کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌ سیسته‌می عه‌شایری حکوومه‌تی کار به‌ڕێکه‌ر نییه‌

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1258 بینراوە




زۆر جار زۆر لایه‌ن حکوومه‌ته‌که‌ی ئێستای نێجیرڤان به‌رزانی سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وت به‌ حکوومه‌تی کار به‌ڕێکه‌ر ده‌داته‌ قه‌ڵه‌م وناوده‌بات ، به‌ڵام به‌رپرسانی پارتی ونێچیرڤان خۆی خۆی به‌ حکوومه‌تێکی شه‌رعی وپڕ ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت وبه‌ته‌واوی ره‌فزی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ ده‌کات که‌ ناگونجێت له‌ گه‌ڵ قه‌در وپێگه‌ وپایه‌ی پیا‌وه‌که‌ ، وبۆیشی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان چه‌نده‌ها قه‌یران دروست بکات وهه‌ر به‌ حیکمه‌تی به‌رفراوانی خۆی چاره‌سه‌ی بۆ بدۆزێته‌وه‌ وپینه‌ی بکات .

زۆربه‌ی به‌رپرسانی یه‌کێتیش که‌ خۆیان به‌ سۆشیال دیموکرات ناوده‌به‌ن به‌ ‌تایبه‌ت عیمادئه‌حمه‌د وبایزتاڵه‌بانی هه‌ر به‌و چاوه‌وه‌ ته‌ماشای ده‌که‌ن ووه‌کوو حکوومه‌تێکی کارا ده‌یبینن وحسابی بۆ ده‌که‌ن ومامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌که‌ن وقه‌بوول ناکه‌ن ئه‌و ناوه‌ که‌ نالایقه‌ بۆ پارتیی هاوپه‌یمانیان به‌کاربهێنرێت . هه‌ر بۆیه‌ش یه‌کێتی له‌ گه‌ڵ پارتیدا هاوڕایه‌ په‌له‌ له‌ دروستکردنی کابینه‌ی نوێ ناکات .

له‌ سسته‌مه‌ دیموکراتیه‌کاندا حکوومه‌ت له‌ دوای هه‌ڵبژاردن تاکوو ئه‌و کاته‌ی کابینه‌ی نوێ دروست ده‌بێت به‌ حکوومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر ناوده‌برێت وکارایی نامێنێت ونابێت بڕیاری گه‌وره وهه‌نگاوی چاره‌نووسساز بنێت ، په‌یمانی نوێ وگرنگ واژۆ بکات ، له‌ کوردستان به‌ عه‌کسه‌وه‌ نێچیرڤان به‌رزانی له‌م ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌دا زیاتر ده‌ستی ڕه‌هاتره‌ وچالاکانه‌تر خۆی ده‌نوێنێت وگوێش به‌م جۆره‌ ڕه‌خنانه‌ نادات .

به‌ڵام ئه‌و براده‌ر ویاساناسانه‌ی ئه‌م جۆره‌ باسانه‌ ده‌ورووژێنن له‌ گه‌ڵ ڕێزم بۆیان زۆر هه‌ڵه‌ن چونکه‌ ئه‌وان له‌ کتێبه‌کان وله‌ دانشگا وپه‌ییمانگا به‌رزه‌کاندا خوێندوویانه‌ ئه‌و ته‌یۆریانه‌ وئه‌و زانستانه‌ باس له‌ ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وتووی دیموکراسی ده‌کات نه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی عه‌شایری بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات که‌ به‌ حوکمی دیوه‌خان بڕیارده‌دات وهه‌نگاوده‌نێت ومامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ باره‌که‌ ده‌کات . نموونه‌ی زیاتریش بۆ برا یاساناسانی ده‌ستوور وپه‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تێکان ئه‌وه‌یه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌ سه‌رتاسه‌ری جهاندا له‌ کوێ وکه‌ی ڕووی داوه‌ شه‌ش مانگ دوای هه‌ڵبژاردن حکوومه‌ت پێکنه‌یه‌ت وبێجگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ که‌س نه‌زانێت که‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌قه‌ومێت وکه‌سیش بۆی نه‌بێت خۆی به‌م باسانه‌وه‌ خه‌ریک بکات وسه‌ری خۆی بێشێنێت ، وکاتی خۆی به‌ فیڕۆ بدات ، ئه‌وه‌ کاری به‌رپرسه‌ حه‌کیمه‌کانمانه‌ .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)