تاڵەبانى و بارزانى یان مالیكى و عەلاوى
Saturday, 10/07/2010, 12:00
ماوەیەكە ترسى نزیك بونەوەى مالیكى و عەلاوى مێشكى سیاسیە كوردیەكانى داگیر كردوە , ئەوەش ئەدەن بە گوێماندا ئەگەر ئەو جوتە یەكیان گرت ئەوا پێگەى كورد لاواز دەبێت , ئەو سەركردانەى كورد یان ئەوانەى ئەم دەستەواژەیە بەكار دەهێنن زۆر بێ ئاگان , كورد لەو كاتەوە پێگەى لاواز بوو كە مەسعودى كوڕى خائین زادە مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانى جاشى نێو دەوڵەتى بونە سەرۆك و سەركردەى ,ئەو كاتە كورد پێگەى لاواز بوو , هێزى خۆى لە دەستدا كە تاڵەبانى كورسیەكەى بەغداى بەناو كوردەوە وەرگرت و دژى كوردیش بەكارى هێنا , ئەگەر مالیكى و عەلاوى هەرچەندە تا ئێستا یەكیان نەگرتوە , ئەگەر یەكیان گرت , ئەگەر كورد خۆى بە هێز بوایە بە سەدى ئاوا نەیان ئەتوانى پێگەى لاواز بكەن , كوردێك تائێستا ناوماڵەكەى خۆى ڕێك نیە , كوردێك تا ئێستا نەیتوانیوە یەك دەنگ و یەك ڕەنگ بێت , ئیتر چۆن پێگەى لاواز نابێت , ئەوە عەلاوى و مالیكى نیە پێگەى كورد یان لاواز كردبێت , پێگەى كوردیش بە پۆستى سەرۆك كۆمارى بە هێز نابێت , ئەوا دوو جارە كورد پۆستى سەرۆك كۆمارى بە دەستەوەیە , وەزارەتى دەرەوەى بە دەستەوەیە , كەچى كورد ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەى لاواز تر بوە , ئەوا گریمان ئەم جارەش ئەو پۆستە درایەوە بەو پیاوە نەخۆشەى تواناى هیچى نەماوە بەڵام خۆشەویستى كورسى نایەڵێ كەسێكى تر شاد بێت بەو كورسیە ,بزانین لە ماوەى ئەم چوار ساڵەدا چى كردوە و چەندى بۆ كورد كردوە , تا جارێكى تر دڵمان بەوە خۆش بێت سەرۆك كۆمارى بدرێتەوە بە كورد ئەگەر نەمان درێتەوە ئەوا كورد پێگەى لاواز دەبێت , من گاڵتەم بەو مەسەلانە دێت , خۆ تەها یاسین ڕەمەزانیش هەر كورد بوو , خۆ تەها محى الدین مەعروفیش هەر كورد بوو , ئەوانیش لە پۆستى باڵادا بوون , ئەى ئەوان چیان بۆ كورد؟ ئەوان چەندیان كرد ئەوا تاڵەبانیش هەر ئەوەندەى كردوە و هەر ئەوەندەش ئەكات , ئەبوایە ئەوانەى داوا ئەكەن جارێكى تر ئەو پیرە شەڕانگێزە نەخۆشەى تواناى ڕۆیشتنیشى نەماوە نەیان هێشتایە بچێتەوە سەر ئەو پۆستە , نەك بە دەرنەچونى ئەو پێگەى كورد لاواز بێت , من واى بۆ دەچم و زۆر زیاتریش بە دەرنەچونەوەى تاڵەبانى و وەرنەگرتنەوەى ئەو پۆستە لە لایەن ئەو پیاوە نەخۆشەوە , پێگەى كورد زۆر بە هێز تر و باشتر ئەبێت , من پێم خۆشە نەك هەر سەرۆك كۆمار بگرە هەموو پۆستە باشەكان بۆ كورد بێت , كەس نیە بەو ە ناڕەحەت بێت كە كورد شتى باش وەربگرێ , بەڵام ئەو پۆستانە مادام وەردەگیرێ با بدرێ بە كەسێك لە خزمەتى ئەم میللەتەدا بەكارى بهێنێ نەك تەنها بۆ خۆى بێت و بەس , تاڵەبانى تازە چى پێ ئەكرێ , چى ئەتوانێ ,بیكات ئیتر بۆ ئەتانەوێ بە زۆر بیدەنەوە بە شانیدا , هەقە ئەو پیاوە بخرێتە ناو زیڵدانى مێژووەوە , تاڵەبانى و بارزانى هى ئەوە نین , سەرۆكایەتى كورد بكەن , ئاخر عەرەب ناهەقى نیە , ئەوان سەیر دەكەن سەرۆكى هەرێمەكەمان یەكێك بوە لە پیاوە دڵسۆزەكانى سەدام , ئەبینن ئەم سەرۆكى هەرێمەى ئێستا فەرز كراوە بە سەرماندا پەلى سوپاى بەعسى گرت ماڵ بە ماڵ و كۆڵان بە كۆڵان ئەگەڕا بە دواى پێشمەرگە و ئەندامانى هێزەكانى عەرەبى ئۆپۆزیسۆن كە لە ناچاریدا لە كوردستان حەوابونەوە , ئیتر كورد چۆن پێگەى لاواز نابێت , ئەوان سەیر دەكەن ئەمە سەرۆك كۆمارەكەى نوێنەرى كوردە جاشى ئێران و توركیا و عێراق بوە و دەیان ساڵ چەكدارى بەعس بوە , ئەبینن چۆن پەلى پاسدارى گرت و تا كۆیە و تەقتەق هێناى , ئیتر چۆن متمانە بەمانە دەكەن , ئیتر چۆن پێگەى كوردى داماو لاواز نابێت , هەمو و بیرمانە ئەو كاتەى بەعس ڕووخا , كورد زۆر بەهێز بوو . زۆر ڕێكخراو تر بوو , لە ڕووى مادى و هێزى چەكدارەوە زۆر باشتر بوو كەچى كوردیان وا لێ كرد ئێستا لەم عێراقە فیدراڵیەى مامە و كاكە شانازى پێوە دەكەن كورد لاواز ترین نەتەوەیە , لە لاوازى ئێوەدایە عەلاوى و مالیكى یەك دەگرن و پێگەى كورد لاواز دەكەن , ئەوانیش یەك نەگرن , كورد هەر پێگەى لاوازە , ئەگەر تاڵەبانى نەبێتەوە بە سەرۆك كۆمار ئەوا دڵنیا بن پێگەى كورد زۆر بە هێز تر ئەبێت , بەڵام ئەو ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار نەك لاواز بگرە زۆر خراپتر ئەبین , لەبەر ئەوە هەقە یەك دەنگ بین , داوا بكەین كەسێكى تر , كوردێكى شەریف تر ئەو پۆستە وەربگرێ نەك تاڵەبانى , بیر بكەنەوە تەها محى الدین و تەها یاسین ڕەمەزان چیان بۆكورد كرد تاڵەبانیش هەر ئەوەندەى كردوە و هەر ئەوەندەش ئەكات . با تاڵەبانى بخەینە زبڵدانى مێژووەو كەسێكى شیاوتر دابنێین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست