بۆچى گەشتى زانستى بۆ دەرچوانى كۆلێژى (زانستە ڕامیاری وكۆمەڵایەتیەكان چەمچەماڵ نەكرا؟؟
Monday, 11/10/2010, 12:00
ئەوەى جێگاى سەرنجى منە و كە پرسیارى لە زهنى مندا دروست كردووە
ئەوەیەكە كۆلێژى زانستەڕامیارى و كۆمەڵایەتیەكان ى چەمچەماڵ سەر بە زانكۆى سلێمانیە و سەربەهەمان وەزارەتى خوێندن و باڵاى توێژینەوەى زانستیە وە ئەوبڕە پارەیەى كە تەرخان كرا بۆ گەشتى زانستى لە لایەن وەزیرى خوێندن و باڵاى توێژینەوەى زانستى كە سەرجەم كۆلێژەكانى دەگرتەوە بەڵام نازانم بۆ!! بۆ كۆلێژى زانستەڕامیاریەكانى چەمچەماڵى نەگرتەوە ؟؟؟ بەڵام لە هەمان كاتدا گەشتى زانستى بۆ هەموو دەرچوانى كۆلێژەكانى سەر بە زانكۆى سلێمانى كراوە.....هتد
وە ئەگەر راِگرایەتى كۆلێژى زانستە ڕامیاریەكان پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە كات درەنگە كاتى گەشت كردن نیە،بۆ لە ئێستادا ڕاگرایەتى كۆلێژى پەروەردەى چەمچەماڵ لەهەوڵى ئەوەدایە گەشت بۆ دەرچوانى خوێندكارەكانى ئەمساڵ بكات كە ئەمەش جێگاى دەست خۆشیە كەهەرچەند لەكاتى ئاساى خۆى تێپەڕى كردوە !!!! بەڵام ئەم ڕستەیەى سەرەوە ئەوە دەسەلمێنێت كەڕاگرى كۆلێژى زانستەڕامیاریەكان نەك هەوڵى بۆ نەداوە بكرێت بەڵكو ڕێگرى سەرەكیە لەوەى كە گەشتى زانستى بكرێت چونكە بە هیچ شێوەیەك) ى
بڕواى بە گەشتى زانستى نیە!!!!!!!!!!!!!!
من دەمەوێت بپرسم ئایا هۆكارەكەى چیە؟ئایا بودجەى بۆ تەرخان نەكراوە یان گەندەڵى ئیدارى كۆلێژى زانستەڕامیاریەكانە یان پەیوەندى بە هۆكارى سیاسیەوە هەیە , یان حەپەلوش كراوە یا كەمتەرخەمى كەسانى ئیدارى كۆلێژى
(زانستە ڕامیارى و كۆمەڵایەتیەكانى چەمچەماڵە) ە كە هەستیان بە بەرپرسیارێتى نەكردوە چونكە بەرپرس بون لاى ئەوان تەنیا پارە وەرگرتن و سەپاندنى دەسەڵاتێكى دیكتاتۆریانەیە بەڵام سەرنجتان ڕادەكێشم بۆ وتەیەكى سەرۆك بەشى زانستە ڕامیاریەكان كاتێك خوێندكاران پرسیاریان لێ دەكرد كەى گەشتى زانستى دەكرێت دەیگوت ئێوە بۆ خوێندن هاتون نەك بۆگەشت كردن خوێندنتان تەواوكردوە پێویستان بە گەشتكردن نیە ؟؟؟؟؟ دیارە ئەمەش ئەوە نیشان دەددات كە سەرۆك بەشى زانستە ڕاامیاریەكانى چەمچەماڵ واى دەبینێت وەزیرى خوێندنى باڵا بە هەڵەداچووە و ناكرێت بڕیارەكانى بچێتە بوارى جێ بەجێكردنەوە هەروەها ڕگرى كۆلێژى (زانستە ڕامیاریەكانى چەمچەماڵ) كاتێك كەدەچێتە ژوورى تایبەتى ڕاگرایەتى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست