کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داوای به‌شداریم کرد‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران‌

Monday, 04/05/2009, 12:00

1957 بینراوە


له‌ کاتێک دا له‌پێش هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌ ئێمه‌ی کورد‌ ئیمپڕاتۆر بووین و فرمانڕاوایی گه‌لانی ترمان ده‌کرد.
له‌ کاتێک دا ئه‌و ئێرانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ته‌خت و ده‌سه‌ڵات و ئێسکو پروسکی باپیرانی ئێمه‌ی کورد دروست کراوه‌.
له‌ کاتێک دا ژماره‌ی کورده‌کانم له‌ گه‌‌لانی تری ناو ئێران که‌متر نیه‌.
له‌کاتێک دا کورده‌که‌یان لێک دوور خستۆته‌وه‌و په‌رت و بڵاویان کردوه‌و ده‌ستیان پێ له‌ ئێخه‌ی یه‌کتر ناون‌.
له‌کاتێک دا کورد خراوه‌ته‌ ئه‌و دیو ده‌رگاو هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و لاله‌ی روناکی لێ کوژاوه‌ته‌وه‌، ناچار ده‌بم وه‌ک کوردێکی نه‌ته‌ویی هه‌وڵی پێشڕه‌وی نه‌ته‌وه‌که‌م بده‌م و لاله‌ی خامۆشکراوی کوردایه‌تی روناک بکه‌مه‌وه‌.

منێکی نه‌ته‌وه‌یی که‌ باوه‌ڕم به‌و‌ جوغڕافیایه‌ نیه‌ که‌ کوردستانی دابه‌ش کردوه‌و خۆم به‌ نه‌وه‌ی میدیایی گه‌وره‌ ده‌زانم، که‌ خاوه‌ن ئیمپڕاتۆری میدیا بوون، به‌ هه‌مان بیروبۆچۆنی نه‌ته‌وه‌یی خۆمه‌وه‌ به‌ مافی خۆمی ده‌زانم خۆم هه‌ڵببژێرم بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران هه‌وڵی گۆڕانکاریه‌کی مێژووی بده‌م له‌ ئێران و ناوچه‌که‌دا، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ 27 4 2009 داوای فۆڕمی به‌شدار بوونم کردوه‌ بۆ خۆ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئێران کردو زۆربه‌ی میدیا گه‌وره‌کانی دنیاشمان ئاگادار کر‌دوه‌، ره‌نگه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئێمه‌ به‌ بچوک بزانن و وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌یان دوکه‌ڵێکی سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌کات و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ کێشه‌ی کورد ده‌جولێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش بده‌نه‌وه‌و فۆرمه‌که‌م بۆ بنێرن و رێگای به‌شدار بوونم بده‌ن، ئه‌وا دڵنیام له‌وه‌ی ده‌نگی کوردو لوڕو به‌ختیاری و بلوجه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنم و ره‌نگه‌ هه‌ندێک له‌ فارس و ئازه‌ریه‌کانیش بۆ خاتری گۆڕانکاری ده‌سه‌ڵات ده‌نگمان بۆ بده‌ن.

خۆ هه‌ڵبژاردنی ئێمه‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا بۆ شڵقاندنی بارودۆخی سیاسی گه‌لی کورده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ کێشه‌ی کورد خراوه‌ته‌ ژێر شاقه‌لی مه‌لاکانی ئێرانه‌وه‌و به‌ته‌واوی داپۆشراوه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌نگیشمان به‌ده‌ستهێنا، ئێمه‌ ریفۆرم خوازو ئاوه‌دانکه‌رین نه‌ک وێرانکه‌ر، سه‌د ده‌ر سه‌د سیاسه‌تی ئێران ده‌گۆڕرێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌و وێرانکاریه‌وه‌ بۆ نه‌رمی نواندن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌، له‌ نیه‌تمان دایه‌ سیسته‌مێکی وه‌ سویسڕا بهێنینه‌ ئاراوه‌ بۆ یه‌کسانی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ئازاد ده‌بن له‌ به‌کارهێنانی زمانی خۆیان که‌ له‌ هه‌ر شوێنێکی ئێران دا بژین و ده‌توانن به‌و زمانه‌ بخوێنن و بنوسن، منێکی هه‌ڵبژیراویش به‌زمانی خۆم ده‌دوێم و به‌ جل و به‌رگی خۆمه‌وه‌ وڵات به‌رێوه‌ ده‌به‌م، به‌شیشم له‌ به‌شی هیچ دانیشتوانێکی وڵاته‌که‌ زیاتر نابێ له‌ سامانی وڵاته‌که‌، له‌ نیه‌تمان دایه‌ که‌ 10 شاری تازه‌و یه‌ک ملوێن گوندی مۆدێرن دروست بکه‌ین و خه‌ڵک له‌ بێ ئاو کاره‌باو سوته‌مه‌نی رزگار بکه‌ین، وه‌ک یه‌ک هه‌وڵی به‌ره‌وپێش چوون ده‌ده‌ین له‌ خه‌ته‌کانی کشتوکاڵ و کارگه‌و نه‌وت و گازدا.

له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ هه‌وڵی دوو خستنه‌وه‌ی ئێران ده‌ده‌م له‌ توندو تیژی و ئه‌و سه‌رمایه‌ی که‌ پێشتر ئێران ته‌رخانی کردبوو بۆ یارمه‌تی دانی حیزب و گروپه‌ توندڕه‌وه‌کانی دنیا راده‌گیرێت و وڵاتی پێ دروست ده‌کرێته‌وه‌، ده‌رباره‌ی دروست کردنی ئۆتۆمیش، ئێرانی تازه‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی ده‌کات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی لا نادات.

وره‌مان به‌رزه‌ بۆ ئه‌و خۆ هه‌ڵبژاردنه‌و هه‌ر وه‌ک کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییمان ئاگادار کردۆ‌ته‌وه‌، پێمان خۆشه‌ نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له‌و سه‌نگه‌ر گرتنه‌دا ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌و به‌ ئومێدی سه‌رکه‌وتن‌.
له‌نده‌ن 4 5 2009
بۆ ده‌یتنی ناسنامه‌که‌م ته‌ماشای ئه‌و سایته‌ بکه‌ن:


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)