مه‌سعود،له پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی بێوێنه‌ی درۆیینه‌دا، ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌سڕێته‌وه !.
Friday, 15/05/2009, 12:00
1807 بینراوە
گومان له‌وه‌دانییه ، مه‌سعود هه‌میشه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ههلسو که‌وتی نه‌کردووه به‌ڵکو ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمی به‌ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه و به چه‌ند دهرهجهیهکیش که‌متر بۆ حزبه‌که‌ی به‌کاربردووه. کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی هیچ ژماره‌یه‌کیان له هاوکێشه‌ی سیاسییه ته‌نگه‌کانی بنه‌ماڵه جێی نه‌گرتووه.. به‌مانا ئه‌وه‌نده هاوکێشه سیاسییه‌کانی بنه‌ماڵه ته‌نگن هه‌رگیز جێگه‌ی پرسه ستراتیژه گه‌وره‌کانی تێدا نه‌بۆته‌وه و ناشبێته‌وه.
مه‌سعود له سه‌رۆکی گروپێکی چه‌ته و مافیا ده‌چێت که به زه‌بری به‌کاربردنی چه‌ک به‌سه‌ر بانکێکیان دادابێت که نیوه‌ی زیاتری 17% بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی تێدابێت. مه‌سعود له سه‌رۆک میلیشیاتێک ده‌چێت که له کاتی تێپه‌ڕبوون و هاتن و چوونی له‌م به‌ر وئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان به چه‌کداری دڕنده تهنرابیت و ئه‌وه‌نده له خه‌ڵک بترسێت بۆ یه‌کجاریش نهیوێراوهبه بێ ئه‌و چه‌کداره دڕندانه له شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر پیاسه‌یه‌ک بکات و راسته‌وخۆ به‌شداری موعاناتی خه‌ڵکی کردبێت.. مه‌سعود له که‌سێکی دڵڕه‌ق و بێ‌ویژدان و بێ که‌ڕامه‌ت ده‌چێت که نه‌یتوانیوه جارێک بچیت بۆ ده‌ڤه‌رێکی گه‌رمیان که هه‌زاره‌ها خانه‌واده‌ی ئه‌نفالکراوه‌کانی تێدا به نزمترین ئاستی ژیان به‌رخۆدان له گه‌ڵ مردن ده‌که‌ن. مه‌سعود سه‌رۆکایه‌تی هه‌موو چومگه ئابورییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌کات و که‌سیش بۆی نییه به ئازادانه دوور له ده‌ستوچاوی بنه‌ماڵه کارێک بکات. مه‌سعود له ده‌سه‌ڵاتیدا (18ساڵ) گه‌وره‌ترین تۆمار له تیرۆری رێکخراوی دژی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد هه‌ر له شه‌هیدانی قه‌ڵه‌م ره‌ئوف ئاکرێیه‌وه تا سۆرانی مامه‌حه‌مه و داوترینیان هه‌وڵی نه‌زۆکی تیرۆرکردنی به‌رێز میره‌ی لڤین ، تۆمارکردووه .
به‌م سیفاتانه‌ی و چه‌نه‌های تر که راستیی حاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ هه‌ریه‌که‌یان هه‌زاران به‌ڵگه له به‌رده‌ستدایه ، مه‌سعود هه‌رگیز وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم کاری نه‌کردووه ، به‌ڵکو به‌ده‌ستهێنانی ناوی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ شه‌رعیه‌تدان بووه بۆ ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریانه که رۆژانه ئه‌نجام ده‌درێت.
مه‌سعود له دوایین قسه‌وباسی سه‌باره‌ت به ره‌وشی کورد و په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ، که‌وته مهاته‌رات و پاساوهێنانه‌وه بۆ شکسته‌کانی له پرسه ستراتیژییه‌کان به تایبه‌تی پرسی که‌رکوک. ئه‌و مهاتهراتانهی دیاره بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه و پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ شکسته‌کانیان و کورد وه‌ته‌نی: سڕینه‌وه‌ی ده‌ستی چه‌وره به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی دیکه. مه‌سعود ئه‌مه‌ریکا تاوانبار ده‌کات له شکستیان به‌رامبه‌ر دۆزی که‌رکوک و ده‌ڵێت: هاوکارییان نه‌کردین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ هه‌رێم، ئه‌م گۆته‌یه‌ی هه‌تا بڵێیت جێگه‌ی پیکهنیه و ومهسعودیش "له پاییدا " ده‌بێ به گهوچترین مرۆڤ هه‌ژمار بکرێت.
جه‌نابی مه‌سعود خۆ ئه‌مه‌ریکا رێکخراوێکی کوردیی نییه تا وه‌ک کورد بیر بکاته‌وه و دواتریش رێکخراویک نییه له‌سه‌ربنه‌مای سۆز هاتبێته ناوچه‌که ، به‌لکو به کۆمه‌لێک ستراتیژ و ته‌کتیک له‌و دهڤهرهدان ، که ره‌نگه له زه‌مه‌ن و شوێنێکی دیاریکراودا له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی کورد له جه‌ند خاڵیکدا یه‌کتر ببڕن ، ده‌بوایه به‌ناو سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان که جه‌نابتان به‌ناو سهروکاریتان ده‌کرد ئه‌و زه‌مه‌ن و شوێنه‌تان هه‌لبژاردایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرابایه زۆرترین ده‌ستکه‌وتی ستراتیژی بهدهستبهاتایه.. ئێوه هه‌میشه وه‌ک سه‌رۆک جاشیک مامه‌ڵه‌تان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا کردووه ، خۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌قا و ده‌ق ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا و ئیران و سوریا و عێراقی پێشوو نییه ، به‌لکو ئه‌مه‌ریکا له گه‌ڵ هێزێک یا پێگه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یا خۆجێی مامه‌ڵه ده‌کات که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان یه‌کتربڕ بکات و یه‌کدی ته‌واو بکه‌ن..روانین بۆ بوونی ئه‌مه‌ریکا له عیراق و ناوچه‌که به دیدی مێشکبچکۆلهیهکی هه‌ریه‌ک له مه‌سعود و جه‌لال ، کاره‌ساتی لێده‌که‌ویته‌وه و، وه‌کو ئێستا لێیکهوتۆتهوه...
له نیسانی 2003 ه‌وه تا نیوه‌ی یه‌که‌می 2007 کاتێکی گونجاو بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرابایه ده‌ستکه‌وته ستراتیژییه‌کانی کورد رووناکی بدییایه ، به‌ڵام بێپڕۆژهیی بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌وله‌ویات و هه‌لپه‌ی دزی و تالانی و خه‌مساردی و جاری واش خیانه‌تی به‌ڕیوه‌به‌ران یا ئه‌ندامانی دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق و حکومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانه کارتۆنییه‌که‌ی لای خۆمان و حکومه‌ته موراهیق و تاڵانججهکهی نێچیر هه‌مووی بوونه هاریکار بۆ ده‌ستنیشانکردنی کات‌و شوێنی یه‌کتربڕی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا.. نمونه زۆرن به‌ڵام له‌م وتاره‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا مامه‌ڵه له‌گه‌ل هیز ده‌کات جا ئه‌و هێزه سیاسی بێت یا سه‌ربازی و یا خود ئابوری ، ئێوه کۆمه‌ڵیک چه‌ته‌ن هیچ بنه‌مایه‌کی هێزبوونتان نییه ، ئه‌وه‌تا له جیاتی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری لادێکان ، ڤێلا وئهپارتمانتی گه‌وره‌تان بۆ خۆتان دورستکرد ، له جیاتی هینانی کارگه و ئامێری پێشکه‌وتوو ، ئابووری ده‌وڵه‌ته‌کانی داگیرکه‌رانتان ئاوه‌دان کرده‌وه ، له جیاتی وه‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌کی مولته‌زیم به خاک و نیشتمان ، نهوهیهکتان راهێنا له سه‌ر هه‌لاتن له وڵات و چۆڵکردنی ، له جیاتی بنیاتنانی سوپایه‌کی نیزامی ناحیزبی بێلایه‌ن و ته‌نها لایه‌ندار به خاک و مرۆڤ ، سوپایه‌کی میلیشیایی بێمهعریفهتتان دورستکرد... ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موانه نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان به‌تێری ره‌نگی دابێته‌وه ، ئه‌مه‌ریکا چۆن مامه‌ڵه‌تان له گهلدهکا و به هێز هه‌ژمارتان ده‌کا ، ئێوه کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ن دهستتانگرتوه به‌سه‌ر قووتی خه‌لکێکی بێچاره ، هه‌رگیز هێزیکی سیاسی ئابوری نین.
که‌واته به‌کورتی مه‌سعود درکاندنی نیوه‌ی راسییه‌کان له‌مه‌ر که‌رکوک و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی به نیوه‌که‌ی تر ، پرۆپاگه‌نده‌یه‌کی رووتی هه‌ڵبژاردنه‌کانه و هێچی تر ، ده‌یه‌ویت خه‌ڵکی کوردستان دووباره له خشتهببات و درێژه‌ی به چه‌ته‌یی خۆیان بده‌ن..
له کۆتاییدا گومان زۆره له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، چونکه ئه‌وه‌تا پیش واده‌ی پرۆپاگه‌نده مه‌سعود که‌وته پڕۆپاگه‌نده بۆ لیستی مافیاکان ، ده‌بێ بۆ ئه‌وه چی بڵێن؟ ئایا ره‌وایه یا پێشیلکارییه و پێویسته ئه‌ولیسته سزا وه‌ربگرێت..به هه‌موو پێودانگه‌کان و به‌گویره‌ی نیزامی کۆمسیۆن نابێت هیچ لایه‌نێک پله‌وپایه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان به‌کارببا بۆ پرۆپاگه‌نده ..ئه‌گه‌روایه ده‌بێت سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم چیدیکه به‌ناوی سه‌رکی هه‌رێم پرۆپاگه‌نده بۆ لیسته‌که‌ی نه‌کات ، ئه‌گه‌رنا با ئیستقالهبدات و بچیته نێو ده‌زگاکانی حزبه‌که‌ی بۆ پرۆپاگه‌نده !..لێره‌دا ئه‌وه راستییه‌که‌یه ئایا کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت ئه‌و ئیلتیزاماته به‌سه‌رۆکێکی میلیشیاتی چه‌ته‌و پیاوکوژ بداته قه‌بولکردن؟ من گومانم هه‌یه ئه‌مه بکات...
له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا وه‌ک خۆت بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌یت که هیچی بۆ کوردان بۆ پرسی که‌رکوک بۆ نه‌کردبین ، ئێوه له مه‌یداندا چیتان بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک کرد ؟ ئێوه هه‌میشه کهرکوتان وه‌ک کارتێکی فشار بۆسه‌ر ناوه‌ند باکاردهبرد و ده‌یبه‌ن ، هه‌رکاتێ بوودجه نه‌هاتبایه یا یاسای نه‌وتوغاز به‌دڵی ئێوه‌ی مافیا نه‌بوایه پرسی که‌رکوکتان دهورژاند ، خۆ که‌س ته‌موزی 2008 له یاد نه‌چووه که بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ناوه‌ند سهدههاتان له خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی که‌رکوکتان کرده قوربانی.. ئێستاش دووباره ده‌تانه‌وێت به به‌کارهێنانی کارتی که‌رکوک جه‌ماوه‌ر ههڵبخهلهتێننهوه و ده‌ستی چهوریشتان به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا دا بسوون..پێموایه خه‌لکی کوردستان له‌وه زۆر هۆشیارتره دووباره بخاپێنرێت..هیوایه‌کی له‌دڵدایه "
هیوای گۆڕان "، زۆر گه‌وره‌تره له‌و پاساوه سووکانه‌ی مه‌سعود ، بۆیه
گۆڕان به‌ڕێوه‌یه وه‌ک لێزمه‌ی باران هه‌موو دڕکودال و پیسییه‌کان رادهمالیت و ده‌یخاته نێو کایه‌ی ره‌ش.