مەلا بەختیارو محمود سەنگاوى و جوندیانى ... خۆتان كۆكەنەوە كەمتان ماوە ...
Friday, 27/02/2009, 12:00
1287 بینراوە
ماوەیەكە یەكێتى نیشتمانى كوردستان . دووچارى چەندین كیشەى كەڵەكە بووى ساڵانى دواى ڕاپەرین بووەتەوە بەتایبەت دواى پرۆسەى ئازادیى عیراق . لەدواى ئەوەى ڕەوتى ڕیفۆرم داواى چاكسازى و بەدامەزراوەیى یەكێتى سیستەماتیك كردنى یەكێتییان دەكرد تاكو پرۆسەى هەڵبژاردنى مەڵبەندەكان لە 80% كادرەكانى یەكێتى لە گەڵ گۆڕان ونوێبوونەوەبوون . بەڵام لە كاتى ئەنجام دانى ئەوز پرۆسە دیموكراسیەى هەڵبژاردن . لەزۆربەى شوێنەكان ئەوانەى كە ڕەوتى ئیسڵاح زۆرینە بوون . لەلایەن (دەزگاى زانیارى و مەكتەبى ڕاگەیاندن و پارەو و سامانى یەكێتى وچاوسووركردنەوەو هەڕەشە و شەڕو كوشتن)باڵى موحافیزكار توانیان بە پارەو ساختە كردن سەربكەون بەڵام خەڵك لێان ناڕازى بوو . دوا بەدواى ئەو پرۆسەیە . نەوشیروان مستەفا داهێنەرى ئەو پرۆسەیە دەستى لە پۆستى جێگرى سكرتێر كێشایەوە . تەنها چوار هەڤاڵە ماندوونەناسەكەى باڵى ڕیفۆرم مانەوە لە ناو مەكتەبى سیاسى . دووساڵ هەوڵیان دا بەچەندین پرۆژەو هەوڵى چاكسازی بۆئەوەى یەكێتى لەو قەیرانە دەرباز بكەن . بەڵام هەوڵەكان بێ هوودە بوو لەبەرئەوەى باڵى موحافیزكار هەر سوور بوون لە تاكڕەویى و بەهەدرە دانى سەروەت و سامانى یەكێتى بۆ بەرژەوەندى شەخسى و تانە و تەشەرە لێدان و دەركردن و هەڕەشە كردن لە ریفۆرمیستەكان . بەوە شەوە نەوەستان . مەلا بەختیار .. نمونەى دیموكرات خواز .. كەوتە باسى ى دەركردنى كاك نەوشیروانى خاوەنى یەكێتى . بۆیە ئەمەش (گۆمەكەى شەڵەقاند) بووە مایەى توڕە بوونى كادرەكانى یەكێتى و خەڵكى سادەش . تاكو هەموو كێشەكانى ڕابردوو یەكێان گرتەوە و چوار مەكتەب سیاسیە ڕیفۆرمیستەكە دەستیان لە كار كێشایەوە . ئەمەش بووە باسى هەموو تاكێكى كورد و بگرە بووە بەهەواڵى هەموو میدیا عەرەبى و جیهانیەكان . چوونكە هەموو دەزانن ئەوانە هەموو خەڵكى ماندوو و پاك و بێگەردن . بۆیە لێرەوە با مەلا بەختیار و ئەرسەلان بایز و مەحمود سەنگاوى و دلیرى سەید مەجید و ئازاد جوندیانى و چەندینى تر . دڵنیا بن كە تووڕەیى خەڵك بەرانبەریان گەیشتووەتە لووتكە .دلنیا بن لەوەى كە ڕۆژیك دەبیت جێى بیڵن شوێنەكانیان و ببنە جێ ى تانەو تەشەرەى خەڵك و بەر نەفرەتى كەس و كارى سەربەرزى شەهیدان بكەون و بچنە ناو زبڵدانى تەئریخەوە . چوونكە نەوەیەك هاتووەتە پێشەوە . دژى گەندەڵى و هەڵپەرستى و دزى و بردنى سامانى یەكێتیە بۆ كۆمپانیاكانى ئەوروپا . نەوەیەك دێت . لەگەڵ یەكێتى كردنە بە حزبێك لە خەڵكەوە بۆ خەڵك بێت . نەك تەنها بۆ چەند كەسێكى وەكو ئێوەبێت .