نـامهیهکی کراوه بۆ قوبادی تاڵه‌بانی
Monday, 04/11/2013, 12:00
له لڤین پریس دا قوباد باسی ڕیباته سوره‌که‌ی باوکی ده‌کات که گوایه نیشانه‌ی خوێنی شـههیدانه و باسی ئازادی کورد‌و کوردستان ئه‌کات ۰
ئـه‌ی بـۆباسی ئه‌وه ناکه‌یت جه‌نابت چه‌ند جار بریندار بوویت له‌و خه‌باته‌ی باوکت؟ چه‌ند شـههیدتان داوه خۆتان بۆ ئه‌و خه‌بات و ئازادیه؟
ئـه‌ی که کوردوستان ئازاده ، که‌س و کارت چی ئه‌که‌ن له ووڵاتان ؟
به پاره‌ی خوێنی شه‌هیده‌کانی بنه‌ماڵه‌تان ڕائه‌بوێرن؟؟؟
وا بـزانین کار وا بڕوات ، ووتاری داهاتوت باسـی کاره‌باو پاسه‌وانه‌کانی قه‌بری باپریشت ئه‌که‌یت به مه‌ته‌ڵ بۆمان ، گوایه له گۆرهکهیدا خه‌ریکی نوسین و خه‌باته ۰۰۰
ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی باوکی ڕه‌حمه‌تیت مانای ئه‌وه بوو ، تاخۆی مابێت له ژیاندا نه‌هێڵێت ته‌نها پارچه‌یه‌کی کوردستان ئـازاد ببێت و لـه دوای خۆشـی یه‌ک تاکه که‌س بۆی نه‌بێ جێگای بگرێته‌وه ۰
ئێوه کوردوستانتان کرد به تاریکستان ، ته‌نانه‌ت خۆریشـتان ترساند و تۆقاندو تۆراند ۰۰۰کوردسـتانتان کرد بـه شوێنی مانه‌وه‌ی پیره جـرج و مشـکهکان تـه‌ها بۆ ته‌راتێنی خۆتان ، که‌چی ئـه‌وه‌نده بێ ئابڕو ن له ده‌متان ناکه‌ون، ئـه‌ی بـێ ڕهوشـتانه ۰۰
ئێوه‌ی بێ شـهرمی ڕووڕه‌شی مێژووی کورد ، به‌هیچ جۆرێک بۆتان نیــه ناوی شه‌هید به‌رن ، بـڕۆن تازووه وون بن و ناو‌و ناونشانی خۆتان وون بکه‌ن ، ئیتر به‌سـه برینی گه‌لی کورد له خوێ ڕامهدهن ۰
شـه‌هیدان و گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه ئه‌ڵێن تـف له چاره‌تان ، تـف له خیانه‌تتان ، تـف له‌م ڕۆژه‌ی به سـه‌ر ئێمهتاندا هێنا ۰۰ تـف له وێنه‌ی ناو یه‌ک چوارچێوه ی باوکت له‌گه‌ڵ بارزانی ، خۆ ئه‌ویش جامانه‌که‌ی سوره قوربان ۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست