یادی ئەنفال
Monday, 15/04/2013, 12:00
ئەمرۆ
یادی ئەنفالە
هەموو وەرن
لەسەر سەکۆی
ڕۆژی ئەنفال
کڕنۆش بەرن
هەموو
سەردانەوێنن
بەرامبەر
کەوشە دڕاوەکەی
دایکی ئەنفال
بەبێ
پشکۆ
بەبێ باوەر
بی کەس
بێ یاد
لە کەڵاوەیەکی شرە
هێشتا دەژی
ئەی نازانن ؟
تیکەی چەورتان
بە ئەنفالەوە
پەیوەستە
رۆژنامە نوسێکی
رۆح سپی
بە کامیرایەکی
سەردەم
بە فلاش باک
دەمان گێرێتەوە
بۆ سەردەمی
ئەنفالی ڕەش
کەرکوک و
قەرەداغ و
ناوچەی گەرمیان
بە بیر دەخاتەوە
لەپێشەو
جاشەکانی
هێز تێکۆشان
لە بەردەم
هێزی سۆپاوە
دێیکان
وێران دەکەن
مەڕو ماڵات
ئەو دێو دەکەن
خەڵک
ڕەشبگیر دەکەن
تەنانت
کۆرپەو
بێشکەو
مەمکە مژە
لەدەستیان
دەرباز نەبوو
کەچی هێشتا
لە لای بەڕێز
موعتەبەرن
ئەنفال
پەڵەیەکی ڕەشە
لەسیمای چارەنوسە
فلاش باکی
ڕۆژنامەنوسیکی
رۆح سپی
دەمانگێڕێتەوە
کاتێک
کیژەکانمان
لەدوبزو
لە عەرعەر و
لەدشتی بیابانی
نۆگرە سەلمان
جٶن ئەفسەرە
دڕەندکان
ئەتکی ویژدانیان
دەکرد
ئەفسەرێک
بە ناوحەجاج
یەخەی کیژی
دادەدڕی
ئەی
ڕۆژنامە نووسی
بەویژدان
هیشتا
ئەنفال بردەوامە
ئەفال دووبارە
دەبێت
بەڵام....بە
جۆرێکی تر
لە قەراغ و
لە کفری و
لە گەرمیان و
لە ناوچەی
سلێمانی
ئەوینی دڵ
یان
لە خاکی بابا گوڕ گوڕ
کورپەو
دایک و
کیژو لاو
ڕاپێچ دەکرا
بەرەو
گەرتوخانەی
تاکە جەمسەر
دەیان عارەب
لە سوتاندنی
ویژدانە
کاتێک
شوڤڵەکانی ڕژێم
بە بێ ویژدان
ڕۆلەکانی
زینە بە چال
دە کرد
منداڵەکان
لە نەبوونی دەواودەرمان
ئەڕشانەو ەو
ئەمردن
لاشە
پیروزەکانیان
لەژێر لمە
سەگ دەیخوارد
یادەکانی
سەدەی ئەنفال
پەڵەیەکی
خەمی ڕەشە
ووشەی ئازار
نایگرێت و
خامەی ڕووداو
ژان دەیگرێ
ا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست