تا ئیستا نياز لاجانی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی زاگرۆس (٢٣٠) كارمه‌ندی ده‌ركردووه
Tuesday, 24/04/2012, 12:00
به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له دواين كاردانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ده‌ركردنی كارمه‌ندان و كاديرانی ناو كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس، به كه ميزاج و هه‌وه‌س بازی وكوتله‌و ده‌سته‌گيری و باپه‌ندبوون به كويلايه‌تی له‌و كه‌ناڵه‌دا دامەزراون، له‌ماوه‌ی ٣ ساڵدا نياز لاجانی كوڕی حه‌مه‌ی مه‌لا قادر ٢٣٠ كارمه‌ند و كاديری ئه‌و ده‌زگايەی لاداوه بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك لێپرسينه‌وه‌يان له‌سه‌ر يه‌ك له‌و كارمه‌ندانه له لا‌يەن راگه‌ياندنی ناوه‌ندی پارتیيه‌وه كرابێت.
به پێی دواين كاردانه‌وه، له‌وماوه‌يه‌دا زياتر له ٣٠ راپۆرت ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پارتی كراوه، كه مه‌حمود محمه‌د (خوله سوور) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی به‌رپرسيارێتی و له هه‌مانكاتدا زاوای نياز لاجانیيه، هه‌ر هه‌موو راپۆرته‌كان به ئامێری پارچه پارچه كردن له‌لايه‌ن عومه‌ر به‌كر كه كارمه‌ندو به‌رده‌ستی مه‌حمود محمه‌ده ئه‌نجامداراوه.
له ١٢ راپۆرتدا باسی کاری بەد ڕەوشتیی و ناشیاوی شه‌وانه‌ی نياز لاجانی كردووه.
٦ راپۆرتيان له‌سه‌ر دزينی ئاشكرای هه‌نديك ئامێر و فرۆشتنه‌وه‌ی بووه له‌لايه‌ن زه‌هاوی به‌ريوه‌به‌ری هونه‌ری و جێگری نياز لاجانی يه‌وه.
١٠ راپۆرتيان تايبه‌ت بووه به دزينی و خواردنی بودجه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، كه زياتر له ٥٠٠ مليۆن دينار مانگانه‌یەتی.
٤ راپۆرتيان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه كه به‌زۆر ويستوه‌يەتی دەستدرێژی بکاتە سەر ٤ خانمی به‌رێز، ئه‌وانيش ده‌زگاكه‌يان جێهيشتووه.
ئێستا به كه‌نالی زاگرۆس ده‌وترێت كه‌ناله حه‌شه‌ريه‌كه‌ی نيازلاجانی و مه‌حمود محمه‌د.
ئەفسەرێکی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست