کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆڕه‌كانی ئاسياسێل و كۆرِه‌ك تيليكۆم بۆ ماوه‌ی ٤ سه‌عات ڕاگيران

Thursday, 22/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ سلێمانی
ئێواره‌ی ٢٠ له‌سه‌ر ٢١ی ئادار بۆ ماوه‌ی زياتر له‌ ٤ سه‌عات هێڵه‌كانی ئاسيا سێڵ و كۆره‌ك تيليكۆم به‌ برِياری (هێرۆ برایم ئەحمەد) ڕاگيرا‌، به‌ هۆی به‌شداربوونی له‌ مه‌راسيمی ئاهه‌نگه‌كاندا، گوايه‌ به‌مه‌به‌ستی پاراستنی باری ئه‌منيه‌ت و ئاسايشی هێرۆ و به‌رپرسانی يه‌كێتی، به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ ماوه‌ی ١ سه‌عاتيش هه‌ردوو هيڵه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ نزيك پاركی شانده‌ر ڕاگيراوه‌ بۆ پاراستنی نوينه‌ری مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سياسی پارتی و به‌رپرسانی هه‌ولير.
وێرايی ئه‌وه‌ی زياتر له‌ ٨٠٠٠ پاسه‌وان له‌ ده‌زگا جۆره‌و جۆره‌كانی ئه‌منيه‌تی پارتی و يه‌كيتی به‌ هه‌موو ئاماده‌سازيه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بلاوه‌پێكرابوون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ليوای تايبه‌تی سكرتاريتی تاله‌بانی، ئەوەی راگەیاند، کە زۆربه‌ی پاسه‌وانه‌كان به‌ بێ هيچ ئاگادار كردنه‌وه‌يه‌ك شوينه‌كانی خۆيان چۆل كردووه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ماوه‌ی زياتر له‌ ٦ مانگه‌ هه‌ردوو كۆمپانيای گه‌ياندنی ئاسياسێل و كۆره‌ك ٣ جۆر ئاميری سيخوريان له‌ تۆره‌كانيان به‌ستووه‌ كه‌ له‌ ئيسرائيله‌وه‌ كريويانه‌، يه‌كێك له‌و ئاميرانە تۆماركرۆدنی ده‌نگ(ڤۆنه‌تيك)ی به‌ كاربه‌ بۆ يه‌كجار ئيتر به‌ هه‌ر ئاميرو ژماريه‌ك بدوێت ئه‌وا ده‌زانن ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه ‌پێشوه‌خته‌ ده‌نگيان تۆمار كردووه‌.
هه‌ر بۆيه‌ ئيستا خه‌ڵكی كوردستان له‌ هه‌وڵی كريبن و به‌شداربوونی هێڵی زين دان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە