كوردستان پێویستی بە خۆپیشاندانە یان خۆ ئامادەكردن بۆ ڕاپەڕین؟
Tuesday, 19/06/2012, 12:00
ماوەی چەند ساڵێكە كۆمەڵێك كەس دهۆڵی ریفۆرم و چاكسازی و گۆڕانكاری لە كوردستاندا ئەكوتن و گوێكانمانیان پڕكردووە لەو جۆرە وشانە. بەخەیاڵی خۆیان بەم جۆرە ئەتوانن چاكسازی و ریفۆرم و گۆڕانكاری لە عەقڵێتی ژەنگرتووی ئەیلۆلی دەسەڵاتی مافیای یەكێتی و پارتیدا بكەن، بەڵام ئەو خەیاڵە خەونی مردۆكانی گۆڕستانەكانە، چونكە مێژووی ستەمكارەكان ئەوەی سەلماندووە كە ئەم جۆرە عەقڵانە گوێی لە هیچ ناڕەزایەتی و كارێكی مەدەنیانە ناگرن و بەڵكو گاڵتەیان بە عەقڵی ئەو كەسانە دێت كە ئەیانەوێت لە رێگای كەمپین، مانگرتن ،خۆپیشاندان، ئیمزاكۆكردنەوە گۆڕانكاری و ریفۆرم و چاكسازی لە عەقڵێتی ئەوندا بكەن،بۆ درووستكردنی سیستەمێكی مۆدێرنی دیموكراسی راستەقینە.
نمونەی ستەمكارەكەی سوریابەبیر ئەهێنینەوە كە كاتێك سەرتای خۆپیشاندانەكانی وڵاتەكەی دەستی پێكرد، باسی لە چاكسازی وریفۆم و گۆڕانكاری دەكرد، بەڵام دواتر دەركەوت هەموو ئەو گۆڕانكاری و ریفۆرم و چاكسازیانەی ئەو رژێمە كوشتنی بەكۆمەڵی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بوو.
لە كوردستان كاتێك خەڵكی رژانە سەر شەقامەكان و داوای چاكسازی و ریفۆرم و گۆڕانكاریان دەكرد، دەسەڵاتی مافیای تاڵەبانی و بارزانی بەزمانی چەك وەڵامی داخوازیەكانی خەڵكیان دایەوە، هەرچەندە ئەوە شتێكی چاوەڕوانكراوبوو كە بەو جۆرە وەڵامی داخوازیەكانی هاونیشتمانیانی ناڕازی كوردستان ئەدەنەوە، چونكە ئەو دوو سەرۆك مافیایە كوردستان لەوەتەی هەن كوڕی خەڵك بەكوشت ئەدەن لە پێناوی مەرامی تایبەتی خۆیان و بنەماڵەوكۆیلە تیرۆرستەكانی دەوروپشتیان.
لەماوەی 21 ساڵی حوكمڕانیكردنیاندا جگە لەداگیركردنی عەقڵی خەڵك، ماڵ و مڵكی خەڵك، كچ و ژنی خەڵك، بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی نیشتمانی هیچ ئەوتۆیان بۆ خەڵك نەكردووە، كەچی هێشتاش هاتوون منەت بەسەر هاونیشتمانیانی بەكۆیلەكراوی گەلەكەماندا ئەكەن و لەسەر رابردوو ئەژین و ئەلەوەڕێن رەوایەتی بە تیرۆركردنی ئازادیخوازان و دزی و تاڵانی و جەردەیەكانیان ئەدەن. لەهەمووی گاڵتە ئامێزتر ئەوەیە مافیایە گەورەكان لە راگەیاندنەكانەوە بێشەرمانەئەڵێن: مافیا لە كوردستان بوونی هەیە، وەكوئەوە خۆیان فریشتەبن؟.
ئەوەی ئاشكرا و روونە دەسەڵاتی مافیای تاڵەبانی و بارزانی نە ریفۆرم دەكەن نە چاكسازی و نەگۆڕانكاری، چونكە ئەوەندە تاوانیان كردووە لە رابردووی پڕ لەتاوانی خۆیان ئەترسن. بۆیە تەنها چارەسەر خۆ ئامادەكردنی خەڵكە بۆ ڕاپەڕینێكی سەرتاسەری دژ بەمافیایەی تاڵەبانی و بارزانی، رەنگە هەندێك كەس گاڵتەیان بەناوهێنانی وشەی ڕاپەڕین هەبێت و پێیان وابێت ئەم دەسەڵاتە بە ئاسانی نارووخێت، بەڵام ئەوە لیكدانەوەیەكی زۆر هەڵەیە، لەبەر ئەوەی زۆربوون ئەوانەی پێیان وابوو ئەستەمە قەزافی، سەدام، حوسنی موبارەك برووخێن، كەچی بینیمان وەكو بەفری بەر رەشەبا و باوباران توانەوە. بۆیە دڵنیام لەوەی كە لە كوردستانی باشوردا راپەڕین تاكە هێزی گەلە ئەم سیستەمە مافیایەی تاڵەبانی و بارزانی بڕوخێنێت،باوەڕم وایە هەركەسێك بۆ لەمەودوا باسی چاكساز،ریفۆر، گۆڕانكاری بكات، جگە لەگەمژەیەكی مۆدێڕن هیچتر نیە.ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە بەدەنگێكی بەرز بەگوێ هاونیشتمانیان بچەپێنرێت بۆ خۆئامادەكردنی بۆ راپەڕینی سەرتاسەری، نابێت جارێكیتر بانگەواز بۆ چەندخۆپیشاندانێكی بچووك بكرێت و ناڕەزایەتیەكانی خەڵك پوچەڵ بكرێنەوە و تەمەنی ئەم مافیایانە درێتر بكرێتەوە، دەبێت رق و توڕەی خەڵك كۆ بكرێتەوە بۆ راپەڕینی سەرتاسەری بتەقێنرێتەوە، بۆئەوەی مافیاكان فریای ئەوە نەكەون لەدەست سزای تاوانەكانیان هەڵبێن، باشترین كاریش بۆ راپەڕین سەرپشك كردنی هێزی ئاڕ ئاڕە بۆ بەتاڵانبردنی ماڵ و مڵكی بەرپرسەكان كە بەدزی و تاڵانی پیكەویان ناوە، لە هەمانكاتدا دەبێت خەڵك هوشیار بكرێتەوە لە پاراستنی مڵك و ماڵی گشتی وەكو هەموو جیگا خزمەتگوزاریەكانیان كە موڵكی خەڵك خۆیانە.
سەباح عەلی قارەمان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست