بێ ناز
Monday, 05/08/2013, 12:00
2129 بینراوە
ئەو مناڵانەی لە سەر شەقامن
بێ بەرگ وبێ نان دڵ پڕ لە زامن
چاو پڕلەئەسرین بێكەس و تەنیا
بۆ خەڵكی دەبەن هاوار و هانا
.................................
بێ دایە و بابە بێ سۆز و بێ ناز
هەمیشە خەمبار جەستەیان لاواز
شەوان بێ خەندەو بێ بەش لە ئامێز
پەنجەیان تەزیو بەسەرمای بەهێز
...................................
خەڵكینە ئێوەش بڕێژن ئەسرین
گەر لە دڵتانە ویژدان و ئایین
تنۆكی ئەشك لە چاویان بسڕن
بۆ رۆژی جەژن جلیان بۆ بكڕن
...................................
با ئاسوودەبن بە گیان و بە دڵ
سیمایان گەش بێ وەكو تازە گوڵ
دەم بە پێكەنین گۆرانی بچڕن
لە شاری یاری تێر تێر هەڵپەڕن
شیعر: رۆستەم خامۆش