خۆپیشاندانی ڕه‌وه‌ندی کورد بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ
Saturday, 15/08/2009, 12:00
کۆمیته‌ی پشتیوانی
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 8 . 8 . 2009 ، سه‌ئات 14 به‌کاتی سویسرا . ڕه‌وه‌ندی کوردی ڕێپێوانێکی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام دا . له ڕێپێوانه‌که‌دا نزیکه‌ی حه‌فتا که‌س له کوردستانیانی دانیشتوی وڵاتی سویسرا به‌شدار بوون . له‌سه‌ئات 15 دا چه‌ند که‌سێک له نوێنه‌رانی کورد نامه‌یه‌که‌یان گه‌یانده ده‌ست :
1 ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان .
2 مافی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان .
3 خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی .
ته‌واوی یاداشتنامه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه .
کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان له‌وڵاتی سویسرا
به‌ڕێزان 25 . 07 . 2007 هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا. دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار واته پارتی و یه‌کێتی له ژێر ناوی " لیستی کوردستانی " له‌سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌و کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کۆمه‌ڵێك
پێشێلکاریان ئه‌نجام دا.
له‌سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌که‌دا :
1- ده‌ستیان کرد به‌سوێندپێخواردنی زۆره‌ملێی مه‌لای مزگه‌وت تا دوا موچه‌خۆر ، تا یه‌کلا ببنه‌وه له‌وه‌ی ده‌نگ ناده‌ن به‌هیچ لیستێک ، ته‌نها لیستی کوردستانی نه‌بێت .
2 ده‌رکردن و موچه‌بڕینی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که گومانیان له‌سه‌ربوو که‌ده‌نگ ناده‌ن به لیستی کوردستانی .
3 به‌کارهێنانی دارایی گشتی " حکومه‌ت " بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن .له ڕێگای به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ی میلله‌ته‌وه بۆ کڕینی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر .
4 به‌کارهێنانی هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت ، له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه تا دووا ڕۆژنامه و چاپه‌مه‌نییه‌کان .
له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دووای هه‌ڵبژاردنه‌کان :
1- له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌پێی زۆربه‌ی چاودێرانی بیانی و ناوخۆی ، تا کاتژمێری 16 پاش نیوه‌ڕۆ جگه له که‌مێک پێشێلکاری، پرۆسه‌که به‌ڕێکوپێکی به‌ڕێوه چووه، هیچ لایه‌نێک به فه‌رمی ناڕازی بوونی ده‌رنه‌بڕی، به‌ڵام کۆمیسێونی باڵا له‌ناکاو تاکڕه‌وانه کاته‌که‌ی بۆ کاتژمێرێک درێژکرده‌وه و به‌بێ پرسی لیسته‌کانی تر ، له‌کاتێکدا هیج هۆیه‌ک نه‌بوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که ، ته‌نها ماوه دروستکردن نه‌بێت بۆ پێشێلکاری له‌لایه‌ن لیستی کوردستانی (پ‌د‌ک ـ ینک) و زاڵبوون به‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵکدا .
2 لیستی گۆڕان به‌چه‌ند خوله‌کێک له‌پێش کۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، به‌یانێکی ناڕه‌زایه‌تی ئاراسته‌ی ڕایی جیهانی و شه‌قامی کوردی کرد‌و ڕاشکاوانه پێشێلکاریی و ساخته‌کارییه‌کانی ئیدانه کرد و داوای له‌جیهان کرد که هه‌ڵویستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر تێکشکاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن سه‌رانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه .
3 لیستی چاکسازی که پێک هاتووه له، چوار حیزبه‌که(یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ــ حزبی سوسیال دیموکراتی کوردستان ــ کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان ــ حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان) ئه‌وانیش دووای 24 کاتژمێر له‌به‌یانێکدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ڕه‌تکرده‌وه .
4 پارتی هه‌ر بۆ ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ واته 25 . 7 . 2009 له‌ناو شاری هه‌ولێر په‌لاماری باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامیان دا ، یه‌ک که‌س کوژراو 8 که‌سی تریش بریندار بوو .
5 هه‌مان شه‌و واته 25 . 7 .2009 له‌ناوشاری دهۆک هێزی پارتی په‌لاماری باره‌گای لیستی گۆڕانیان دا .
6 بۆ ڕۆژی دوای هه‌ڵبژاردنه‌که واته 26 . 7 .2009 له هه‌رێمی کوردستان ده‌ست کرا به ده‌رکردنی خه‌ڵک به‌کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر کاره‌کانیان و پاشان بڕینی موچه‌کانیان .
به‌ڕێزان یه‌کێک له خاڵه‌گرنگه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و موڕاڵی سیاسی ڕیزگرتنه له ئیراده‌ی خه‌ڵکی ، پارتی و یه‌کێتی هیچ له‌م دوو خاڵه‌یان تائێستا به‌کردار ڕه‌چاونه‌کردووه ، ئه‌م دوو هێزه به‌خوێن هاتونه‌ته ده‌سه‌ڵات ، هه‌ربه‌خوێنیش ده‌خوازن له‌ده‌سه‌ڵات بینه خوارێ ، ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆندان، پشتبه‌ستون به ئیراده‌ی خه‌ڵک ، نه‌ک هێزی چه‌کدار .
چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانتانین، له پێناو به‌رقه‌رارکردنی دیموکراسیه‌تدا.
کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان / سویسرا
08 . 08 . 2009
کونجـــرینی
9 . 8 . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست