نوێکراوه‌ته‌وه..هه‌واڵێکی گرنگ و مه‌ترسیدار.. پاراستن گه‌وره‌ترین پێشیلکاری دژی خوێندکاران ئه‌نجام ده‌دات.
Saturday, 02/04/2011, 12:00
به‌شه نوێکراوه‌که:سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی بۆ زیادکردین وتی: کامیرای چاودێری له نێو هۆڵه‌کانی خویندنیش چێنراوه ، ئه‌مه و سه‌رباری کافتریا و چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆلیژه‌کان..به کورتی و به کوردی سه‌رچاوه‌که وتی: زانکۆ که له هه‌موو دنیا حه‌ره‌مێکی پارێزراوه ، له کوردستان و له‌سایه‌ی ده‌زگای پاراستنی مه‌سرور ، نه حه‌ره‌مه و نه پارێزراوه به‌ڵکو بریتییه له زیندانێکی گه‌وره.ئه‌م کامیرایانه وه‌ک له‌خواره‌ش باسمان لێوه‌کردووه . کامیرای بچووکن وا چێنراون له نێو گلۆپ و سه‌قفه سانه‌وییه‌کان که به‌هاسانی به‌دیار ناکه‌وێت.سه‌رچاوه‌که درێژه‌ی داێی وتی: ئه‌و به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسانه‌ی به‌شه ناوخۆییه‌کان هه‌مووی له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه دانراون بۆ چاوه‌دێریکردنی خوێندکاران.--------------------------------
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی باوه‌ڕپێکراو له نێو ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند: به فه‌رمانی مه‌سرور مه‌سعود بارزانی ، پاراستن هه‌موو ژووره‌کانی به‌شه ناوخۆییه جیاجیاکانی زانکۆی سه‌لاحه‌ددین و باقی زانکۆکانی دیکه له هه‌ولێر که بۆ نیشته‌جێبوونی خوێندکاران ئاماده‌کراوه ، کامیرای چاوه‌دێرییان تێدا داناوه، بۆ چاوه‌دێریکردنی خوێندکاران و شاره‌زابوون له هه‌لسوکه‌وت و جووڵه‌یان.
سه‌رچاوه‌که وتی: ناردنه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆ بۆ ماله‌کانی خۆیان به بڕیاری پاراستن بووه . له نه‌بوونی خویندکاراندا ، پاراستن هه‌ڵساوه به هاوکاری سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ هه‌موو ژووره‌کانی به‌شه ناوخۆییه‌کانیان کامیرای چاودێری زۆر بچووکیان تێدا دامه‌زراندووه ، به‌شێوه‌یه‌ک به‌هاسانی نه‌بینرێت ، ته‌نانه‌ت هۆڵه‌کانی خوێندنی ئه‌و به‌شه ناوخۆییانه و ته‌واڵێت و حه‌مامه‌کانیش ته‌نراون به‌و جۆره کامێرایانه.
له ماوه‌ی سێ رۆژی رابوردودا ، 3 له‌و خویندکارانه گیراون ، بۆ لیکۆڵینه‌وه له ده‌زگای پاراستن هێڵراونه‌ته‌وه ، که ره‌نگه تووشی ئه‌شکه‌نجه و لێدان ببنه‌وه.
دانانی کامیرای چاودێری گه‌وره‌ترین پێشێلکارییه که دژی مرۆڤ ده‌کرێت و سه‌ره‌تایترین مافی مرۆڤ بنپێده‌خرێت. ئه‌م کاره قیزه‌وه‌نه‌ی پاراستن ده‌چێته نێو قاڵبی تیرۆری مه‌عنه‌وی خویندکاران ، بۆیه بێ ده‌نگ بوونی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکا وه‌ک ده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر بۆ عێراق و ده‌سه‌ڵاتدار به گویره‌ی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ، ده‌یانخاته به‌رپرسیاره‌تیییه‌کی ئه‌خلاقی.
ئه‌م کرده قێزه‌وه‌نه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ، مه‌ترسییه‌کی جدییه بۆ دووپاتبوونه‌وه‌ی مۆدێڵی قه‌زافی له کوردستانا.
دانانی کامێرا به‌تایبه‌تی له به‌شه ناوخۆییه‌کانی کچان ، پیشیلکارییه‌کی زیاتر و مه‌ترسیدارتره وه‌ک له شوینه‌کانی دیکه ، چونکه به‌هۆیه‌وه ده‌کرێ گرته‌ی ڤیدیۆی بۆ ئه‌و خویندکاره کچه چاڵاکانه که له به‌شه ناوخۆییه‌کاندا ژیانی ئاسایی خۆیان به‌سه‌رده‌به‌ن ، تۆمار بکرێت و دواتر پاراستن بۆ مه‌رامی له‌که‌دارکردن بلاویان بکاته‌وه ، به مانایه‌کی دیکه پاراستن هیچ رێزێک بۆ داب‌و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دانانێت ، هه‌مووان ده‌کاته بارمته‌ی کاره قیزه‌وه‌نه‌کانی.
کوردستانپۆست داوا له خویندکارانی به‌شه ناوخۆییه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دیین و باقی زانکۆکانی دیکه ده‌کات به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م کرده قێزه‌وه‌نه بکه‌ن ، با رێگایه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ده‌ستنیشانکردنی سه‌رچاوه‌ی کامیراکه و له‌کارخستنیان.
داواش له وه‌زیر خوێندنی باڵا ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر رژده له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ و که‌رامه‌تی کچان و کوڕانی خوێندکار ، با ده‌ستبه‌جێ ئه‌م کرده قیزوه‌نه به‌تاڵ بکاته‌وه و له دژی بوه‌ستێت .
ئه‌م ره‌فتاره‌ی پاراستن، دانانی کامیرای چاودێری ، دیاره به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌ندام سه‌رکرده و بنکرده‌کانی خۆشی ئه‌نجام ده‌دات ،له‌وه‌ش زیاتر مه‌ڵبه‌نده‌کانی یه‌کێتی و ژووری دکتۆر به‌رهه‌م و هه‌موو وه‌زیره‌کانیش ته‌نراوه به‌و مایکرۆ کامیرایانه . هه‌ر بۆ وه‌بیرخستنه‌وه ، عومه‌ر فه‌تاح له ژووره‌که‌ی خۆی به خه‌وتووی وینه‌ی گیرا و دواتر که‌وته ده‌ستی ئیمه و بلاومان کرده‌وه.
دانانی کامیرا ، له رووی یاسا و رێساکانی جیهانی پێشیلکارییه‌کی روونه دژی سه‌ره‌تاترین مافه‌کانی مرۆڤ ، بۆیه پاراستن وه‌ک تاوانباریک له‌م کرده قێزه‌وه‌نه ده‌بینرێت و ده‌بێ ریسوا بکرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست