کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەسەرسوتاندنى لافیتەیەكى پارتى ماوەى 3رۆژەگەنجێك زیندانى كراوە

Thursday, 03/01/2013, 12:00





لەقەزاى سەیدسادق شەوى سەرى ساَل گەنجێك بەناوى یادگار عەتا محمد لەدایكبوى ساڵى 1995 خوێندكارى ناوەندی، بەمەبەستى خۆ گەرمكردنەوە ئاگرێك دەكاتەوە وبەهۆیەشەوە لافیتیەكى پیرۆزبایى سەرى ساڵى ناوچەى سەیدسادقى پارتى دیموكراتى كوردستان دەسوتێت.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسى سەیدسادق لەوبارەیەوە رایگەیاند لەلایەن ناوچەى سەیدسادقى پارتى دیموكراتى كوردستان لەرێگەى 12 سكاڵاكارەوە سكاڵا لەسەر ئەوگەنجە تەمەن 18ساڵە تۆماركراوە بەپێ مادەى 343ى عێراقى وبەپێ مادە یەك ئەوگەنجە لە 1/1/2013دەست بەسەرەوە تائێستا ئازادنەكراوە
سەرچاوەكە وتى لەكاتى وەرگرتنى قسەى گەنجەكەدا وتویەتى لەناوبازارد ئەوئاگرەم بەمەبەستى خۆ گەرمكردنەوە كردوەتەوە هیچ مەبەستێكى لەسوتاندنى لافیتەى پارتى نەبوە .
سەرچاوەیەكى تایبەتى ئەمنى شارەكەش راگەیاند لەلایەن دەزگاى پاراستنى سەربەپارتى دیموكراتى كوردستانەوە ،داواى ئەوگەنجە دەكرێت بەمەبەستى لیكۆلینەوە كردن لەگەڵیدا.تابزانرێت دەستى لایەنێكى سیاسى لەپشتى كارەكەوەیە یان گەنجەكە خۆسەرى ئەنجامى داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە