هێرۆی بلەی ئەحەڕەش بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربکا دەیەوێ بەرز بفڕێو ببێتە مەلەك تاوس
Sunday, 01/03/2009, 12:00
2034 بینراوە
لە ناو یەزیدیەکان وا باوە کە بە شەیتان دەڵێن مەلەك تاوس، ئەم پیرێژنەش کە ناویان لێ ناوە خاتونی یەکەمی عیراق و هیچیشی لەبارا نی یە بێجگە لە دزی و دوڕوی و ڕق و قینە بەلای منەوە وەك مەلەك تاوسی یەزیدیان وایە چونکە دەیەوێ لە هیچەوە ناو بانگ دەر بکاو خۆی بخاتە ڕیزی ئەو سەد ژنەی کە مێژو بە شاناز یەوە باس لە کارو کردەوە و داهێنانە جوانەکانیان دەکات کە لە ناو پیاواندا بەنمونە هێنراونەتەوە بەڵام حەدی نی یە خۆی بدات لە قەرەی پورە ئامینەی گەڕەرکی خۆمان کە هەموڕۆژێك بە و پیریە بە تەنەکە بەردە وردە کۆدەکاتەوەو چاڵو چۆڵی جادەکەی بەردەم ماڵی خۆیان کە لەسایەی سەری خزمەت گوزاریە زۆرو زەوەندەکانی حوکمەتە دزەکەمان و مەئموریەتی جەلالی مێردی یەوە شارەکەمان بوتە وێرانە . کە لێی دەپرسی پورە ئامینە تۆ بۆ خۆت هیلاك دەکەی دەڵێت ئای لە منت نەکەوێ ئەی نازانی خەڵکی پیادە لێرەوە گوزەر دەکەن و لەئەنجامی کەوتنە ناو ئەم چاڵانە خەڵکی قوڕو چڵپاوی پێ هەڵدەپڕژێت بۆیە حەز ناکەم هەر کەس لە بەردەم ماڵی منەوە تێپەڕێت توشی بچوکترین زیان ببێت. ئەمە هەڵوێستی پورە ئامینە بو .. بەڵام کەسێكی وەك ئەم مەلەك تاوسی کوردانە سەرەڕای ئەم هەمو دزی و بەتاڵان بردنی سەروەتو سامانی ئەم کوردستانە لە ڕێگەی کۆمپانیا دزەکەی نۆکانەوە کوا جگە لە دزی و ڕاوەڕوت چی کوردوە بۆ ئەم کوردستانە؟ ئەوکات وتیان عومەر فاشیلی وەکیلی دزیەکانی بنەماڵەی جەلالو وەکیلی مێردەکەی مەلەك تاوس تەشریفی ناموبارەکی دێتەوە بۆ کوردستان هەرچەندە هاتنو چونی ئەو وەکیل دزە هیچ گرینگی تیا نیە بەڵام ئەوەی بەلای خەڵکی کوردستانەوە مایەی سەرنج بو بەپیروەچونی مەلەك تاوس واتە شەیتانی کوردستان بو . پێدەچێت کاتی خۆی شەیتان زۆر پشتگیری مام هۆمەری کردبێت بە وەی کە ببێتە جێگری سەرۆکی هەرێم کاتێکیش
کە ئەم نوسراوەی کوردستانپۆستم خوێندەوە کە دەڵێتعومهر فهتاح نووسراویکی به مێژوویهکی دوور به هۆی سابیر ناویک که جاشکاتبێکی عومهره .فهتاحه ئاراستهی وهزارهتی دارایی کردووه بۆ تهحویلکردن و تهسلیمکردنی 20 ملێۆن دۆلار گومان نامێنێ کە ئەمە شاتو شوتی ئەم مەلەك تاوسەیە و مام هۆمەر وەعدی پێداوە کە 20 ملوێنی کاشی بۆ بدزێت هەر بۆیەش کاتێك مەکتەبی سینارێۆکانی یەکێتی لەژێر فشاری خەڵکی کوردستان بە بڕیاری بەرهەم و کۆسرەت مام هۆمەر فت کرا بە هەڵەداوان خۆی گەیاندەوە سلێمانی مەلەك تاوسیش بە ناوی پێشوازی خۆی گەیاندێ ئەم خۆ گەیاندنەی ئەم شەیتانە بێ هۆ نەبودور نیە پەیوندی بەو 20 ملوێن دۆلارەوە نەبێت . هۆمەر لە بەرمبەر پشتگیری کردنی بۆ جێگری سەرۆکی حوکمەت ئەم بەڵێنەی بە شەیتان نەدابێت. چونکە ئەمانە کە دزی دەکەن لە ناو خۆشیاندا بە دزی و فاكو فیکی یەکتری نازانن کەمام دزی دەکات هێرۆ نازانێت کە هێرۆش دزی دەکات مام نازانێت. وەك 800 ملوێن دینارەکە کاتێك کوسرەت بۆی ئاشکرابو مام بە دزی ئەوەوە لەگەڵ کوڕەکانی 800 ملوێنیان دزیوە دەستیکرد بە هاشوش و دەست لە کار کێشانەوە کاتێکیش چوە لای مام مام پێی گوت خۆت کەر مەکە شتێكی بەش دەدەم کەچی کە هاتەوە لە بەرامبەر دەسکەوتنی بڕێك پارەدا پشتی کردە ئەو چوار هەڤاڵەی تر. ئەگینا مەلەك تاوسی کوردان حسابی بۆ دکتۆر بەرهەمو کۆسرەت کردوە تا حساب بۆ هۆمەر فاشیل بکات. ئەوە نیە ئێستا هەر کامیان دزی لێ کەشف دەبێت هەرخێرا دەگەڕێ بەدوای زانیاری بەرامبەرەکەید تا بزانێت ئەو چی دزیوە لە بەرامبەردا ئەویش دزیەکانی ئەو کەشف بکات یان هیچ نەبێت تینی بۆ بێنێو نەختێکی لیبستێنێ ؛ بۆیە خوای ئەم میللەتە سەری لێتێکداون خۆیان کەوتونە کەشف کردنی دزیەکانی خۆیان. جا ئەم مەلەك تاوسی کوردانە کاتی خۆی کە هەمزە عەبدوڵا نازانم چی لە پوری کردبو واتە لە خوشکی بلەی ئەحە ڕەش و پۆری ئەم هێرۆیە (هەژار) بۆ ئەوەی شەڕ نە قەومێ هەمزە کچی برازایەکی خۆی لە برایم چاککردبو بوبون بەخزم ئەو کاتانە هێرو جگە لەوەی هەمیش خەریکی ڕاو کردنی مام جەلال کە جەلال ئەندامی پارتی بو چیتری نەدەزانی ئەوش یەکێک بو لە سیاسەتەکانی بلەی باوکی تا لەو ڕێگەوە زەبرێک لە بنەماڵەی خێڵەکی بارزانی و شۆڕشەکەی ئەیلول بداو خۆی هەمو شتێك بێت بۆشی چوە سەر ئەنجام جەلال لە بەر خاتری مەلەك تاوس خۆی دایە پاڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ئەوتا ئەمڕۆ مەلەك تاوس لە جیات ئەوەی ببێتە ئافرەتێکی پێشڕەو بۆ داکۆکی کردن لە مافە کانی خەڵکی کوردستان بە تایبەت ڕەگەزی مێینە بەڵام فێری سیاسەت بوە کام سیاسەتیش سیاسەتی دزی و بەتالان بردنی کوردستان چونکە سیاسەت و کوردایەتی بەلام ئەم دو بنەماڵەوە واتە پەیداکردنی پارەو هیچی تر نا . بە خودای مەلەك تاوس ئەوندەی تریش بەرز بفڕی . بەلای خەڵکی کوردستانەوە هەر وەك قەلە ڕەشەیەك وای چونکە تۆکە ناتوانی بە کرداری چاکە ناوبانگ دەربکەی بە شەیتان بونیش ناوبانگ دەر ناکەی ئەوەندە بێزراوی .....