مامۆستایانى كوردستان باجى نەبوونى ڕێكخراوێكى سەربەخۆدەدەن
Tuesday, 16/09/2014, 12:00
2274 بینراوە
ساڵانێكى دوورو درێژە مامۆستایانى كوردستان لەهەلومەرج ودۆخێكى زۆرسەخت و نالەباردژوارداژیان دەگوزەرێنن كەتیایدا دووچارى گەلێ بێ مافى و ستەم وقەیران بوونەتەوە وڕۆژ بەڕۆژ ئەم بێ مافى وستەم وقەیرانانە ڕوولە زیادبوون وهەڵكشاندان ولەبەرابەریشدا وەزارەتى پەروەردەو ڕێكخراوى مامۆستایان بێدەنگى وبێ هەڵوێستیان هەڵبژاردووە.
دیارە ڕێكخراوى مامۆستایان ڕێكخراوێكى پیشەیى وڕاستەقینەى مامۆستایان نەبووەبەڵكو ڕێكخراوێكى حیزبى بووە وهەمیشە بەدواى بەرژەوەندیە حیزبی وشەخسى وگروپگەرایی خۆیەوە بووە وڕۆژێك لەڕۆژان لەئاست ئەو هەمووە بێ مافى و نەهامەتیەى مامۆستایان نەهاتۆتە سەرشەقام و نەبوەتەفشارى جدى بۆسەردەسەڵات تاداواكارى ومافەكانى مامۆستایانى كوردستان جێ بەجێ ودەستەبەربكات لەوەتەى هەیە ئەم ڕێكخراوە دڵدارى كردووە لەگەڵ دەسەڵات وحیزبدا ونەیویستووە حیزب ودەسەڵات لێ ى بڕەنجى وهەمیشە هەوڵى ڕازیكردنى حیزب ودەسەڵاتى داوە نەك ڕازیكردنى مامۆستایان .
بەرپرسانى ئەم ڕێكخراوە هێندەى خەمى كورسى وبەرژەوەندى وئیمتیازات ودەسەڵاتیان بووە هێندە خەمى مامۆستایان نەبووە وئەگەر ناڕەزاى وئیعترازێكى مامۆستایان هەبووبێ ئەم ڕێكخراوە هەوڵى داوە پێش دەسەڵات وپۆلیس و ئاسایش سەركوتى بكات وسەركوتى كردووە ویان ساردى كردۆتەوە و بەلاڕێى دا بردوە ولەئامانجەكەى خۆى دوورخستۆتەوە , بەكورتى زۆرجار ئەم ڕێكخراوە ڕۆڵى پۆلیس ودەزگاى سەركوتگەرى بینیوە وهەمیشە بەئیعازو كۆنترۆڵى حیزب و دەسەڵات حەرەكەتى كردووە وهەڵوێستى وەرگرتووە وهەندێ جاربوەتەڕاپۆرت نووس لەسەر مامۆستایان ئەم ڕێكخراوە ڕۆژێك لەڕۆژان نەیویستووە ببێتە نوێنەرى ڕاستەقینەو واقیعى وڕادیكاڵى مامۆستایانى كوردستان هەمیشە پاشكۆو دەستەمۆى حیزب ودەسەڵات بووە.
لەچەند ساڵى ڕابووردوودا شەقامى كوردستان شاهیدى چەندین خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى ڕێكخراوە جۆربەجۆرەكانى كوردستان بووەبەڵام ئەم ڕێكخراوە ڕێكخراوێكى بێدەنگ وبێ هەڵوێست و دەستەمۆ وشەرمن بووە و وجودى لەشەقامدا نەبووە بەبیانووى جۆراوجۆرو بێ بنەماوە خۆى دزیوەتەوە لە بەرپرسیاریەتیەكانى لە ئاست مامۆستایانى كوردستانداهەربۆیە مامۆستایانى كوردستان باجى ئەم بێ دەنگى وبێ هەڵویستى ودەستەمۆییەى ئەم ڕیكخراوە یان داوە لەچەند ساڵى ڕابووردوودا چەندین پێشێلكارى بەرابەر مافەكانى مامۆستایان كراوە وچەندین ستەم بەرامبەرمامۆستایان كراوە بەڵام ئەم ڕێكخراوە هەربێ دەنگ ودەم نووقاوبووە ئەوەتا بۆماوەى چەند مانگێكە مووچەى مامۆستایان بەدوومانگ زیاتر نادرێ ودوادەكەوێ كەچى ئەم ڕێكخراوە بچوكترین نوزەى لێ نایەت ومامۆستایان نایەنێتە سەرشەقام وپێشڕەویان ناكات ونابێتە فشار بۆسەردەسەڵات هەمووقسەیەكى لەبارەى دواكەوتنى موچە ئەوەیە كە بەمامۆستایانى كوردستان دەڵێ دان بەخۆتاندا بگرن ,من پێم وایە بەشەش مانگ وساڵیش مووچە دوابكەوێ ئەم ڕێكخراوە هەربێ دەنگى هەڵدەژێرێت وباجى ئەم هەموو بێ دەنگى بێ هەڵویستى و ئەم ڕێكخراوە مامۆستایانى كوردستان دەى دەن .
ئەگەرچى لەئێستایا كۆمەڵێ مامۆستاى ئۆپۆزیسیۆن چونەتە ناو ئەو ڕێكخراوە وە بە ووتەى خۆیان گوایە دەیانەوێ گۆڕانكارى بكەن و ڕێكخراوەكە بخەنە سەر سكەى خۆى ,من پێم وایە ئەمانیش ناتوانن ئەو كارە بكەن ئەمانیش شەڕى مامۆستایان ناكەن بەڵكو شەڕى بەرژەوەندى حیزبى وشەڕى سیاسى و پۆست و كورسى و ئیمتیازات دەكەن و ئەمانیش وەك ئەوان پاشكۆى حیزبەكانیانن و بە ئیعازو كۆنترۆڵى حیزبەكانیان دەجوڵێنەوە و هەڵویست وەردەگرن هەربۆیە نابێت مامۆستایانى كوردستان فریوى قسەكانیان بخۆن ئەمانە هاتۆن سوارى ناڕەزاییەكانى مامۆستایان بن تالەوێوە بتوانن جێگەوپێگەى خۆیان لە وڕێكخراوەدا قایم بكەن .
هەربۆیە دەبێت مامۆستایان ڕیزى خۆیان لەوڕێكخراوە جیاكەنەوە وهیچ هیواو ئومێدو خەونێك نەبەستنەوە بەوڕێكخراوە وە وتەنیا ڕێگا چارەئەوەیە لەدەرەوەى ئەم ڕێكخراوەدا مامۆستایانى كوردستان ڕێكخراوێكى سەربەخۆ دروست بكەن و لەدەوورى یەك كۆبنەوە و نەبنە پاشكۆى هیچ حیزب و گروپێك سەربەخۆو ئازادانە كارى خۆیان بكەن و لەبەرابەر داخوازى ومافەكانى مامۆستایاندا ئازایانە بێنە مەیدان و دەست بدەنە خەبات و فشارووناڕەزایەتى بەردەوامى جۆراوجۆرى هێمنانە و شارستانیەتى ومەدەنى وبچوكترین مساوەمەنەكەن لە ئاست داخوازیەكانى مامۆستایاندا وببنە ڕێكخراوێكى زیندوو وجدى و واقیعى وڕادیكاڵى مامۆستایانى كوردستان وببنە نوێنەرى ڕاستەقینەى مامۆستایان بەم جۆرە مامۆستایان ڕزگاریان دەبێت لە سەختى ونەهامەتیى وبێ مافیەكان وچیتر باجى بێ دەنگى وبێ هەڵویستى وحیزبى بوونى یەكێتى مامۆستایان نادەن وكۆتاى دێت بەپاشكۆبوون و بەجیاكارى وپێدانى ئیمتیازات لەسەربنچینەى ئینتماى سیاسى وحیزبى هەربۆیە تاڕۆژێ زووتر مامۆستایانى كوردستان ڕێكخراوى سەربەخۆى خۆیان دروست بكە ن زووترڕزگاریان دەبێت لە بێ مافى ونەهامە تیەكان.