کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جوبایدن و ئۆباما داوایان كرد، که‌ جەلال تاڵه‌بانی سەرۆك كۆماریی لەبیر خۆی بباتەوە

Friday, 05/11/2010, 12:00


ئەوەی خەڵكی سەرسام كردوە كە كورسیەكەی كۆماری عێراق جەلالی ناوێ بەڵكە جەلالە چاوی بڕیوەتە ئەو كورسیەو نایەوێت لەدەستی دەرچێ ئەویش لەبەر خاتری كورد نیە، بەڵكە لەبەر ئەو تیكە چەورەیە كە هاتۆتە بەردەم بنەمالەی جەلال و رۆژ بەڕۆژ لەسایەی ئەو كورسیەدا خۆیان دەوڵەمەند دەكەن.

ئەم هەفتەیە دوو روداوی جەرگ بڕ روی لەجەلال كرد، دوجار ئەمریكایەكان سەرودڵیان گرتووە، جاری یەكەم جو بایدن و جاری دووم ئۆباما.

بەلاتانەوە عەجایب نەبێ كە پاش نیوەڕۆی 2-11 جو بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا كاتێك تەلەفۆنی بۆ جەلال كردو پێی وتوە كە پێویستە واز لەسەرۆك كۆماری بێنیت بۆ ئەیاد عەلاوی تا عێراق ئیستقرار بكات.

بەهەمان قسەكردنەوە پاش نیوەڕۆی 4-11 ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا تەلەفۆن بۆ جەلال دەكات و لێی دوبارە دەكاتەوە كە واز لەسەرۆك كۆماری بێنێ تا ئەمڕۆكە باشی بڕیوە و لەوە زیاتر با هێزە عێراقیەكان سەرقاڵ تر نەكا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 5-11 تادرەنگانێكی شەوێ لەگەلأ هاوڕێیەكی سكرتاریەتی جەلال پێكەوە لەئەزمەڕ دانیشتن ئەو باسەی بۆ كردمەوە كە چەند جاری تر ئەمریكایەكان داوایان لەجەلال كردووە بۆ ئەوەی عێراق پشویەك بدات و حكومەت پێكبێت لەو پۆستە دابەزێت و بۆ ایاد عەلاوی جێهێڵێ، بەڵام جەلال بەروكەش هەموو جارێكان وەعد بە ئەمریكایەكان دەدا و دواتر دەڕۆنەوە پەشیمان دەبێتەوە.

هاوڕێكەی سكرتاریەتم باسی ئەوەی بۆ كردم كاتێك رۆژی 31-10 لەهەولێری پایتەخت موستەشاری جو بایدن و سەفیری ئەمریكا لەعێراق و مەسئولی هێزەكانی ئەمریكای بینی ئەوان پێیان گوت كە بۆ كورد بیر لەمەنسەبی تر و ئیستیحقاقی تری قەومی ناكاتەوە و واز لەسەرۆكی كۆمار ناهێنێ، ئەگەر كورد ئەوە بكات ئەوا وەعدتان دەدەینێ نەك مادەی 140 بەڵكە زۆر كاری ترتان بۆ جێبەجێ بكەین. موستەشارەكەی بایدن پێی گوت ئەم وەعدانەی ئێمە هی جو و ئۆبامان و دڵنیابن لە ئێجندای ئەمریكادا جێیان دەكەینەوە.

بەڵام جەلال لەبری ئەوەی وەڵامێ:ی قەناعەت پێكەری بۆ ئەمریكایەكان پێ بێ گوتویەتی وازهێنان لەو پۆستە لەدەست مندا نیە بەڵكە لایەنە كوردستانی یەكانە داوای دەكەن دەبێ ئەوان قەناعەت بكەن.

هاوڕێكەی سكرتاریەتم گوتی: ئەگەر جەلال واز لەسەرۆكی كۆمار بهێنێ كورد دەستكەوتی زیادی دەستدەكەوێ و حكومەتی عێرافیش تەشكیل دەبێ.

وەنەبێ ئەم پێ لەسەر توندكردنە تەنیا هەر جەلال بێ بەڵكو مەسعود كوڕ مەلا مستەقاش پێ خۆشە كە جەلال لەبەغا بێت و لەكوردستان دوور بێ، چونكە كاتێ ایاد عەلاوی سەردانی مەسعودی كرد لە28-10 پێی گوت كە ئەگەر ببم بەسەرۆك كۆمار ئەوا ئامادە دەبێ مادەی 140 جێبەجێ بكا و بەپێی سەرژمێری كەركوك تەسلیمی زۆرینەی نەتەوە دەكا كە هەموو كەس دەزانێ كورد زۆرینەیە.

لەم زانیاریانەی هاوڕێ ی سكرتاریەتمەوە دەردەكەوێ كە ئەوە جەلال و مەسعودە نایەڵن عێراق و كورد بحەسێنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە