کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی له‌ سلێمانیی نه‌ماوه‌، ئیدی که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ قسه‌ بکات

Tuesday, 03/05/2011, 12:00


ئه‌مه‌ قسه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی پێشووی ئه‌نجومه‌که‌یه‌، که‌ پێیان وایه‌ ئیتر نابێت هیچ که‌س له‌و ئه‌ندامه‌ پێشووانه‌ بێن و به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه‌ لێدوان و قسه‌ و نووسین بڵاوبکه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ کوردستانپۆستدا ئه‌و که‌سه‌ ناردوویه‌تی ناوی خۆشی نه‌نووسیوه‌.
************************

که‌سێک به‌ ناوی ئەندامێكى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى به‌ ناو نیشانی (فاروق رەفیق ، له‌ نێوان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌را، لیێتێکچووه‌!.) سه‌ربه‌خۆیانه‌ : به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه ئه‌و نووسینه‌ی بۆ کوردستانپۆست ناردبوو، که‌ ده‌بوو ناوی خۆشی له‌گه‌ڵییدا بنوسیبایه‌، تا زیاتر بۆ مان روونبوایه‌ته‌وه‌ ئه‌و که‌سه‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی نووسین و قسه‌کردن و ڵێدوانی هه‌یه‌، که‌ به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادیی سلێمانییه‌وه‌ قسه‌ بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی به‌ چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادیی سلێمانییه‌وه‌ کرد، به‌ پێویستمان زانی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه‌ له‌ سه‌ر قسه‌کانی ئه‌وان بنووسین:

لە پاش رووداوە خوێناویەكانی 17 شوبات و وەڵامی سەركوتكەرانی دەسەڵات و كۆنەبوونەوەی خۆپیشاندەران لە مەیدانی سەرای ئازادی سلێمانی، كۆمەڵێك كەسایەتی نووسەر و پارێزەرو چاڵاكوانی مەدەنی و خەڵكانی ئازادیخواز هەستان بە دامەزراندنی ئەنجومەنێك بە ناوی ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی. ئەم ئەنجومەنە كاروباری مەیدانەكەی بەڕێوە دەبرد و داخوازییەكانی شەقامی كۆكردەوە ولە دووتێوی چەند لاپەڕەیەكدا خستە روو، پاشان گەشەی پێدا تا ئامادەكردنی نەخشە رێگایەك.
پاش ئەوەی هێزێكی گەورەی چەكدارنی دەسەڵات لە 18/4 چونە سەر مه‌یدانەكە و خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و شاروشارۆچكەكانی تری كوردستانی سەركوتكرد، بۆیه‌ ئەنجومەنی كاتی كۆبونەوەی فراوانی خۆی لە27/4 ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەدا كە كەس لە ئەنجومەنەكە تا كاتێكی نادیار هیچ لێدوانێك بە ناوی ئەنجومەنەكەوە بڵاونەكاتەوە و هاوكات جەخت لەو پەرەنسیپە مەدەنیە كرایەوە، كە ئەم ئەنجومەنە نوێنەری خەڵكی خۆپیشاندەرنییە و تەنها نەخشە رێگاكەی ئاوێنەی داواكاریەكانی خەڵكی ئازادیخوازی خۆپیشاندەری 17 ی شوباتە و ناكرێت ئەم ئەنجومەنە وەك هەموو ئەو نەریتە سواوەی سیاسییانە، که‌سێک بێت بۆ مەرامی تایبەتی سیاسیی و شەخسی بەكاری بهێنرێت و لێودوان بدات. لێره‌وه‌ رایده‌گه‌ینین که‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ پراکتیک نه‌ماوه‌، ئه‌و ئه‌نجومه‌ له‌ سه‌رای ئازادیی که‌ به‌ڕێوه‌ده‌برا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رای ئازادیی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش نه‌ماوه‌، هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی دیکه‌ بۆ خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی تر بێته‌ پێشه‌وه‌ و ئه‌وا سه‌ر له‌نوێ  ئه‌نجومه‌نێکی دیکه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دروست ده‌بێت، بۆیه‌ داوا داکه‌ین  هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆ له‌مه‌ودوا  سه‌ربه‌خۆیانه‌ قسه‌ و لێدوان به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ نه‌کات،

کوردستانپۆستیش لێره‌ به‌دواوه‌ هیچ روونکردنه‌وه‌ و لێدوانێک به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادیی له‌ سلێمانی بڵاوناکاته‌وه‌.

کوردستانپۆست: ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر رۆشنایی قسه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی پێشووی ئه‌نجومه‌ن نووسیومانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە