کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی

Tuesday, 27/09/2011, 12:00





به‌رله‌وه‌ی كه‌باس له‌سه‌قامگیری سیاسی و بارودۆخی ئه‌منی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ بكه‌ین پێویسته‌ تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه‌ قه‌یرانه‌وه‌ و تاكه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵچوونی ده‌روونی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌یه‌كه‌یه‌كی جوگرافی هاوبه‌شدا به‌ گفتۆگۆی بابه‌تیانه‌ ئه‌گینا به‌جووڵه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بینرا، كه‌ لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ جوڵه‌ مه‌ده‌نی و بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كرا كوردستانیش له‌ناویاندا ، سیاسییه‌كانی هه‌رێم پێیان وابوو كه‌جوڵه‌ی شه‌قامی كوردی بنیادنه‌ری قه‌یرانه‌كان بوو واته‌ له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی له‌ قه‌یراندابوو و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌لایه‌ن بزوێنه‌رانی شه‌قامه‌وه‌ پێكرابوو یان هه‌ندێكی تر پێیان وابوو ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كان فۆڕمی سیاسییه‌نه‌ی لایه‌نگیریان دابو به‌ بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی دوایی خۆپێشاندانی 62ڕۆژه‌ی هاولاتیانیش له‌ناویاندا.
ئه‌مانه‌ ده‌كرێت فكره‌ی سیاسی به‌هێزبن له‌هه‌ندێك كاتدا وه‌هه‌ندێك جاریش فكره‌ی لاوازو و بێ به‌ها‌ بن ، چونكه‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان نه‌بوون به‌سه‌رچاوه‌ بۆ هه‌ڵبڕینی ده‌نگی ناڕازی له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ولات به‌ڵكو هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی فاشییانه‌ و سیسته‌می تۆتالیتارییش به‌ده‌وری دا سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌
ئێمه‌ ناكرێت بڵێین ناكۆكی و بوونی بیر و ئایدیای جیاوازی نێوان دوو سه‌ركرده‌ یان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك وڵاتی دابه‌ش كردوو بۆ دووبه‌ره‌ یان چه‌ند به‌ره‌یه‌ك به‌ڵكو ده‌گونجێت ناكۆكی نێوان سیاسییه‌كانیش بده‌ینه‌ پاڵ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌زانانه‌ و تۆتالیتارییانه‌ ، بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش له‌هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كدا بۆ دروستكردنی قه‌یران و پشێوی ئه‌منی و سیاسی نییه‌ به‌ڵكو ئامێرێكه‌ بۆ ڕزگاركردنی كۆمه‌ڵگا له‌ قه‌یرانه‌كان و به‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ش هه‌یه‌تی ، كه‌سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له‌قه‌یرانه‌كانیش گه‌نده‌ڵی ئیدارییه‌ و بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانیش وه‌ك په‌رچه‌كردار بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م قه‌یرانی ئیدارییه‌ دروست ده‌بن و سه‌رله‌نوێ به‌ڕێوه‌بردنێك بۆ بنیادنانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له‌ ناوه‌ندی ئیداریدا دروست ده‌بێت .
ناكرێت به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر بێت كه‌ دوو سیاسی ناكۆك به‌یه‌كه‌وه‌ داده‌نیشن و گفتوگۆده‌كه‌ن چونكه‌ قه‌یرانی سیاسی وای كردووه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابنیشن و هه‌ڵوێست بگۆڕنه‌وه‌ ئێمه‌ كه‌ به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر بێت دوو سیاسی ناكۆك به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت به‌لاشمانه‌وه‌ سه‌یربێت كه‌ قه‌یران هه‌یه‌ له‌كوردستاندا كه‌من پێم وایه‌ زۆربه‌ی تاكه‌كانی كوردستان له‌سه‌رئه‌وه‌ كۆكن كه‌ قه‌یران هه‌یه‌ و نكۆڵی لێناكرێت وه‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان (نه‌وشیروان مسته‌فا) و (مسعود بارزانی) هیچ له‌بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری وكۆمه‌لایه‌تییه‌كانی شه‌قام كه‌م ناكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ سه‌رچاوه‌ی ناكۆكی نێوان ئه‌م دوو ساسییه‌ نییه‌ به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی به‌رێوه‌بردنی فاشیانه‌یه‌ و لایه‌نه‌ ئیجابییه‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش ده‌كرێت ده‌سته‌ به‌ری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات له‌فۆڕمێكی (كوردبوون)دا به‌لام نابێته‌ كپ بوونی ده‌نگی هه‌ڵبڕاوی هاولاتیان تا چاكسازی كردن یان گۆرانكاری كردن له‌ جومگه‌ سیاسییه‌كاندا، كه‌من پێم وایه‌ چاكسازی كردن یان گۆڕانكاری له‌وجومگه‌ سیاسییانی كه‌ هه‌ڵئاوسانی گه‌نده‌ڵیان پێوه‌ دیاره‌ به‌ دروستكردنی متمانه‌ی هاولاتیان به‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ وڵاتی پێ به‌ڕێوه‌ ده‌چیت ده‌ست پێده‌كات و به‌ سه‌روه‌ركردنی یاسا و له‌به‌رچاوكردنی خواستی هاووڵاتیانیش بنیاد ده‌نرێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە