بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


" دوای ساڵێکی دیکە کێ دەبێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ؟ (لەباشور)

Monday, 01/09/2014, 12:00



هێرشەکانی دڕندەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی بۆ مەخمور و نزیکبونەوە لە شاری هەولێر، ئامریکا و بەتایبەت چەند وڵاتی ئورووپی زۆر نیگەران کرد.بۆیە ئامریکا بە دەستپێکردن بە هێرشەکانی هەوایی بۆ پێش گرتن لە پێشڕەوی داعش وەدەنگ هات. ئەو هێرشانە هۆشداریەک بون بۆسەر دەوڵەتی ئیسلامی ولەئاست داگیرکردنی شاری هەلێر. ئەوە لە حاڵێکدایە هێڕشی داعش بۆ موسڵ ئەو هەستیاریە لێ دروست نەبوو. هۆیەکان روون وئاشکران.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە قەت ئامریکا یا دەوڵەتەکانی دیکە کە ئەوڕۆ وەکی تیمساح بۆمان دەگرین، قەت لە بەرژەوەندی سیاسی کورد ئەو شیوە سیاسەتە بەکار نا هێنن.لەوەش بترازێ ئەوان دەزانن بارزانی وبنە ماڵەکەی یا حیزبەکەی تاڵەبانی ودامودەزگاکەی لەو سەردەمەدا بە شێوەیەک دەتوانن بەرژەوەندی ئامریکا بپارێزن. سەرکەوتنەکانی شۆڕشی کوردیش لە باکور کاریگەریەکی زۆری لە وەرچەرخانی سیاسی ئامریکا لە حاند ئەو جووتە دیکتاتۆڕە هەیە لە راستیدا ئامریکا لە یەک هەنگاوی سەر کەوتنەکانی پ، ک، ک ،دڵخۆش نییە.ئەو شەڕە مەزنەی کە لە رۆژئاوای وڵاتیش نزیکەی ٣ ساڵە بەسەرکەوتن بەڕێوە دەچێ نیشانی داوە کە ئیرادەی سەرکەوتن لە باشورو رۆژئاوا زۆر لێکتر جیاوازن.
بەڕێز جەمیل بایک لە وتووێژێکی چەند رۆژی رابوردودا گوتی: مەزنترین چەکی قورس ئێرادەی گەلانە ، خودی مرۆڤە کە دەتوانێ ئاڵوگۆڕی گەوەرە دروست بکا. نەتەوەیەک کە پشتیوانی لە شۆڕشێک بکا ئەو شۆڕشە سەردەکەوێ.ئەو هێرشێنەی کە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی کردیانە سەر دەسەڵاتی باشور بە ئاشکرا دەرکەوت کە بارزانی وبنە ماڵەکەی ئەو پاڵەوانە نەبون کە کورد دەیناسین.حیزبەکەی جەلال تاڵەبانیش لە کاتی دامەزراندنی هەتا ئەو سەردەمە یەک چرکەساتیش بە بێ یامەتی بیانی نەیتوانیوە هەنگاوێک بۆ دیپڵۆماسی باوێژێ.
ئێستا پرسی گرینگ لە کۆمەڵگای شاری هەولێر دەبێ ئەوە بێ، ئەگەر دڕندەکانی چەکداری داعش هاتبان وشاری هەولێریان گرتبا ووەکی شاری موسڵیان بەسەر هێناباین بنە ماڵەی بارزانی کە دەڵێن ٣٠ هەزار فیداییان هەیە چۆنیان شەڕ دەکرد؟ ئەو بنە ماڵەیە بەرو کوێ هەڵدەهاتن؟خەڵکی هەژار چی لێ بەسەردەهات؟ هیچ کەس نابێ خۆی فریو بدا هاتنی شەڕوانانی پ،ک،ک، بۆ باشور شەڕوانانی ،ی،پ،گ، توانی ورەیەکی بەرز بدا بە شەڕی پێشمەرگە. هەر چەند ئامریکاییەکان بە گریلاکانی باکورو رۆژئاوا دەڵێن ،میوانی ناخواستە!! ئەوەی سیاسەتی ٢٤ ساڵەی دیکتاتۆڕ نۆکەری باشووری وڵات. ئەو بێ بەختانە کوردی رۆهەڵاتیشیان وابێ پاراستن هێشتۆتەوە کە حیزبەکان کەمپنشینی ئەو بەشە لە وڵاتیشیان لەسەر خاکی وڵات زنجیر کردووە. ئەوانش ئەو پاڵەوانە نەبون کە خەڵک دەیناسین.
چاو لە مێژووی رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بکە،تەنیا بابەتێکی کە شانازی پێوە دەکەن دەڵێن : خاوەنی هەزاران شەهیدین! و حیزبی شەهیدانین. گەورەترین بێ ئەمەگیەکی کە بە بنە ماڵەی شەهیدان کراوە لە لایە ئەو حیزبانەوە بووە. رێبازی هەڵە، لێکبڕان، ستڕاتژی شکستخواردوو،بێ هێزی،.........دیان بابەتەی دیکە بۆتە کارنامەی خەبات و تێکۆشانی ئەو ناسیاسییانە. بەرهەمی مێژووی بنە ماڵەی بارزانیش دیارە، لەبابیڕا بگرە هەتا ئەوڕۆکە لە قەیران و نەهامەتی زیاتر چیدیکەیان لەگەڵ خۆیان نەهێناوە. هێرشی داعشیش نیشانی دا کە ئەو جووتە دەسەڵاتە تەنیا دوو ،،، بەوری کاغەزین،،،و کە لەحاند کوڕەهەژارەکان وەک داشەهارەن.
بنە ماڵەی بارزانی ئەو جار نەفتیان دۆزیوەتەوە.هەروا هاسان دەست هەڵناگرن. ئەو جار هێرشی هەوایی ئامریکا نەجاتی دان. بەڵام ئەوە کۆتایی کارەساتەکان نییە.دوای ساڵێکی دی کە ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی تەواو دەبێ کورد لەئاست ئەو ئاڵ وگۆڕە دەبێ کام هەڵویستی هەبێ.؟ دوای ساڵێکی دی بەغداو ئانکارا لە لایەک بەغداو تاران لە لایەکی دیکە چۆن دەڕواننە سیستمی دەسەڵات لە باشوور؟ هەناردەی نەفتی باشور لە بەندەری جیهانی تورکیە بۆ لای بەغدا دەشکێتەوە یا هەولێر؟ تاساڵێکی دیکە زۆر شت روودەدەن. گریگترینیان هوشیاری خەڵکی باشورە بەرانبەر بە رووداوەکان.ئەگەر هاتوو ئامریکا هێرەشەهەواییەکانی راگرت ئەو دەسەڵاتە کە وتەبێژێکی وەک ،، هەڵگوردی،، هەیە کە دەڵێ: شۆڕشی باکور بە فرۆشی ماددەی هۆشبەر بەڕیوە دەچێ! بەرەو کوێ دەڕوا؟ دەسەڵاتێک ئەوەندە لاواز وچاو لەدەستی بیانی بێ ، دەسەڵاتێک ئەوەندە خەڵک بێ ئیرادە کا، بەشێ من لەو دەسەڵاتە بەزیاد بێ ونەمگەرەکە.تۆ بڵێی خەڵكی ئێمە، رووناکبیری کورد، رۆژنامەوانی کورد، زانکۆکان، خەڵکی بازاڕی و......لەوە تێگەیشتبن ئیدی سەردەمی ئەو شێوە دەسەڵاتە بەسەر چووە؟
جەعفەر کەریمی
١/٩/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە