دلێری سه‌ید مه‌جید ، ئه‌و که‌سه‌ی که که‌س نازانێت چ کاره‌یه‌و هه‌موو شتێکیشه !
Sunday, 22/03/2009, 12:00
گومانی تیادا نیه که دلێری سه‌ید مه‌جید یه‌کێکه له پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و له‌گه‌ڵ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی شۆڕشدا چۆته شاخ و تاکو ئێستا بێ دابڕان ماوه‌ته‌وه . خوا دهستبهباڵیهوه بگرێت .
لێره‌دا هه‌ر له تێکڕای کێشه ئاڵۆزاوه‌کانی جه‌سته‌و هه‌ناوی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه ده‌کرێت به‌ڕێز دلێری سه‌ید مه‌جیدیش بکه‌وێته به‌ر باس و خواست . ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه لێره‌دا ، به‌م وتاره کورته چڕی ده‌که‌مه‌وه ،
ئه‌لبه‌ته تاکو ئێستا له‌ناو یه‌کێتی وده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیش هیچ که‌سێک له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه ئه‌م کاك دلێره چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی بێ دابڕانی ، بۆچی تاکو ئێستا هیچ پله‌و پایه‌یه‌کی حیزبی و پۆستێکی حکومیشی دیاریکراوی نیه‌و که‌چی بهدهسڵاتترین بهرپرسیسه له هه‌موو کاروبارێکی یه‌کێتیدا به‌تایبه‌ت بواری مالی .
گوایه هیچ پله‌یه‌کی پێنابه‌خشرێت ،یاخود نایه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که :هه‌ر له زه‌مانی شاخه‌وه که‌سێکی قاره‌مان و ڕۆڵه‌یه‌کی هه‌ڵکه‌وتووی ناو هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووه ،ڕۆژێک له ڕۆژان نه‌مانبینی چالاکیه‌کی ناودار به سه‌ر په‌رشتی ئه‌م پیاوه بکرێت. یاخود چوارجار بریندار بکرێت ،وه‌ک ده‌ڵێن له لێواری مه‌رگ بگه‌ڕێته‌وه .
یاخود باشتر‌و زووتر‌و پێشتر له هه‌موو که‌س له ته‌بیعه‌تی ناو یه‌کێتی و ناخی سکرتێری گشتی گه‌یشتووه ؟ .
یان هه‌ر به‌وشێوه‌ی هێناوه که ده‌گێڕنه‌وه گوایه :جارێکیان به کۆمه‌ڵێک کادری وتووه وره‌تان به‌رزبێت و به‌رده‌وام بۆئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بن روو له هه‌وراز بن .جا له کاتی ئه‌م قسه‌یه‌یدا به خۆی ڕوو له نشێوه‌که‌ی ماڵی مام جه‌لال ده‌ڕوات .یه‌ک له‌و براده‌رانه پێی ده‌ڵێت کاك دلێر ئه‌ی خۆت بۆ به‌ره‌و خوار ده‌ڕۆیت ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت ڕۆڵه ئه‌وه خوار نیه ئه‌وه ژووره . مام جه‌لال له هه‌رکوێ بوو ئه‌وه ژووره !.ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی سێهه‌میان ڕاستتر بێت .
چه‌ند جارێک کۆمه‌ڵێک له براده‌رانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ناو خۆیاندا باسی ئه‌وه‌ی ده‌که‌ن گوایه مام جه‌لال له هه‌موویان توڕه بووه‌و که‌سیانی بێ تڕۆکردن نه‌هێشتووه‌ته‌وه .کاک دلێریش ئه‌ڵێت مام له ژیانیدا له‌من تووڕه نهبووهوهیج کاتێکیش تڕۆی نه‌کردووم .ئه‌ڵێن ئه‌وه چۆن ؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ :مام جلال جی وتوه من کردوومه ،منیش چیم وتوه ئه‌و نه‌یکردووه .جاله‌به‌ر ئه‌وه قه‌ت تڕۆی نه‌کردووم .
دلێری سه‌ید مه‌جید بێ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌ی ناوخۆی یه‌کێتی هیج پله‌یه‌کی بۆ دیاری کردبێت ،یاخود بێ ئه‌وه‌ی له هیچ کۆبونه‌وه‌و تهعمیمێکدا باسی کاره‌که‌ی،پله‌و پایه‌که‌ی کرابێت پێچکه‌ی ڕه‌وڕه‌وی یه‌کێتی به‌ده‌ستی وی یه .
هه‌ردوو چێگری سکرتێری گشتی ،سه‌رۆکی پارله‌مان ،جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت به تازه‌و کۆنه‌وه ،هه‌رچی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی چاوه زه‌رده‌ی ده‌ستی کاک دلێری سه‌ید مه‌جید ده‌که‌ن .
جارێکیان براده‌رێک نامه‌یه‌کی جێگری سکرتێری گشتی بۆ کاک دلێر ده‌بات که له نامه‌که‌دا نووسراوه 2000دوو هه‌زار دۆلار بۆ فلان سه‌رف بکریت به مه‌به‌ستی عیلاج .کاک دلێریش دوای دوو هه‌فته ئه‌مر ده‌دات ته‌نها 500دولاری بۆ سه‌ر ده‌کات .
براده‌رێکی که گوتی بۆ علاجی لاقم که کاتی خۆی بریندار بووه‌و ئێستا پێی ئه‌شه‌لم ، له ڕێگای ئه‌ندام سهکردایهتیهکهوه چومه لای کاک کۆسره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی عیلاج ڕه‌وانه‌ی ئێران ، یاخود ئوردنم بکه‌ن . کاک کۆسره‌ت نووسراوی ڕه‌سمی به مۆر‌و ئیمزای خۆیه‌وه بۆ کردم و ڕه‌وانه‌ی لای حه‌زره‌تی کاک دلێری کردم ،دوای چه‌ند ڕۆژ له هاتو چوون ده‌ستم لێی گیر بوو نامه‌که‌م و لاقیشم پێ نیشاندا وتی کوڕم راپۆرتی پزیشکیت هه‌یه وتم به‌ڵێ فه‌رموو ،وتی زۆر باشه تۆ تازه چاره‌سه‌رت نیه‌و پێویست ناکات بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان . بڕۆ نامه‌یه‌کت بۆ ده‌نووسم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش .نامه‌که‌ی بۆ نووسیم و یه‌ک فلسیشی نه‌دامێ .هه‌رچۆن بێت دووباره گه‌یشتمه‌وه کاک کۆسره‌ت و وتی باشه خۆم قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌که‌م .وتم ئه‌ی جوابه‌که‌ی کوڕێکی لای خۆی پێنیساندام به‌ناوی کاک شوان .وتی دوایی سه‌ر له شوانه بده بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی . ئه‌وه ئیتر ئه‌و مه‌سه‌له بووبه بڵقی سه‌رئاوو منیش به‌نامه‌که‌ی کاک دلێرهوهو به‌ده‌ستی به‌تاڵ جووم بۆ خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش ،دوای فحس کردن وتیان کاکه گیان تۆ به ئێمه عیلاج ناکرێیت .... ئه‌مه کاری من لێره تمام شود .
بابێینه سه‌ر وه‌زعی یه‌کێتی : بۆ حاڵی حازری یه‌کێتیش دیسان ههرکاک دلێره که ناوبژیوان و په‌یامبه‌ری مام جه‌لال بۆ لای کاک نه‌وشیروان و هاوردوبردی نامه‌و نامه کاری .هه‌ر کاک دلێره که ده‌کرێته لیژنه‌ی چاکسازی یه‌کیتی . هه‌ر کاک دلێره ئیداره‌ی گستی و لیژنه جۆراوجۆره‌کانی یه‌کێتی .
من ڕقم له کاک دلێر نیه .به‌ڵام ئه‌م پیاوه هه‌موو شتێکه ئه‌ی بۆ نایکه‌ن به جێگری سکرتێری گشتی ؟ .هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه به‌خۆی نه‌یه‌وێت . خۆش به‌خت ئه‌و که‌سه‌یه که کاک دلێر نامه‌که‌ی بخوێنێته‌وه . هه‌رچی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌یه کاک دلێری سه‌ید مه‌جید نامه‌یان ناخوینێته‌وه .ئیتر نازانم ئه‌م مهسئولیهتهیان بۆ چیه ؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست