاند کە لە ئەوەڵین هەواڵەکاندا بیستمان، کوردوستان هێشتاهالەژێرهەڕەشەێ دەنگی تە‌قینەوەێ بۆمب و جارێ، گۆێ خەڵکی لە گەڵ تەقەێ تفەنگ و هەڕەشەێ جۆراوجۆر، ئاشناێە. هێشتا چاوەکانی کورد، شاهیدی ڕۆڵەکانیەتی کە لەناوخۆێنی خۆیاندا، پەلەقاژەدەکەن!
چی ڕویدابوو؟ چۆن بو کە خەونەکانی ڕوناکبیرەکانی کوردوستان و میللەتی کورد، بەو شێوەێە بەدی نەکرا و ئاڵۆزبوو؟ چۆن بو کە ڕۆژنامەنوسەکان و نوسەرانی کورد، هەمو ڕۆژێک هەڕەشەێ کۆشتنیان لێ دەکرا؟
وتیان زانکۆەکان، خەریکی لێکۆڵینەوەێ زانستیانە و فەلسەفین. وتیان هەموشۆڕشێک، ئەوەڵجار ڕۆڵەکانی خۆێ دەخۆات، تاقەت بگرن، زو قەزاوەت مەکەن! وتمان تاکەێ؟ وتیان شتێک ناخائێنی، ئێستە دەسەڵات بە دەستی خۆمانە، خۆمان ئیدارەێ شتەکان دەکەین، وردە وردە کارەکان جێ بە جێ دەکرێ. کوردیش وەکو هەرمیللەتێکی تر، سەرفەرازانە پرسیارە زانستیەکان، ئاراستەێ جیهان دەکات و ژیانێکی خۆشی ئەبێت. وتیان و وتیان... ومنیش کە هەرگیز متمانەم بە دەسەڵات نەبووە، لە ناوخۆما، خۆمم ئەخواردەوە؛ خۆم و خەمێکی قوڵترلەجاری جاران.
تاکولە هەواڵێکداخوێندم: سەرۆکی زانکۆێ سەڵاحەدین، هەڕەشەێ کردوە کە، بەشی فەلسەفە دادەخات!
نازانم کام دەسەڵاتداری تێگەیشتو!! و دڵسۆزی ئەو وڵاتە، وەها شەخسێکی ناوەتە ڕێبەری و سەرۆکی زانکۆئێک کە ئەشێ کاری پەرەپێدانی " زانست" بێت؟ نەک بە چەواشەوە، کۆڵەکەکانی چکۆلەونەرم نیانی، تازەپێکهاتوی زانست کە دروست وەکو کۆرپەێیکە ، وێران وخەفە بکات!
تۆبڵیی سەرۆکی ئەو زانکۆە، بە ڕاستی بتوانێت وەهاکارێک بکات و میللەتی کوردیش وەکو فارسەکان لە ئێراندا، هیچ نەڵێن و قبوڵی کەن؟! جێاواز لەمانە، ئەمن پرسیارێکم هەێە لە سەرۆک و" ڕێبەر " ی، ئەو وڵاتە و خۆدی زانکۆەکە؛ دەی باشە بە لابردنی بەشی فەلسەفە لە زانکۆەکان، چ فەرقێک هەێە لە نێوان ئێوەو حەزرەتی ئاێەتۆڵلا سەیید عەلی خامنە یی، سەرۆک و ڕێبەری ئێران کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستوری فەرمو، بەشی فەلسەفە لە زانکۆەکانی ئێران دابخرێت! کە هەر واش کرا و ئاکامەکەێمان دی.
زانست و فەلسەفە لەوێ لاوازترکرا و خەڵکی ترسنۆکتر کرد. بەجۆرێ کە، لە کاتی ئیعترازی خەڵکی بۆ هەڵبژاردنەکان و دزیکردنی ڕەییەکان و درێژەێ شۆڕشی خەڵکانی تونسیا و لیبی و میسر، لە تاران و شارەکانیتردا، خەڵکی ترسنۆک، ئێوارەکان کە تارمایی شاری قووت ئەدا، چونە سەر ماڵەکانیان و بە شێوازی سواڵکەرییانە شۆعاریاندا: اللە و اکبر_ لا ایلاهە ئیلەڵڵە. هاوکات لە هەمو شەقامەکانی چەن وڵاتی سەرەوە، شۆعاریان ئەدا: الحۆڕییە الحۆڕییە.
جێاوازی ئەو دو خۆاست و شۆعارانە، لاێ هەمو ڕوناکبیرەکان وەکو ڕۆژ دیار بوو. ئاکامی شتەکانیشمان لە هەرلائێکەوە بینی. واتا، لابردنی بەشی فەلسەفە ۆ کۆشتنی زانست، خۆێنڕژانی بیرو فیکرو جۆرێکترلە شێوازەکانی تیرۆرو سەر بڕینی خەڵکە. چۆنکوهەموان دەزانن کە بە کۆشتنی فیکر و فەلسەفە و بۆچونی فەلسەفی و دەرکی قوڵایی هەستەندەکان و" ڕوداوەکان "، ڕێگە بۆترسنۆک کردنی خەڵک و نا-زانستی و هەروەها، دەسەڵات و ڕێبەری وسەرۆکی میللەت، خۆش ئەبێت. بە واتائێکیتر، هەرچی خەڵکی لە هەموو بۆارەکاندا، فەقیرو لاوازبن، باشتر ئەتوانرێت ئەو خەڵک و میللەتە ئیستیسمار و چەوسانەوەبکرێت. واتا، سەرۆکی زانکۆێ سەڵاحەدین بێهودە، دەس بە واهاکارێک نادات و ئەقیدەکەی لەم بارەوە، ئامانجدار و هەدەفمەندە!
دەی جا ئێوە میللەتی کورد و ڕوناکبیرەکانی ئەو وڵاتە، ناچارن هەدەف و ئامانجی ئەو سەرۆکی زانکۆوە کە ڕێک وەکو سەرۆکی گشتی ئێرانی ئیسلامیە، ئاشکراێانە و بێ پەردە، بۆ تارێخ(زەمان_کات)، دەر بخەن.
من هێشتائەم پرسیارەم، نە تەنیا لاگرینگەو فیکری پێ دەکەمەوە، کە چاوەڕوانم بزانم ڕاو تەگبیری بیرمەندەکان و بە گشتی میللەتی کورد، لەم بابەتەوە چی ئه بێت؟ ئاێا بە ڕاستی سەرۆکی ئەو زانکۆە، دروست وڕاستە کە ڕاشکاوانە ئەڵێت: " کوردپێویستی بە فەلسەفە نیە"؟ پرسیاری ئێمە ئەمەێە: لە کاتێکداکە هەموی زانکۆەکانی تر لە جیهاندا، خەریکی ئیزافە کردنی بەشەکانیتری زانستن، کوردئەگەر پێویستی بە فەلسەفە نیە، فەرمون ئاشکراتر بڵێن پێویستی بە چیە؟
پێچەوانەێ ئەم بوچونە کە کوردپێویستی بە فەلسەفە نیە، ڕێک ئەمەێە: کوردئەشێ هەرسۆاڵکەروچاوبەدەستی زانست و تێکنۆلۆجیاوکەلتور و تەجرۆبەێ بێگانە بێت. کوردئەشی هیچ نەزان و کۆیلە بمێنێتەوە! هەرمییللەتێک وەها بێت، باشتر و ئاسانترکۆڵ ئەدات؛ ئێمە کۆڵبەروکۆیلە و نەفاممان پێویستە نەک زانیاروزانستمەداروفەیلەسوف وڕوناکبیرو نوسەر و ئازادەئینسانەکان!
تۆ بڵیی کوردوستانی تازەئازادکراو، چۆن لە بەرانبەر ئەمجۆرەکارەساتانە، هەڵسوکەوت بکات یان خۆد، ڕاێ چی بێت؟
***
لینکی ڕۆژنامەێ باس، لەم بابەتەوە :
http://www.bas-news.net/ArticleDetail.aspx?articleid=3128







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە