یەكێتی و پارتی لە كەركوك دەستیان بە فەرهود كرد
Thursday, 12/06/2014, 12:00
1522 بینراوە
ئەمرۆ 11/6 دوای ئەوەی فرقەی 12 هیزەكانی هەرەسی هێنا و هێزەكانی پارتی و دژەتیرۆری یەكێتی سەرجەم چەك و تەقەمەنیەكان و كەل و پەل و ئازوقەو ...هتد فەرهود كرا و زانیاری هەیە كە بەرپرسەكانیان بە شەریكی ئەو كارەیان كردووە و بەرپرسەكانیان دەست و پێوەندەكانیان ناردووە و بە تەنسیق فەرهودیان كردووە مەڵبەند و لقیش ئاگادارن كە وەستا رەسول و كورەكانی نەجم كەركوكی بە یەكەوە فەرهودیان كردووە و تەنانەت جەكی ئامر فەیلەق و ئەفسەرەكانی تریان لێیان سەندووە و بە سەدان كلاشینكۆف و بیكەیسی و سەیارەی جۆراو جۆر و هەمەر و ...هتد . دواتریش خەلكی هەولێر و چمچمالیش بەشداریان تێیدا كردووە . دوای ئەو فەرهودكردنە هیزەكانی پێشمەرگە پاشەكشەی كردووە و هەندێ لە بەرپرسەكانیان نیگەرانن لەو ڕەفتارەی لایەنی كوردی لەكەركوك . لە لایەكی ترەوە هێزەكانی كوردی بێسەرەو بەرەیی پێوە دیارە و پارتی بە جیاو یەكێتی بەجیا و كەس كەس ناخوێنێتەوە ,