نە دەسەڵات دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن و نە ئۆپۆزیسیۆنیش دەسەڵات دەگرێتە دەست
Monday, 15/04/2013, 12:00
گەمژەیی یە ئەگەر بێت و ئۆپۆزیسیۆن چاوەڕێ ی ئەوەبێت لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە دەسەڵات بگرێتە دەست وەهەروەها خەیاڵی سەرابیشە ئەگەر جەماوەر چاوەڕێ ی یەکێتی و پارتی بن ببنە ئۆپۆزیسیۆن و دەست بەرداری دەسەڵات ببن. تەنها خاڵی هاوبەش لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆندا یاری کردنە بە عەقڵی جەماوەرەکەیان و تێکڕای کۆمەڵگای کوردی .
لەهیچ سیستەمێکی دیکتاتۆری دونیادا ڕووی نەداوە کە دەسەڵات بە ئاشتی و لە ڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە دەستاو دەستی دەسەڵات بکات بە تایبەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەرۆکە دکتاتۆرەکان بە دوو شێوە کۆتایی بەدەسەڵاتیان دەهێنرێت یان تابووتی مردن یان شۆڕشی جەماوەری یەکەمیان ئەوە هیچ چونکە یەك تابوور لە سەرۆکی تازە نەفەس و ئامادە کراومان هەیە ببنە سەرۆك و دووەمیشیان ئۆپۆزیسیۆن خەسێنراوەو پێ ی وایە هێشتا زەمینە لەبار نیە بۆ شۆڕشی جەماوەری.
هەر دەسەڵاتێك چوار پایەی حوکمڕانی بۆ بەرژەوەندی خۆی مسۆگەر کردبووواتە (سوپاو* هێزیە ئەمنیەکان و*دارایی و*ڕاگەیاندن) لە هەموو دەنگدانێك براوەی یەکەمە)
بەبێ ڕکابەر یەکێتی و پارتی هەریەکەو ١٢٠ هەزار پێشمەرگەو زیاتر ٥٠ هەزار پۆلیس و ئاسایشیان هەیە کەکۆی دەنگی ئەم هێزانە بارتەقای ٦ کورسی پەرلەمانە واتە بەهەردوولا ١٢ کورسی پێش وەختیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە. دەسەڵات بەدەیان ملیار پارەی دزراوی نەوتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیان پاشەکەوت کردووەو لەکاتی دەنگداندا دەنگی کەسە نەخوێندەوارو گەمژەو ئیرادە فرۆشەکانی کۆمەڵگای پێ دەکڕن کەمانەش ژمارەیەکی زەبەلاحن لەکۆمەڵگای کوردیدا . دەسەڵات مەکینەیەکی زەبەلاحی ڕاگەیاندنیان بەدەسەتەوەیە کە لەدەیان کەناڵی ڕاگەیاندنی دەنگی و ڕەنگی وڕۆژنامەو سایتی جۆراوجۆری حیزبی و سێبەر کەهەر هەموویان لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دەکەونە ئارایش کردنی ڕووی دەسەڵات و بانگەشەی ەڵبژاردنیان بۆ دەکەن
دەسەڵات واتە یەکێتی و پارتی بێ ترس و بێ منەت بوون لە ئۆپۆزیسیۆن و جەماوەرەکەی چونکە خالی لاوازی ئەوان شارەزابوون یەکێتی و پارتی هەرچی خاڵی سووری خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی یە بەزاندوویانە کەچی هەرکاتێك بەرژەوەندیەکانیان و دەسەڵاتیان بکەوێتە مەترسیەوەو زۆریان بۆ بێت ئۆپۆزیسیۆن بە جاش و بە دەستی دەرەکی تاوانبار دەکەن کە ئەم کارانە تەنها خۆیان پێشینەیان هەیە تێیدا .
ئۆپۆزیسیۆن چاوەڕێ یەکێتی و پارتیە کە گیرفانەکانیان پڕ بێت لە پارەی دزراوو هەر سەرکردەیەك پشکێکی نەوتی دزراوی هەبێت و دواتر دەسەڵات بێت کورسیەکە تەسلیمی ئەوان بکات و بڵێت من دەمەوێت پشویەك وەرگرم وەرن ئێوە دەسەڵات بگرنە دەست کە ئەمە تەنها خەونێکەو نابێتە واقیع.
تەنها ڕێگەیەك جێ بەم دەسەڵاتە لێژ بکات و بیترسێنێت و ڕایماڵێت شۆڕشی جەماوەریە یەکێتی و پارتی تەنها لە ڕاپەڕین دەترسن چونکە ئەوان ئێستا خەریکی نەوت دزین و کۆمپانیاو بزنسن کوردستانیش وەکو سوریا نیە هەردوو زلهێزەکەی جیهان ڕوسیاو ئەمەریکا نەهێڵن براوەو دۆڕاو هەبێت دواتر حکومەتی هەرێم فرۆکەی نیە تا جەماوەر بتۆقێنێ کورد تەنها فرۆکە دەتوانێت شکستی پێ هێنێت سەردەمی ڕژێمیش خاڵی لاوازی پێشمەرگەو جەماوەری ڕاپەڕیو تەنها فرۆکە بوو. کەواتە یەکێتی و پارتی وا توانیان هەزار کەس بکوژن دواتر خۆیان بۆ کوێ دەڕۆن کۆتای یاریەکە بە پاکتاو کردنی هەردوو حیزبی بنەماڵەیی دەبێت.
ئەگەر ئەم باروو دۆخە چەق بەستووە بەردەوام بێت و ئۆپۆزیسیۆن هەروا بە شەرمنی بێ دەنگی بمێنێتەوە خەڵکە ئۆپۆزیسیۆنە ڕاستەقینەکە ناچار دەبێت کە پەنا بۆ ڕێگە چارەی تر بەرێت چونکە بەڕای من ئەم دەسەڵاتە خیانەتکارە وای کردووە کە هیچ حەرامێك و هیچ هێڵێکی سوور نیە لەبەردەم ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە دا.
شەرمنی ئەم ئۆپۆزیسیۆنە گەیشتۆتە ئاستێك مرۆڤ خەریکە پێ ی نەنگی بێت بەرگری لێ بکات.
ئەوە نزیکەی چوار ساڵە ئۆپزیسیۆن دروست بووە منیش وەکو نووسەرێکی ئۆپۆزیسیۆنی تاك ١٠ ساڵی ڕەبەقە دژی گەندەڵیەکانی ئەم دەسەڵاتەم بە کۆڕو چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی ووتاری ڕەخنەگرانە کەچی تاکو ئێستا هیچ کام لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنانە لەبەر یەکێتی و پارتی ناوێرن ووتارەکانی من بڵاو بکەنەوە دەیان جار ووتارم ناردووە بۆ سایتی سبەی کەچی بڵاەیان نەکردۆتەوە دڵنیام ئەمە بێجگە لە شەرمکردن و جۆرێك لەترس هیچ شتێکی تر نیە.
لەکۆتایی ئەم ووتەرەدا دەمەوێت بڵێم دەسەڵات لەڕێگە ئەو ئیمکانیاتە زەبەلاحەی کەهەیەتی لە پارەو هێزو ڕاگەیاندن لە ئۆپۆزیسیۆن و جەماوەرەکەی بێ منەت بووە بۆیە هەردوولا درێژە بە دەسەلاتی پەنجا بە پەنجای خۆیان دەدەن و دەیانەوێت هەتا هەتایە شەرعیەت بە دەسەلاتیان بدەن . ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن پلانێکی نوێ ی کاریگەری نەبێت بەر بەو بێ منەتیەی دەسەڵات بگرێت ئەم دۆخە چەق بەستووە هەربەردەوام دەبێت و تەنها زەرەرمەندی یەکەم ئۆپۆزیسیۆن و جەماوەرەکەی دەبن تەنها پلانێکی کاریگەریش ئەوەیە کە ئۆپۆزیسیۆن لەهەر سێ پارێزگاکەی هەرێمدا جەماوەری خۆی بەبێ ترس بهێنێتە سەرشەقام و ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئەنجام بدات.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست