با شاری کوردنشینی " جابان" ، له نێو دڵی ئێران دا بناسین
Saturday, 28/02/2009, 12:00
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
زۆر پێویسته ، هه‌ر گه‌لێک سه‌باره‌ت به مێژو ، جوغرافیا و جڵۆنایهتی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ئاگاداربێ و زانیاری پتر به‌ده‌ست بهێنێ . له‌م پێناوه دا ، کورته نووسراوه‌یه‌کتان سه‌باره‌ت به شاری " جابان" پێشکه‌ش ده‌که‌م ، که ره‌نگه دانیشتوانی له هه‌مان هۆزی له بیرکراوی " گاوان " بن و ئێستا خۆیان " جابوون" یشی پێ ده‌ڵێن :
شاری " جابان " ، که به شارێکی مام نێوه‌ندی(نێونجی) کورد نشین داده‌نرێ ، له نێو دڵی خاکی وڵاتی ئێران دا هه‌ڵکه‌وتوه . ئه‌م شاره له سه‌ر رێگه‌ی قیرتاوی تاران بۆ شاری فیرووزکووهه ، له سه‌ر داوێنه‌کانی لووتکه‌ی کێوی ده‌ماوه‌ند ، که به‌رزترین دوندی جهله کێوی " ئه‌لبورز" ه و ده‌که‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری تاران . ره‌نگه سه‌د کیلۆمێتر له تاران دوور بێ .
له‌سه‌فه‌رێک دا که بۆ ئه‌م شاره‌م کرد ، زۆر به باژێڕێکی جوان ، پڕ به‌رهه‌م و" بهروبو" هاته به‌ر چاو . وتیان نزیکه‌ی ده دێش له ده‌ڤه‌ری " جابان " کوردن . ئه‌م ناوچه‌یه ، نێوه‌ندی کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداریه ، به تازه‌یی هێندێک کارگه و شتیشی لێ دانراوه و هۆتێلێکیشیان لێ دروست کردوه .
سه‌باره‌ت به‌م شاره ، له پیاوێکی کوردی لێ زانی دانیشتوی ئه‌وێ پرسیارم کرد ، که ناوی کاک محه‌ممه‌د حه‌کیمی بو . کاک محه‌ممه‌د وتی : " ئێمه‌ش له‌و کورده کرمانجانه بووین ، که به زۆره ملێ ، چه‌ند سه‌د ساڵ پێش ، پادشایان ئێران کۆچاندویانین و له‌م باژارۆکه گیرساوینه‌ته‌وه . ده‌ڵێن ئه‌و کاته گوندێکی گه‌وره بوه ، به‌ڵام ئێستا ورده‌وره بوه‌ته شار . ئایینی خه‌ڵکه بوه‌ته شیعه ، به‌ڵام زمان ، داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگمان نه گۆڕراوه و هه‌ر کوردی کرمانجیه ".
ته‌واوی کورده‌کانی ئه‌وێ پێیان خۆش بو ، سه‌باره‌ت به زمان ، مێژو و فه‌رهه‌نگی کورد پتر بزانن ، منیش چه‌ند کتێبم پێ ناساندن ، به تایبه‌ت کتێبه‌کانی ماموه‌ستا که‌لیموڵڵا تهوهحوددی ، به ناوی " کۆچی مێژویی کورد بۆ خۆراسان " و ... ، که بیخوێننه‌وه .
له بارودۆخی سه‌ده‌ی بیست دا ، که زۆر بنه‌ماڵه به دڵی خۆیان ، له گونده‌وه بۆ شار کۆچیان کردوه ، زۆر که‌سی گوند نشینیش هاتوونه‌ته " جابان " و له‌وێ ده‌ژین ، که ره‌نگه ناکوردیشیان تێ دا ببێ . به‌ڵام هه‌ر چۆن بێ ، " جابان " به شارێکی کورد نشین له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و خه‌ڵکه که‌ی به تاڵووکه ئه‌وینداری زمان و فه‌رهه‌نگی کوردین و هۆگری ناسینی رێشه و ره‌چه‌ڵه‌کی خۆیان .
[email protected] تاران 3/12/ 2708
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست