مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کوردستانیانی دانیمارک سەلماندیان کە ROJ TV ڕۆژی کوردانە

Saturday, 11/09/2010, 12:00


خۆ پێشاندان و ڕێپێوان و ناڕەزایی دەربرێنی زیاتر لە هەزار کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەیان ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و چەندین ئەندام پەرلەمانی دانیمارکی و دەیان حزب و ڕیكخراوی کوردستانی.
نیشانیاندا کە ڕۆژ تیڤی تەنیا نیە و ڕۆژ تیڤی ڕۆژی کوردان و دەنگێ ناڕەزایی نەک هەر ملیۆن کوردە بەڵکو دەنگی حەق خوازانەی سەدان مرۆڤی ئازادی خوازە لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایە بن.
ئەمڕۆ لەناو جەرگەی شاری کۆپنهاگن زیاتر لەهەزار کەسی ناڕازی لە ژن و پیاو بە سیاسەتی ئەم دوایەی دوڵەتی دانیمارک و سەرو سەودای ئەم دەوڵەتانە لەگەڵ دەوڵەتانی داگیر کەری کوردستان لەسەروی هەموویانەوە تورکیا، ئەم دەوڵەتانەی ئەوروپای گەرچی بەڕواڵەت دیموکراسی و باس لە مافی مرۆڤ و میدیای ئازاد دەکەن، بەڵام هەر گیز سەوداو مامەڵەی بازرگانی و بەرژەوەندی خۆیان بە موعاناتی گەلانی بن دەست ناگۆڕنەوە، سەرو سەودای ئەم دوایەی تورکیاو دانیمارکیش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرن، بەڵام ناڕەزایی ڕەوەندی کوردی و دەنگی حەقخوازانەی گەلێک وەک گەورەترین کەمە نەتەوەیی جیهان دەتوانێت هاو کێشە سیاسیەکان بگۆڕێت.
ئەمڕۆ بۆ سێ کاتژمێر ناو جەرگەی پایتەختی دانیمارک هەژا بە دەنگی ناڕەزایی و مۆسیقای کوردی و سرودی نیشتیمانی .
هەموومان بەیەک دەنگ ڕۆژ تیڤی دەنگی هەموانەو ڕۆژ تیڤی بێ کەس نییە.
مستەفای حەسەنە گەورە لەناو ئاپۆرەی خۆپێشاندانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە