کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاك نەوشیروان بۆ قسەیەك ناكەیت ؟!

Thursday, 17/07/2014, 12:00

1784 بینراوە




دیارە هەموو كەس لاری لەوە نیە كە بڵێین، كاك نەوشیروان هەمیشە بە راستگۆ ناسراوە و شتێكی نەدركاندوە ئەگەر بە راست و رەوانی لێی دڵنیا نەبوبێت و پشتی نەخوێندبێتەوە و زانیاری لەسەر نەبوبێت، هەرچەند جارجارێكیش لە بۆچونەكانی سیاسەتیشی كردوە و خۆی لەقەرەی زۆر شت نەداوە كە پێوست بووە بوترێت و بەزەرەری تایبەتی خۆی زانیوە، بە تایبەتی لەو كاتەی بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لەو باورەدابوو وەزعی بزوتنەوەكە و تەگەرەكانی بەردەمی ئەوە رەفتارانەی دەویست، ئەگەر خۆی ئاسا بە راشكاوی قسە بكەین، لەوێشدا بە حەق و رەق و قسە لەروو ناسراوە، بەڵام قسەیەك پر بە پێستی هەر بابەتێك كە لێی دوابێت ، چ حزبی بێت یا شەخسی، گرنگ بوبێت یان ساكار و كاری ئاسایی . ئەم چەند ساڵە هەموومان وا راهاتبوین هەمیشە لە كاتە پێویستەكاندا، زۆر و كەم كاك نەشیروان لە راگەیاندنەكان دەردەكەوت راو هەڵوێستی خۆی لەمەر بابەتەكانی رۆژ و تەنانەت وەزعی گشتی كوردستان و ئامانجە ستراتیجیەكانیش دەردەخست و بە رەخنەی بابەتیش دەیرازاندنەوە، خەڵكیش لە وەزعەكە دڵنیا دەبووەوە و تا رادەیەك زۆر شتی پشت پەردەش بۆ هەمووان روون دبوەوە .
ئەوەی لەم ماوەیەدا هەموومانی توشی شۆك كردوە ئەوەیە، كە كاك نەشیروان لەم هەموو رووداوە زۆرو زەوەندە و گۆڕانە ریشەییانەی ناوچەكە و عیراق و كوردستان روودەدەن هیچ راو بۆچون و هەڵوێست و شیكردنەوەیەكی دەرنەخستوە، ئەوەی بە سەرسورماوی هێشتوینیەتەوە ئەوەیە، كە ئەم دەرنەكەوتنەی كاك نەوشیروان پاش بریاردانی گۆڕان لە بەشداریكردن لە دەسەڵاتی هەرێم و چەند كۆبونەوەیەكی دوقۆڵی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمدا دێت، دیارە زۆر هۆكار هەن ئەم وەزعەی هەڵبژاردوە، پێویستە خەڵك لێی ئاگادار بێت . ئەمەش وای لێ كردوین كە بیر لەوە بكەینەوە و لەو باوەرەدا بین كە زۆر شتی نهێنی لای كاك نەوشیروانە و كاتی ئاشكراكردنی نیە، یان ئەوەتا دودڵە لە راست و هەڵەی هەنگاو و بریارە چارەنوسسازەكان و دەرئەنجامەكانی و نایەوێت خۆی لەقەرەی بدات . یان زۆر زانیاری بەڵگەداری باوەرپێكراوی پێ نیە تەنها قسەی زارەكی نەبێت و لەوەیە چاوەرێی هەنگاو و كاردانەوە هەمەلایەنەكان بكات .
لێرەدا پێویستە بڵیم، كاك نەوشیروان جەنابت زۆر جەختت لە شەفافیەت و ئاشكراكاری دەكردەوە، لەم كاتەشدا هەر هیچ نەبێت ئەوەی پێشبینی دەكەیت و بە پێی ئەو زانیاریانەی لاتە بۆ خەڵك نەبێت بۆ هەواداران و ئەندامانی بزوتنەوەكەی خۆت باس بكە . لە باورەدام كە جەنابت باش باوەرت بەوەیە كە عەقڵی جەمعی هەڵەی كەمترە، هەرچەند لێرەو لەوێ باس لە رێژەیەك لە تاكرەوی جەنابیشت دەكرێت، بۆیە ئەو بۆچونانەت موڵكی خۆت نیە، پێویستە بۆ قازانجی خەڵك و رای گشتی دەریخەیت .
لەو باوەرەدام قۆناغەكە ئەوەندە هەستیارە لە ئاست بەدیهێنانی ئامانجە چارەنوسسازەكان، بۆیە پێویستە هیچ كەسایەتیەك خۆی لە بەرپرسیارێتی نەدزێتەوە، لێرەشدا رای جەنابت كاریگەری لەسەر رای گشتی دەبێت و كۆی گشتی سیاسەتی هەرێمیش بە رای گشتی و هەڵوێستی كەسایەتیە سیاسیە باڵاكان تا رادەیەكی زۆر لەبەرچاو دەگیرێت و رۆڵی خۆی دەبێت و میژووش تۆماری دەكات . بۆیە بۆ كوردستان و دوارۆژەكەی را و هەڵوێست و ئەوەی پێویستە بڵێ .ٍ


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)